کاژیک
کۆمەڵەی ئازادیی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد بەکورتیی کاژیک کۆمەڵەیەیەکی ڕۆشەنبیری سۆسیالیزمیی بوو لەساڵی ١٩٥٩ لەباشووری کوردستان دەمەزرا، کاژیک لەسەر بنچینەی قوتابخانەی کوردیی سۆسیالیزم دامەزرابوو باوەڕی بەوە نەبووکە شۆڕشێ لەکوردستاندا بە بێ تێپەڕاندنی سەردەمی ڕۆشنکاری سەربگرێ، وە کورد تەنها لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردیدا دەتوانێت مافەکانی دەستەبەر بکات.
بیرۆکەی دامەزراندی کاژیک لەلایەن رۆشنبیر و پارێزەر و سیاسەتمەدار و ھۆنەر و نوسەری دیاری کورد کامیل ژیر ەوە بوو، پاشان تاوتوێی کرد لەگەڵ چەند ڕۆشەبیرێکی دیاری کەی کورد لەوانە جەمال نەبەز، عبداللە جەوھەر، ئحسان فواد، فریدون علی امین، فایەق عارف، ئەحمەد ھەردی ؛ لە ساڵی ١٩٥٩ز دایانمەزراند. کاژیک خاوەنی (کاژیکنامە) بوو کە مانیفێستی ئەو بزووتنەوەیە بوو.
وەکو فەلسەفە، کاژیک تا ئێستا لە برەودایە، لە خزمەت بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری نەتەوەییدایە.