بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووریی
دامەزران١٢ی نیسانی ١٩٧٩
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیمافی کەمینەکان
شوێنی بارەگاکانبەغدا
وێبگەhttp://www.zowaa.org/

بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (بە سوریانی: ܙܘܥܐ ܕܝܡܘܩܪܛܝܐ ܐܬܘܪܝܐ؛ بە کورتی ܙܘܥܐ)، حیزبێکی ئاشووری عێراقییە و لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق چالاکی دەکات.

بزووتنەوەکە لە ١٢ی نیسانی ١٩٧٩ دامەزرا، دوای کۆبوونەوەی خوێندکارانی ئاشووری لە بەغدا و کەرکوک و دھۆک. ئامانجەکانی ئەو حیزبە ھەر لە سەرەتادا داننان بە بوونی نەتەوەیی ئاشوورییەکان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە عێراقدا بوو. ڕژێمی سەددام حوسێن ژمارەیەک لە سەرکردە دامەزرێنەرەکانی لە سێدارە دا، ئەوانیش یووسف تووما، جۆبێرت بنیامین و یووخنا جاجۆ بوون. ئەم حیزبە لە ماوەی ھەشتاکان لە یاخیبوونی چەکداری لە باشووری کوردستان پەیوەندی بە کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە کرد. ئەم حیزبە لەدوای شەڕی کەنداو، لەدوای کشانەوەی ھێزەکانی عێراق لەو ناوچانە، بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، بەو پێیەی ئەم حیزبە نوێنەرایەتی ئاشوورییەکانی دانیشتووی ئەو ناوچانە دەکرد.

ئەم بزووتنەوەیە لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس فراوان بوو، جگە لە بوونی لە بەغدا و مووسڵ و کەرکوک و بەسرە. لەدوای داگیرکردنی عێراق بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و خۆجێیی کرد و لە ئێستادا حیزبەکە سێ نوێنەری لە پەرلەمانی عێراقدا ھەیە. ئەمینداری گشتی ئێستای بزووتنەوەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە یۆنادام کانایە، پێش ئەویش نینۆس پیتیۆ سەرپەرشتی دەکرد، کە لە ماوەی ھەشتاکاندا سەرکردایەتی دەکرد، بەتایبەتی لەو قۆناغانەی کە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ ڕژێمدا ھەبوو.

بارەگاکانی ئەو حیزبە لە مووسڵ لە ماوەی ئاژاوەی ئەمنی شارەکەدا کەوتە بەر ھێرشی زۆر. ھەروەھا ھەوڵی تیرۆرکردن ھەبوو بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە یۆنادام کانا، ئەمینداری گشتیی کردە ئامانج.

ڕۆژنامەی بەھرا بە زمانی بزووتنەوەکە دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراوە و بە زمانەکانی عەرەبی و سوریانی چاپ دەکرێت. ھەروەھا کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆی ھەیە کە لە شارۆچکە قەرەقووشەوە پەخش دەکات.[١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانیاری دەربارەی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری viaf.org". viaf.org. Archived from the original on 8 أبريل 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "زانیاری دەربارەی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری id.loc.gov". id.loc.gov. Archived from the original on 2019-12-11.