بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٠٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێیەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ بەڕێوەچوو. لەم ھەڵبژاردنەدا ٢٫٥ ھاوڵاتی لە ھەرێمی کوردستان دەنگیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی ھەرێم دا. لەم ھەڵبژاردنە ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی کوردستان ڕێگایان پێنەدرا دەنگبدەن لەدەرەوەی کوردستان. لەم ھەڵبژاردنە پێچەوانەی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥، سەرۆکی ھەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرا.

بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد تاکوو ٤٨ کاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە بەردەوامبوو. بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکەش ٨٤ بنکەی خۆتۆمارکردن کرایەوە لەگەڵ ٥٬٤٠٣ بنکە بۆ دەنگدان و پێنج بنکەش لە شاری بەغدا دانرا. 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٠٩
کوردستان
٢٠٠٥
٢٥ی تەمموزی ٢٠٠٩ ٢٠١٣

کەمایەتییەکان

[دەستکاری]

لەم ھەڵبژاردنەوە لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمان ئەوا ١١ کورسی تایبەتکرا بۆ کەمایەتییەکانی کوردستان. پێنج کورسی بۆ ئاشوورییەکان، پێنج کورسی دیکەش بۆ تورکمانەکان. و یەک کورسیش بۆ ئەرمەنییەکان.

سیستمی دەنگدان

[دەستکاری]

لەم ھەڵبژاردنە سیستمی لیستی داخراو بەکارھات ھەروەکوو ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥. ھەر حیزبێکیش مەرجبوو لەسەری ٣٠٪ پاڵێوراوەکانی ژن بن.

پاڵێوراوەکان

[دەستکاری]

لەم ھەڵبژاردنە ٥٠٩ کەس خۆیان پاڵاوت لە ٢٥ لیستی جیاواز. پێنجیان ھاوپەیمانی بوو لەنێو چەند حیزبێکدا. لەنێویشیاندا ئەوەی بەرچاوبوو بەردەوامی ھاوپەیمانی دوو حیزبی حوکمڕانی پێشووبوون ئەویش لیستی کوردستانی بوو کە بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بوو. لیستی کوردستانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕکابەرییان دەکرا کە ئەویان نەوشێروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرد ئەمەش دوای ئەوەی نەوشێروان لە یەکێتی ھاتەدەرەوە و بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند. لیستێکی دیکەش کە کۆکراوەی چوار حیزب بوون ئەوانیش دووان ئیسلامی و دووانیش سێکۆلار بوون ئەویش لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی کە ھەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵەی ئیسلامی، سۆسیالیست دیموکرات و زەحمەتکێشان بەیەکەوە بەشدارییان کرد.

ئەنجامەکان

[دەستکاری]
ناسی لیستحیزب٢٠٠٩٢٠٠٥ڕێژەی گۆڕان
دەنگ%کورسیدەنگ%کورسی%کورسی
لیستی کوردستانی
(پێشتر ھاوپەیمانی نیشتمانی لە ٢٠٠٥)
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
١٬٠٧٦٬٣٧٠٥٧٫٣٧٣٠
٢٩
١٫٠٧٦٫٣٧٠٨٩٫٥٥٤٠
٣٨
٣٢٫٢٥-١٠
لیستی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان٤٤٥٫٠٢٤٢٣٫٧٢٢٥لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە+٢٥
لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازییەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (دواتر بوو بەئایندە)
٢٤٠٫٨٤٢١٢٫٨٤٦
٤
٢
١
لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە
٨٥٬٢٣٧
لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە
-
-٩
٦
٢
-
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراقبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان٢٧٬١٤٧١٫٤٥٢-
TDM Listبزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی٢٧٫١٤٧١٫٤٥ 3لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە٤
لایەنە چەپ و کۆمۆنیستەکان١٥٫٠٢٨٠٫٨٠١-
-
-
-
-
-١
-
-
-
-
-
CSAPCئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری١٠٬٥٩٥٠٫٥٨ 3---
چاکسازی تورکمانیقائمە اصلاح الترکمانی٧٬٠٧٧٠٫٣٨ 1-
قائمە الرافدینبزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری٥٬٦٩٠٠٫٣ 2لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە٢٢-
ئەرمەنی سەربەخۆئارام شاھین داود٤٬١٩٨٠٫٢٢ 1-
لیستی تورکمانی ھەولێرپارتی تورکمانی ھەولێر٣٬٩٠٦٠٫٢١ 1-
KLTPپارتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان٣٬٧٧٠٠٫١٨٠-
ئەرمەنی سەبەخۆMoses and Artes Sargsian٢٬٩٩٣٠٫١٥٠-
KCPپارتی پارێزگارانی کوردستان٢٬٤٢٦٠٫١٣٠-
بزووتنەوەی چاکسازی کوردستان٢٬٠٧١٠٫١١٠-
گەنجانی سەربەخۆ١٬٩٠٦٠٫١٠-
DNUK ListDemocratic National Union of Kurdistan١٬٧٠٠٠٫١-لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بووە١-
یەکێتیی کلدانییەکانپارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی

ئەنجومەنی نەتەوەی کلدانی

١٬٧٠٠٠٫٠٩٠-
ھیتر-----٥-
گشتی١٫٨٦٦٫٢٦٤١٠٠%١١١١٬٧٥٣٬٩١٩١٠٠٫٠٠١١١-
دەنگی پووچەڵکراو-٢٣٬٠٦٧

پێکهێنانی حکوومەت

[دەستکاری]

دوای هەڵبژاردنەکان یەکێتیی و پارتی لەسەر سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان ڕێکەوتن کە هەر دوو ساڵێک بۆیەکێکییان بێت. لەماوەی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ تاوەکوو ٥ی نیسانی ٢٠١٢، بەرهەم ساڵح لەسەر یەکێتی بوو بەسەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال کەرکووکی لەسەر پارتی بوو بەسەرۆکی پەرلەمان. دواتر لە دوو ساڵی کۆتایی ئەو خوولەدا نێچیرڤان بارزانی لەسەر پارتی بوو بەسەرۆکوەزیران و ئەرسەلان بایز لەسەر یەکێتیی بووە سەرۆکی پەرلەمان. زۆرینەی حیزبەکان هاتنە پاڵ حکوومەت و پۆستییان پێدرا بەڵام هەریەکە لە گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ بوونە ئۆپۆزسیۆن.

بەرەی ئۆپۆزسیۆن

[دەستکاری]

هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوون بە ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان.

ژێدەرەکان

[دەستکاری]