حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
دامەزرێنەرمەحموود عوسمان
عەدنان موفتی
ڕەسووڵ مامەند
دامەزراندن١٩٧٩
جیابوونەوەحیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
جیابووەتەوە لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایدۆلۆژیاکوردایەتی، سۆشیال دیموکراسی
شوێنی سیاسیچەپی ناوەڕاست
ئایینعەلمانی
ئینتیمای نێودەوڵەتیھاوپەیمانێتیی پێشکەوتوو
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٠ / ٣٢٥
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
١ / ١١١

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان حیزبێکی کوردی باشوورە لەژێر بیرۆکەی سۆشیالیزم، پارتەکە لەساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە لەلایەن مەحموود عوسمان و عەدنان موفتی و ڕەسوول مامەند، و لەساڵی ١٩٧٩ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیابوونەوە ھاتنە بەرەی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ھەر لە باشووری کوردستان یەکێکیش لەو ئەندامانە محەممەد حاجی مەحموود کە ئێستا سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانە.

دامەزراندن[دەستکاری]

حیزبەکە سەرەتا بەناوی بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستانەوە دامەزرا. یەکەم کۆبوونەوەش بۆ دروستکردنی ئەم حیزبە، لە ماڵی «سەید عەزیز شەمزینی» بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ھاوینی ساڵی ١٩٧٦. دواتر بەیاننامەی دامەزراندن لە ڕێگای «کەریمی حیسامی» لە بەیرووت چاپکرا و لە ٨–٨–١٩٧٦دا حیزبەکە ڕاگەیەندرا.

ئەزموونی سیاسی[دەستکاری]

دامەزرێنەرانی حیزبەکە بریتی بوون لە:

سەیدا ساڵح یوسفی عەلی عەسکەری دکتۆر خالید سەعدی عەزیز عەلی ھەژار کاردۆ گەڵاڵی ڕەسول مامەند تاھیری عەلی والی سەید کاکە مەلا ناسیح دواتر ناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا بۆ «بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان» و ساڵی ١٩٧٩ گۆڤارێک بەناوی بزووتنەوە دەردەکەن.

لە ٢٥ی ٦ی ١٩٨١ سکرتێری گشتیی حیزب (سەیدا ساڵح یووسفی) بەھۆی بۆمبێکی چێنراوەوە تیرۆر کرا.

کۆنگرەکانی حیزبی سۆسیالیست -یەکەم کۆنگرە لەشاخ لە دۆڵەتوو لە ١٢ی ٥ی ١٩٨١.

-کۆنگرەکانی تریشی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شارەکانی کوردستان بەستووە.

٨ی ٨ی ١٩٧٩ : کۆنفڕانسی ڕاگەیاندنی حسک واتە «حیزبی سۆسیالستی یەکگرتوو».

کۆنگرەکان[دەستکاری]

-کۆنگرەی یەکەم ١٢ تا ١٣ی ٥ی ١٩٨١ لە دۆڵەتوو.

-کۆنگرەی دووەم ١٥ تا ١٩ی ١١ی ١٩٩٤ ھەولێر.

-کۆنگرەی سێیەم ٢٧ تا ٣٠ی ١١ی ١٩٩٩ سلێمانی.

-کۆنگرەی چوارەم ٦ تا ٩ی ١٢ی ٢٠٠٣ سلێمانی.

-کۆنگرەی پێنجەم ٨ تا ٩ی ٨ی ٢٠٠٥ سلێمانی.

-کۆنگرەی شەشەم ٥ تا ٨ی ٥ی ٢٠١١ ھەولێر.

- کۆنگرەی حەوتەم لە ٥ی ٣ی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا و محەممەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە و ناوی حیزبەکە گۆڕا بۆ «پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان». ھەروەھا سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرا و لە ٣٩ ئەندام پێکھاتوون.

وەک حیزبێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی پێناسەی خۆی کردووە و ئەم ستراتیجە بۆ «حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان» پەسەندکراوە.

- پلینیۆمی یەکەمیشی لە ١٣ی ٦ی ٢٠١٤ لە سلێمانی بەستووە و لەوێ بۆ یەکەمجار کۆنفیدراڵی وەک ئامانجی حیزبی سۆسیالیست بۆ ئەو قۆناغە بە گونجاو دانرا.

زانیاریی گشتی[دەستکاری]

بارەگای لە سەرجەم کوردستان ھەیە و خاوەنی ٤،٥٠٠ شەھیدە و لە شەڕی دژی داعش ٩ شەھید و سەدان برینداری داوە. خاوەنی کەناڵێکە بەناوی (جەماوەر) و ڕادیۆ و وێبگەی (جەماوەر و سورێن)ی ھەیە. ھەروەھا خاوەنی ڕۆژنامەیەک بووە بەناوی «ڕێبازی ئازادی».

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]