پارتی پارێزگارانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارتی پارێزگارانی کوردستان پارتێکە لە باشووری کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ دامەزراوە و لەلایەن نەجات سوورچی سەرکردایەتی دەکردرێت. پارتەکە لەلایەن ھۆزی سوورچییەوە بەڕێوەدەبردرێت،[ژێدەر پێویستە] لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا، پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ھۆزی سوورچی دەبێتە شەڕ لە نێوانیان، لە ماوەیەکی کورتی ئەم ناکۆکییەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیریی ھۆزی سوورچی و پارتی پارێزگارانی کوردستانی کرد. بۆ یەکەمجار پارتی پارێزگاران لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1408201717. Retrieved 2022-04-08. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)