حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان | |
![]() | |
سەرکردە | عوسمانی حاجی مارف |
دامەزران | ٢٠٠٨ |
پێگەی سەرەکی | سلێمانی |
ھەواڵنامە | ئۆکتۆبەر |
ئایدۆلۆجیا | مارکسیسم، کۆمۆنیزمی کرێکاری |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، حزبی حکمەتیستی ئێران |
دروشم | ئازادى،یەکسانی ، حکومەتی کرێکاری |
ماڵپەڕ | hkkurdistan.org |
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی کوردستانی عێراقە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنیەوە بە شێوازی نهێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بودجەی حزبی ئەو حوکمەتەی ڕەت کردۆتەوە.
مێژووی حزب[دەستکاری]
ساڵی ١٩٩٣ پێنج ڕێکخراوی چەپ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقیان پێکهێنا. لە کۆنگرەی ٤ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا بڕیار درا کە رێکخراوی کوردستانی حیزبەکە لە رێکخراوێکی سەربەخۆیی خۆیدا خۆی ڕێکبخات.[١] لە ساڵێ ٢٠٠٨ کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەنجام درا و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردران. پاشان لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرا.
تا ئێستا ٣ کۆنگرەی بەستوە. کۆنگرەی سێهەمی بە جۆرێکی کراوە بەسترا وە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. ئەمەش لە میدیای کوردیدا دەنگی دایەوە،کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوازێکی نوێ لە شێوازی کاری سیاسی لە کوردستان ئەنجامدرا. [٢]
چالاکی[دەستکاری]
بارەگای ڕەسمی لە شاری سلێمانیە. بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر مانگی ٢ جار دەردەچێت. ڕادیۆی پێشەنگ ڕادیۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانە لە پاڕێزگای سڵیمانی.
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ شارەکانی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رۆڵێکی گرنگی هەبوە لە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان.
ڕابەرایەتی لە ئێستادا[دەستکاری]
- سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی: عوسمانی حاجی مارف
- ئەندامانی مەکتەب سیاسی: نهوزاد بابان، حوسێن ساڵح، بههار مونزیر، خهسرهوسایه، شوکاک عبدالستار، جهمال موحسن [٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨. لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- | ماڵپەڕی ڕەسمی ح ک ک
- [ https://web.archive.org/web/20130503033222/http://www.awene.com/article/2012/11/08/16125 | ڕەتکردنەوەی بودجە]