حیزبی بەعس (فراکسیۆنی عێراق)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی بەعس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨
وڵاتعێراق
شوێنی بارەگاکانبەغدا
پاشکۆحیزبی بەعس
کۆتاییھاتن١ی ئایاری ٢٠٠٣
وێبگەhttp://www.albasrah.net/maqalat/ba3th_2003.htm

حیزبی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی کە بە بزووتنەوەی بەعسی لایەنگری عێراقیش ناودەبرێت، حیزبێک بوو کە ئایدۆلۆژیایەکی نوێی بەعسی ھەبوو و بنکەکەی لە بەغدا بوو. یەکێکە لەو دوو حیزبەی (ھەردووکیان ناویان وەک یەکە) کە لە کاتی جیابوونەوەی حیزبی بەعسی ڕەسەن لە ساڵی ١٩٦٦ سەریان ھەڵداوە.

لە ساڵی ١٩٦٦ حیزبی بەعسی ڕەسەن بوو بە دوو بەش؛ یەکێکیان سەرکردایەتیی دیمەشقی حیزبی بەعس بوو کە لە سووریا دامەزرا و ئەوی دیکەیان لە بەغدا بوو. ھەردوو حیزبی بەعس ھەمان ناویان ھێشتەوە و پێکھاتەی ھاوتەریبیان لە جیھانی عەرەبیدا پاراست،

بەڵام زۆر دژی یەک بوون، چونکە سووریا - بە سەرۆکایەتی حیزبەکەی - بوو بە یەکێک لەو وڵاتە عەرەبیانەی لە شەڕی ئێران و عێراقدا پشتیووانی ئێرانیان دەکرد. بەعسییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣ دەسەڵاتیان بەسەر عێراقدا گرت، بەڵام دوای چەند مانگێک ڕووخێنران. ڕێکخراوی ئیقلیمی حیزبەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨–٢٠٠٣ بە سەرکردایەتی سەددام حوسێن حووکمی عێراقی کرد. دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی لە ساڵی ٢٠٠٣ پاش لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق، حیزبی بەعسی قەدەغە کرد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانیاری دەربارەی حیزبی بەعس (فراکسیۆنی عێراق) viaf.org". viaf.org. Archived from the original on 24 یۆنیۆ 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)