قوباد تاڵەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
قوباد تاڵەبانی
لەدایکبوونقوباد جەلال حیسامەددین
(١٩٧٧-0٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٢)
دیمەشق
نەتەوەکورد
جێگرسەرۆکی حکوومەت
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی (ناوی تەواو: قوباد جەلال حیسامەددین)، (لەدایکبووی ٢١ی تەمموزی ١٩٧٧) ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانییە. لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بوو؛ دواییش بۆتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.

ژیان[دەستکاری]

قوباد ژیانی زۆربەی لە ناوچەی سەری خواروی لەندەن لە بەریتانیا بەسەربردوە و دەرچوی زانکۆی سەریە. پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتالی بوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەندەسەی میکانیکی سەیارەشی ھەر لەوێ وەرگرتوە [١]. دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئیتر بڕیار ئەدا تێکەڵ بە سیاسەت بێت. لە ھەمان چاوپێکەوتندا[١]، باسی ئەوە ئەکات کە لەگەڵ ماڵی باپیری لە بەریتانیا ژیاوە و بەھۆی چالاکی باوکی لە پێشمەرگایەتیدا ئەم نەیتوانیوە لە ماڵی خۆیان گەورە بێت. بەڵام ئەڵێ کەوا تەواوی ژیانی پڕبوە لە میوان و کۆبوونەوەی سیاسی لە ناو ماڵباتی باپیری (ئیبراھیم ئەحمەدی باوکی ھێرۆخان).

خێزانی ناوی "شێری کراھام"ە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئێراق بوە[٢].

نوێنەرایەتیی ھەرێم لە ئەمەریکا[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٦ و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی ھەرێمی ئەکرد لە ئەمەریکا[٢] تا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢دا[٣] و وەرگرتنی پۆستی "بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون" کە پلەی وەزیری ھەیە[٤].

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا واشنتن مەنسلی Archived ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.، چاوپێکەوتن لەگەڵ لۆرا ڕۆزن. حوزەیرانی ٢٠٠٧. دوا سەردان ٢٠.٤.٢٠١٤
  2. ^ ی ا فەرھەنگی مێژووی کورد. مایکڵ گەنتەر. چاپی دوەم
  3. ^ ڕووداو، بابەتێکی ڕووداو، 11/10/2013. دوا سەردان ٢٠.٤.٢٠١٤
  4. ^ ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێم، لیستی وەزیرەکان. ڕۆژی سەردان ٢٠.٤.٢٠١٤