پارتی دیموکراتی گەل (تورکیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی دیموکراتی گەل
Demokratik Halk Partisi, DEHAP
ناوی کرمانجیPartiya Gel a Demokratîk
سەرۆکوەیسی ئایدن (١٩٩٨)
محەممەد عەباسئۆغڵو (١٩٩٨-٢٠٠٣)
توونجەر باکیرھان (٢٠٠٣-٢٠٠٥)
دامەزراندن٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧
پێشینەپارتی دیموکراسیی گەل
یەکی گرت لەگەڵپارتی کۆمەڵگای دیموکراتی
پاشینەپارتی دیموکراسیی بەشداریکەری
پارتی مافەکان و ئازادییەکان
قێخەکران١٧ی ئابی ٢٠٠٥
ئایدۆلۆژیاسۆسیالیزمی دیموکراتیک
ناسیۆنالیزمی چەپ
مافی چارەنووس بۆ کورد
شوێنی سیاسیچەپ
ڕەنگەکان     سوور،      زەرد

پارتی دیموکراتی گەل یان بە کورتی دەھاپ (بە تورکی: Demokratik Halk Partisi, DEHAP) پارتێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە بۆ لایەنگری لە مافی کوردەکان دامەزرابوو.[١]

دامەزراندن و زەمینەی سیاسی[دەستکاری]

پارتی دیموکراتی گەل لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ دامەزرا.[٢] ئەوە درێژەدەری پارتی دیموکراسی گەل (ھادەپ) بوو کە لە ئازاری ٢٠٠٣ لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە بە بیانووی پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان قەدەغە کرابوو.[٣] لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٣، ٣٥ سەرۆکی شارەوانی کە ئەندامی پارتی دیموکراسیی گەل بوون، پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی گەل (دەھاپ) کردەوە.[٤]

حیزبەکە سێ سەرۆکی ھەبوو. لە سەرەتاوە وەیسی ئایدن سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەل بوو کە لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی حزبەکە لە کانوونی دووەمی ١٩٩٨ ھەڵبژێردرا. بەڵام بەوای ئەوەی کە دادگای باڵای تورکیا ئەندامێتی وەیسی ئایدن ھەڵوەشاندەوە، محەممەد عەباسئۆغڵو لە یەکەمین کۆنگرەی نائاساییی حیزبەکە لە ئایاری ١٩٩٨دا، جێگەی گرتەوە.[٢] لە دووھەمین کۆنگرەی نائاساییی پارتی دیموکراتی گەل لە حوزەیرانی ٢٠٠٣، توونجەر باکیرھان بە سەرۆکایەتیی حیزبەکە ھەڵبژێردرا.[٢]

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان[دەستکاری]

یەکگرتن و ھەڵوەشینەوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Emrullah Uslu, The Transformation of Kurdish Political Identity in Turkey: Impact of Modernization, Democratization and Globalization, ProQuest, 2009, ISBN 978-1-109-05548-1, p. 73.[بەستەری مردوو]
  2. ^ ئ ا ب "1990'dan Bugüne, HEP'ten DTP'ye Kürtlerin Zorlu Siyaset Mücadelesi". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-10-11.
  3. ^ Moghadam 2007, 86.
  4. ^ Refugees, United Nations High Commissioner for. "Refworld | Turkey: The situation and treatment of members, supporters and sympathizers of leftist parties, particularly the People's Democratic Party (HADEP) and Democratic People's Party (DEHAP) (January 2003 – September 2004)". Refworld. Retrieved 2020-04-10.

کتێبناسی[دەستکاری]