پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان
Partiya Azadî û Demokrasiya Êzidiyan, PADÊ
ھاوسەرۆکەکانزارا سەلمان و عومەر ساڵح
دامەزراندن٢٠١٦
پێشینەتەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی (تەڤدا)

پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان یان پارتیا ئازادی و دەموکراسییا ئێزدیان ناسراو بە پادێ (بە کوردیی کرمانجی: Partiya Azadî û Demokrasiya Êzidiyan, PADÊ، بە ئینگلیزی: Êzidî Freedom and Democracy Party) حیزبێکی سیاسییە کە لە لایەن چالاکوانانی سیاسیی ئێزیدی دامەزراوە و لە کۆمەڵگای ئێزیدییان لە کوردستانی عێراق بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاکی دەکات. پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزراوەتەوە.[١]

ئەم حیزبە ھەتا ساڵی ٢٠١٦ بە ناوی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی (تەڤدا) خەریکی چالاکی بوو. لە کۆنفرانسی شەشەمی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە حوزەیرانی ٢٠١٦ بڕیار درا کە ئەم ڕێکخراوە ببێت بە حیزبێکی سیاسی و بەشداری سیاسەتت فەرمی لە عێراق بێت.[١]

ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە حکۆمەتی عێراق پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکانی وەکوو حیزبێکی فەرمی و یاسایی ناساندووەتەوە.[١]

عومەر ساڵح و زارا سەلمان ھاوسەرۆکەکانی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکانن.[٢]

کۆنگرەکان[دەستکاری]

یەکەمین کۆنگرەی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکان بەدوای فەرمی ناسین لە لایەن حکۆمەتی عێراق لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ لە شنگال بە امادەبوونی ١٥٠ نوێنەر بەڕێوەچوو.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]