بافڵ تاڵەبانی
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
بافڵ تاڵەبانی | |
|---|---|
بافڵ تاڵەبانی لە ٢٠٢٣ | |
| لەدایکبوون | ١٩ی شوباتی ١٩٧٣ |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | سیاسەتوان، دامەزرێنەری دەزگای دژەتیرۆر و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
| چالاکبوون | ٢٠٠٠-ئێستا |
| پێش | لاھور تاڵەبانی |
| حیزبی سیاسی | |
| ئایین | ئیسلام[ژێدەر پێویستە] |
| ھاوسەر | لاڤە مەلا بەختیار |
| مناڵ(ەکان) | کۆبان (کوڕ) لەیلا (کچ) شانیا (کچ)[١] |
| خزمەکان | قوباد تاڵەبانی (برا) لاھور تاڵەبانی (ئامۆزا) شاناز ئیبراھیم ئەحمەد (پوور)[٢] ھەتاو (پوور) ھەڵۆ (خاڵۆ)[٣] لیلۆس (پوور) ئیبراھیم ئەحمەد (باپیرە) |
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی (لەدایکبووی ۱۹ی شوباتی ١٩٧٣)،[٤] ناسراوە بە بافڵ تاڵەبانی، سیاسەتوانێکی عرب و کورد و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشوتری عێراقە
ژیاننامە
[دەستکاری]بافڵ جەلال تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانی یە. ناوەکەی لە تاڤگەی بافڵی چەمی ڕێزانەوە هاتووە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی ئیبراهیم ئەحمەدی باپیری، لە بەریتانیا بەسەر بردووە و تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە.[٥]
بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩٦دا بەشداری لە ڕاھێنانەکانی فەیلەقی فەرەنسادا کردووە و لە ساڵی ١٩٩٨ یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاھێنانە سەربازییەکانی بەریتانیا و لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە ڕاھێنانی ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە.[٥]
بافڵ تاڵەبانی لە دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی باوکی لە ساڵی ٢٠١٧، و گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی، زیاتر لە جاران دەردەکەوت و تا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ھیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبووە، بەڵام ھەر لە ناو ئەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا و لە ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.[٤]
پیشەی سەربازی
[دەستکاری]بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سوپای فەڕەنسا و ھێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ڕاھێنانی فەرمیی بۆ سەربازی کردووە، پاش ڕووخانی عێراقی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا بافڵ تاڵەبانی گەڕایەوە باشووری کوردستان و یەکەم ڕۆڵی فەرمیی خۆی بە بەرپرسی زانیاری یەکەی ھەواڵگریی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دانا، لە ساڵی ٢٠٠٤دا، گرووپی دژە تیرۆر (CTG) دامەزراند، کە لە ناو ھێزی پێشمەرگە لە کوردستاندا دامەزرابوو.[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «http://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=46447&Jor=25». speemedia.com. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ= - ↑ «پرسیاره قورسهكان بۆ بافڵ تاڵهبانی.. كام لهپورهكانی ههڵبژارد - YouTube». www.youtube.com. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «هلو ابراهيم احمد: ترشحت لمنافسة البرزاني لعدم وجود منافسين اقوياء». إذاعة العراق الحر (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 «پرۆفایلی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی». kirkuktv.net. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 News، Bwar. «چی لەسەر ژیانی بافڵ تاڵەبانی دەزانیت؟». bwar.news (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی)
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی زانستی سیاسەت
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی شەڕ
