پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان | |
---|---|
وتەبێژ | محەممەد جەمشیدی |
دامەزرێنەر | عەلی زیرەک |
دامەزراندن | ٢٠٠٩ |
شوێنگەی سەرەکی | ڕۆژھەڵاتی کوردستان باشووری کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | لیبرالیزم ناسیۆنالیزم کوردایەتی |
ماڵپەر | |
rojhelatnews |
پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان پارتێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم حیزبە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزرا و ئێستاکە چالاکییەکی نەماوەتەوە. میدیای ئەم پارتە ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات نیوزە.[١]
مێژوو
[دەستکاری]پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژی ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ دامەزرا. دامەزرێنەرانی پارتەکە سێ کەس بریتی لە عەلی زیرەک، سمایل ڕەسووڵی و نەجمەدین ڕەسووڵی بوون. عەلی زیرەک بە نووسینی مانیفێستی لیبراڵی کورد و مانیفێستی شین: لیبرالیزمی ئینسانی وەکوو تیۆریسیەنی ئەم پارتە ڕۆڵێکی سەرەکیی لە دامەزراندنی پارتەکە ھەبوو.[٢] پاشان چەند کەسێکی دیکە وەکوو محەممەد بیگلەری و محەممەد خزری بوون بە ئەندامی ئەم پارتە، بەڵام ڕێژەی ئەندامانی زیادی نەکرد و پارتی لیبراڵ وەکوو پارتێکی بچووک ماوەتەوە. زۆرینەی سەرکردایەتی ئەم پارتە لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حەدەکە) بوون.[١]
پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٩ ھەتا ٢٠١١ دا چالاک بوو، بەڵام لە کۆتاییەکانی ٢٠١١ تووشی ناکۆکیی ناوخۆیی بوو و لەنێوان ھەندیک لە ئەندامانی جیایی داکەوت.[١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ چەندین کەس لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیی پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان ڕایانگەیاند کە پارتەکە تێکەڵی پارتی سەربەستیی کوردستان بووەتەوە، بەڵام پارتی لیبراڵ ڕەتی کردەوە و درێژەی بە کاری خۆی دا.[٣] لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ھەولێردا کۆمیتەیەکی ساخکەرەوە پێکھات کە دەیویست درێژە بە کار و چالاکییەکانی پارتەکە بدات، بەڵام ئەم پرۆسەیە باش بەڕێوە نەچوو. لەم قۆناخەش چەندین کەس لە ئەندامانی پارتەکە لەلایەن ڕێبەرایەتیی پارتی لیبراڵ لادران.[١]
کۆنفرانسەکانی پارتی لیبراڵ
[دەستکاری]پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە سەردەمی دامەزراندا ٤ کۆنفرانسی بەڕێوەبردووە.[١]
ھاوپەیمانیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران
[دەستکاری]پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی سۆسیالدێمۆکرات و پارتی سەربەستیی کوردستان ھاوپەیمانیەکیان دامەزراند کە لە سەرەتادا لە ژێر ناوی ھاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان بوو و دواتر گوڕاو بۆ ھاوپەیمانیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران.[١]
بەڵام دواتر لەو ھاوپەیمانییە ھاتە دەرەوە و بە پێشنیاری عەلی زیرەک لەگەڵ یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و پارتی ئازادی و دێموکراسی کوردستان ھاوپەیمانییەکی تازەتر دامەزراند.[١]
خەباتی چەکدارانە
[دەستکاری]پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە مانگی شوباتی ٢٠١٥دا ڕاگەیاند کە باشووری کوردستان چۆڵ دەکات و لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەست بە خەباتی سیاسی و سەربازیی خۆی دەکاتەوە. ھەروەھا ڕاگەیاند کە خەباتی چەکداری وەکوو یەکێک لە باشترین ئەگەرەکانی بەردەمی خۆی دەستنیشان دەکات.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح "پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان". کوردیپێدیا. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. Retrieved 19ی Juneی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "عەلی زیرەک". کوردیپێدیا. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. Retrieved 19ی Juneی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "حیزب، ڕێکخراوە و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان". کوردستان پۆست. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. Retrieved 19ی Juneی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.