بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٥٠
سەرکردەدەستەی رێبەری
دامەزران ٢٠٠٧
پێگەی سەرەکی سلێمانی، زرگوێز، بانەگەورە، ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
ھەواڵنامە دوارۆژ، گۆڤاری چرۆ
لقی لاوان لاوانی پێشڕەو، ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەوو ئاسۆی ژنی کورد
لقی ژنان {{{لقی ژنان}}}
ئامانج سەربەخۆی بۆ کوردستان
ناوچەی چالاکییەکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئایدۆلۆجیا سۆسیال دێمۆکرات
کردەوە سەرەکییەکان ئاسوسات، دواڕۆژ
رەنگی فەرمی سوور
ماڵپەڕ http://www.komala.com
https://komele.org


کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی سەربەخۆییخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وبەرهەڵستکاری دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەری کوردستانە. کۆمەڵەی زەحمەرکێشان پێشتر لەژێر هێژمۆنیی عەبدوڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادەدا خۆی تەنیا وەک ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (نەک کۆی دەوڵەتی ئێرانی) دەناساند.پێشتر عومەر ئیلخانیزادە وەک سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەبێ ئاگاداریی ئەندامانی ئەم حیزبە لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید لە رێکەوتی ٢٢.٠٢.٢٠٢٣ لەگەڵ عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یەکگرتنەوەی هەردووک کۆمەڵەیان راگەیاند. دوابەدوای ئەم راگەیاندنە بە ماوەیەکی کورت ژمارەیەکی زۆر، نزیک بە ٦٠ کەس لە ئەندامانی ئەو حیزبە وازیان لە ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هێنا. پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بڕیار بوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لە توێی کۆنگرەیەکی هاوبەشدا بگەیەنرێتە ئەنجام. بەڵام سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا و دەرکەوتنی روونتری بیروبۆچوونی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هاندەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گەڕانەوە بۆ را و ویستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بنەمای بڕیار لە بەرانبەر هەڵسوکەوتەکانی عەبدوڵا ئیلخانیزادە کە بەبێ هیچ گەڕانەوەیەک بۆ حیزبەکەی بچێتە ناو تیمی جۆرج تاونەوە کە دواتر مەنشووری مەهسای لێ کەوتەوە. پێشتریش زێدەبوونی ئاڵۆزی لەنێوان ڕێبەرەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧دا بوو بە ھۆکاری لقدانەوەی عومەر ئیلخانیزادە و دامەزراندنی حیزبێکی جیا بە ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. بەڵام لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەدوای ١٥ ساڵ دوو حیزبەکان جارێکی دیکە یەکیان گرت و لەژێر ناوی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران درێژەیان بە چالاکیی ھاوبەشی خۆیان لەژێر ڕێبەرایەتیەکی یەکینەوە دا.[١][٢] سکرتێری گشتیی حیزبەکە ھەر لە سەرەتای دامەزراندن ھەتا کۆتایی عومەر ئیلخانیزادە بوو بەڵام لە پاش دەستپێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی ئەو دوو حیزبەوە، وەک جێگری عەبدوڵای موهتەدی لە کۆمەڵەی شۆشگێر دەرکەوت و بەتەما بوونی .[٣]

لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]