ئەلقاعیدە
ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یا تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە و ناوی لە ساڵی ١٩٩٥ەوە خراوەتە ناو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. ئەو ڕێکخراوەیە لە ژمارەیەک تۆڕی جۆربەجۆری ئیسلامیی تیرۆریست پێک ھاتووە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.
وە لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری رێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[١][٢]
ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[٣]
ھەندێک لەو کردەوە تیرۆریستییانەی کە ئەلقاعیدە بەئاشکرا لە ئەستۆی گرتوون بریتین لە:
- ساڵی ١٩٩٣، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ کە بوو بە ھۆی کوژرانی ١٨ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٥، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕیاز کە بوو بە ھۆی کوژرانی ٥ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٨، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسسەلام کە ٢٢٤ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠٠، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی تر لە یەمەن کە ١٧ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠١، کوتانی دوو فڕۆکەی ڕفێنراو بە بورجە جمکەکانی ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و فڕۆکەیەکی ڕفێنراوی دیکە بە پەنتاگۆن کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسی کردە قوربانی،
- ساڵی ٢٠٠٤، تەقینەوەکەی جێژنی قوربان لە ھەولێر کە بوو بە ھۆی کوژران و برینداربوونی سەرجەم ٢٥٠ کەس.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Hilary Clinton Admitting as they founder of isis and al qaeda
- ^ Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو: ئوسامە بن لادەن کێ بوو؟ Archived ٥ی ئایاری ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
- ^ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ بڵاوگەی زانستگای کوردستان (سنە)؛ ساڵی ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٢٨.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |