بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق
| بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق | |
|---|---|
| دامەزرێنەر | عەبدوڵڵا حاجی مەحموود |
| دامەزراندن | ٢٠٢٤ |
| جیابووەتەوە لە | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان |
| ئایدۆلۆژیا | کوردایەتی، سۆشیال دیموکراسی |
| شوێنی سیاسی | چەپی ناوەڕاست |
| ئایین | عەلمانی |
| کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٠ / ٣٢٥ |
| کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ٠ / ١٠٠ |
بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق (بە عەرەبی: الحركة الاشتراكية الكردستانية العراقية) حیزبێکی سیاسی لە باشووری کوردستانە. ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠٢٤دا مۆڵەتی چالاکی وەرگرتووە و ڕێبەرەکەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموودە.
مێژوو
[دەستکاری]لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ناکۆکییەک لە نێوان محەممەد حاجی مەحموود بەرپرسی پارتی سۆسیال دیموکرات و عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، براکەی کە ھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو، سەریھەڵدا. ئەو ناکۆکییە ھەتا قۆناغی دابەشکردنی ھێزی سەربازیی حیزبەکە درێژکرایەوە. لە ھەمان کاتدا ئێران و حیزبی دێموکرات و یەکێتی نیشتمانی ھەوڵیان دا کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام مەکتەبى سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا به دوورخستنهوهی عهبدوڵڵا حاجی مهحموود له پۆستی جێگری سهرۆک و ئهندامێتى پارتەکە و لە کۆتاییدا محەممەد حاجی مەحموود عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی لە حیزبە دەرکرد.[١] بەدوای ئەو ڕووداوانە عەبدوڵڵا حاجی موحموود حیزبێکی تازەی دامەزراند و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەناوی "بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق" مۆڵەتى بە حزبەکە دا.[٢] [٣]
وتارە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ شارپرێس: حزبەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود مۆڵەتی فەرمی وەرگرتو کۆنگرە ئەنجامدەدات، نووسراو لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ کەناڵ8: حیزبەکەى عەبدوڵاى حاجى مەحمود مۆڵەتى کارکردنى وەرگرت، نووسراو لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ دەزگای میدیایی کەرکووک: وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مۆڵەتی بە حزبەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود بەخشی، نووسراو لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.