بزووتنەوەی ھیوا
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بزووتنەوەی هیوا | |
دامەزران | ١٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ |
ئامانج | دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان |
بزووتنەوەی ھیوا جووڵانەوەیەکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان خەبات و تێکۆشان دەکات. بزووتنەوەی ھیوا لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ( ۲۳ی سەرماوەزی۲۷۱۹ کوردی ) لە لایان کۆمەڵێک چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و بە شێوەی ئەنجومەن بەڕێوە دەچێت. بزووتنەوەی هیوا، خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هیوا خاوەن ئایدۆلۆژێکی دیاری کراو نییە، باوەڕی بە ئیڕادەی ئازادی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا هەیە، سەروەری یاسا لە سەر بنەماکانی مافی مڕۆڤ لە کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیک، بە بنەما وەردەگرێت. هیوا لە سیاسەت و خواستەکانی خاوەن پرەنسیپەو، ئامانج و ستراتیژیی دیاریی خۆی هەیە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |