پارتی دیموکراسیی گەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی دیموکراسیی گەل
Halkın Demokrasi Partisi, HADEP
ناوی کرمانجیPartiya Demokrasiya Gel
سەرکردەموراد بۆزلاک
سەرۆکموراد بوزلاک (١٩٩٤-١٩٩٩)
ئەحمەد تووران دەمیر (١٩٩٩-٢٠٠٠)
موراد بۆزلاک (٢٠٠٠-٢٠٠٣)
دامەزراندن١١ی تشرینی ئایاری ١٩٩٤
پێشینەپارتی دیموکراسی
پاشینەپارتی دیموکراتی گەل
قێخەکران١٣ی ئازاری ٢٠٠٣
ئایدۆلۆژیاجیھانگەرایی
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافی چارەنووس بۆ کورد
فێمینیزم
سیاسەتی کەسک
شوێنی سیاسیچەپی ناوەندی

پارتی دیموکراسیی گەل یان بە کورتی ھادەپ (بە تورکی: Halkın Demokrasi Partisi, HADEP) پارتێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە بۆ لایەنگری لە مافی کوردەکان دامەزرابوو.[١][٢] موراد بۆزلاک لە ١١ی ئایاری ١٩٩٤ دایمەزراند.[٣] پارتەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەڵوەشایەوە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم سەرۆکایەتیی بۆزلاک[دەستکاری]

موراد بۆزلاک دامەزرێنەر و نوێنەر و ھەروەھا یەکەم سەرۆکی پارتەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٩ بوو. لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی ١٩٩٥، دۆخی سیاسی دژ بە پارتی دیموکراسیی گەل و پارتی خۆشبژیوی بوو. بۆیە پارتی دیموکراسیی گەلان ڕێگەی پێدرا تا بۆ سنووردارکردنی کاریگەری پارتی خۆشبژیوی کێبڕکێی بکات.[٤] بەدوای ھەڵبژاردن ئیدیعا کرا کە کاندیدێکی ھادەپ لە گوندی زێدی خۆی کە ھاوسەرەکەیشی تێدابوو، ھیچ دەنگێکی وەرنەگرتووە و بەم شێوە تۆمەتە ساختەکارییەکان سەریان ھەڵدا.[٥] لە کۆنگرەی حیزب لە حوزەیرانی ١٩٩٦، کەسانێکی دەمامکدار ئاڵای تورکیایان دابەزاند و ئاڵای پەکەکەیان ھەڵکرد. لە ئەنجامدا ھەموو ئەندامانی حیزبەکە کە لە کۆنگرەدا ئامادەبوون، دەستبەسەر کران.[٦]

کاتێک ئیتاڵیا ڕەتیکردەوە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکات، پارتی دیموکراسیی گەل کەوتە ژێر فشارەوە. دەیان ئەندامی ئەو حیزبە دەستبەسەر کران و بەوە تۆمەتبار کران کە لە مانگرتن لە خواردنێک کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕۆڵی تورکیا لە ململانێی تورکیا و کوردەکان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا گێڕابوو پشتیوانیان کردووە.

سەرۆکایەتیی دەمیر[دەستکاری]

لە دوای بۆزلاک، ئەحمەد توران دەمیر ھاتە سەر کە لە ئەیلوولی ١٩٩٨ ھەتا تشرینی دووەمی ١٩٩٩ سەرۆکی پارتەکە بوو.[٧] لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩دا، ٤١ کەس لە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی حیزبەکە ئازادکران، بەڵام چواریان دەستبەسەر مانەوە.[٨] ھەر لەو مانگەدا، داواکاری گشتیی دەوڵەت لە بەردەم دادگای دەستووریدا داوای داخستنی پارتەکەی کرد، بەو پێیەی کە پارتەکە پەیوەندیی ڕێکخراوەیی لەگەڵ پەکەکەدا ھەیە.[٩] لە مانگی شوباتی ١٩٩٩ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کینیا بە دیل گیرا و لە ئیمرالیدا زیندانی کرا، سەدان ئەندامی حیزبەکەش دەستبەسەر کران.[١٠]

دوای ئەوەی ڕۆژنامەکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە ئۆجەلان وتووە پەکەکە کاندیدەکانی حیزبەکەی دیاری کردووە، داواکاری گشتیی دەوڵەت داوای دوورخستنەوەی حیزبەکە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ١٩٩٩ کرد.[٩] ئەگەرچی حیزبەکە نە بەدەر کرا و نەش قەدەغە کرا، بەڵام لە بانگەشە ھەڵبژاردنییەکان بۆ ھەڵبژاردنە گشتی و ناوچەیییەکانی نیسانی ١٩٩٩، لەگەڵ دژایەتی دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕووبەڕوو بووەوە. حکوومەتی تورکیا گردبوونەوەی حزبەکە لە شاری ئامەد کە بۆ ھەفتەیەک پێش لە ھەڵبژاردن پلانی بۆ دانرابوو قەدەغە کرد، و ھەزاران کەسی دەستبەسەر کرد.[١١]

لەو کاتەدا پارتەکە هیوادار بوو کە ببێتە فاکتەرێکی گرنگ لە سیاسەتی تورکیادا.[١١] سەرەڕای سەرکوتکاریی حکوومەت، پارتی دیموکراسیی گەل لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی نیسانی ١٩٩٩ سەرکەوتوو بوو و توانی ٣٧ شارەوانی و لەنێویاندا شارەوانیی ئامەد بەدەست بھێنێت.[١٢][١١] لە مانگی ئابی ١٩٩٩ سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا سلێمان دەمیرەل لە ئانکارادا بەخێرھاتنی حەوت کەس لە سەرۆک شارەوانییەکانی پارتی دیموکراسیی گەل کرد و ئەمە بۆ سووککردنی دۆخی یاسایی بۆ سیاسەتوانانی کورد یارمەتیدەر بوو.[١٣] پارتی دیموکراسیی گەل لە ساڵی ١٩٩٩ بووە یەکەم پارت لە مێژووی سیاسەتی تورکیادا کە بەشی ٢٥٪ بۆ ژنانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.[١٤]

سەرۆکایەتیی دووەمی بۆزلاک[دەستکاری]

بۆزلاک جارێکی دیکە و بۆ خولی دووەمی بوو بە سەرۆکایەتیی حیزبەکە و ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ کە ئەو حیزبە ھەڵوەشایەوە لەو جێگە مایەوە. [١٥] سیاسەتمەداران و لایەنگرانی پارتی دیموکراسیی گەل پێش لە ڕێوڕەسمێک بەبوونە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ ڕۆژی جیھانیی ئاشتی دەستبەسەر کران.[١٦] پارتی دیموکراسیی گەل چەندین جار بە پشتیوانی لە ئەو شتە کە تورکیا تیرۆری پێ دەڵێت تۆمەتبار کرا. لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی (SI) پشتگیریی لێ کرا کە لە حکوومەتی تورکیا خوازیار بوو کە چوارچێوەیەک بۆ دیموکراسییەکی پلووراڵی دادپەروەرانە دابین بکات.[١٧] بەڵام حیزبەکە لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە ئیدیعای پاڵپشتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ١٣ی ئازاری ٢٠٠٣ قەدەغە کرا.[١٨] مستەفا بومین، دادوەری یەکەمی دادگاکە، گۆتبوو پارتی دیموکراسیی گەل ھەڕەشەیەکە بۆ سەر یاکپارچەتێی کۆماری تورکیا بە ئەژمار دێت.[١٩] لە ئەنجامدا ٤٦ سیاسەتمەداری پارتی دیموکراسیی گەل بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە چالاکیی سیاسی قەدەغە کران.[٢٠] یۆنان کە لەو کاتەدا خاوەنی پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتی ئەوروپا بوو، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لەو ڕووداوانە گرت.[٢٠]

ھەڵوەشانەوە[دەستکاری]

بە دوای پارتی دیموکراسیی گەل، پارتی دیموکراتی گەل (دەھاپ) جێگری بوو، کە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٣دا ٣٥ سەرۆکی شارەوانیی پێشووی پارتی دیموکراسیی گەل پەیوەندییان پێوە کرد.[٢١][٢٢][٢٣] لە ساڵی ٢٠١٠دا پارتی دیموکراسیی گەل بە کۆی دەنگی دادگاکە هەڵوەشێندرا، کە ئەمە بە پێچەوانەی مادەی ١١ (ئازادیی پەیوەندیکردن)ی پەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپاوە بوو.[٢٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Marcinkowski, Christoph (2009). The Islamic World and the West: Managing Religious and Cultural Identities in the Age of Globalisation (بە ئینگلیزی). LIT Verlag Münster. ISBN 978-3-643-80001-5.
  2. ^ Lenore G. Martin, New Frontiers in Middle East Security, Palgrave Macmillan, 2001, ISBN 978-0-312-23992-3, p. 140.
  3. ^ Gunes, Cengiz (2013-01-11). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 164. ISBN 9781136587986.
  4. ^ Barkey, Henri J. (2000-01-01). Turkey's Kurdish Question (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield Publishers. p. 95. ISBN 978-0-585-17773-1.
  5. ^ McDowall, David (2002). "Asylum seekers from Turkey II" (PDF). Refworld. Asylum Aid. p. 121.
  6. ^ Güney, Aylin (2002). "The People's Democracy Party". Turkish Studies. 3: 125. doi:10.1080/714005704. hdl:11693/48656. S2CID 143548942 – via Bilkent University.
  7. ^ Fırat, Nuri; Yıldız, Yılmaz (3 May 2017). "Almost All Party Chairs Served Jail Term". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-10-12.
  8. ^ Refugees, United Nations High Commissioner for. "Refworld | Turkey: Update to TUR22841.E of 19 January 1996 regarding the People's Democracy Party (HADEP); legal status of the party, harassment of known members and supporters (1998-1999)". Refworld (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-20.
  9. ^ ئ ا Güney (2002), p. 126 (and note 19 on p.136)
  10. ^ "EXTRA 24/99 Fear of torture or ill-treatment / Fear of disappearance" (PDF). Amnesty International. February 1999. Retrieved 21 May 2021.
  11. ^ ئ ا ب Guardian Staff (1999-04-14). "Thousands held as Turkey bans Kurd election rally". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2020-04-10.
  12. ^ Arat, Yeşim; Pamuk, Şevket (2019-09-05). Turkey between Democracy and Authoritarianism (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 182. ISBN 978-0-521-19116-6.
  13. ^ Gunter, Michael (2000). "The continuing Kurdish problem in Turkey after O¨calan's capture" (PDF). Third World Quarterly. 21 (5): 859. doi:10.1080/713701074. S2CID 154977403.
  14. ^ Gurses, Mehmet (2018), "War and Women", Anatomy of a Civil War, Sociopolitical Impacts of the Kurdish Conflict in Turkey, University of Michigan Press, p. 51, ISBN 978-0-472-13100-6, JSTOR j.ctvh4zj0p.7, retrieved 2022-04-01
  15. ^ "Reuters Archive Licensing". Reuters Archive Licensing (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-20.
  16. ^ McDowall, David (2002). "Asylum seekers from Turkey II" (PDF). Refworld. Asylum Aid. p. 122.
  17. ^ "Resolution on HADEP". Socialist International (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-21.
  18. ^ Moghadam 2007, p. 86.
  19. ^ "Turkey's Constitutional Court Issues Ruling Against Pro-Kurdish HADEP - 2003-03-13 | Voice of America - English". www.voanews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-21.
  20. ^ ئ ا "Turkey Outlaws Kurds' Main Party". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2003-03-14. Retrieved 2020-04-10.
  21. ^ Refugees, United Nations High Commissioner for. "Refworld | Turkey: The situation and treatment of members, supporters and sympathizers of leftist parties, particularly the People's Democratic Party (HADEP) and Democratic People's Party (DEHAP) (January 2003 - September 2004)". Refworld (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-10.
  22. ^ "Country Report Turkey, October 2005" (PDF). p. 127. Retrieved 10 April 2020. ٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ McDowall 2003, p. 463.
  24. ^ Judgment in case 28003/03

کتێبناسی[دەستکاری]