مستەفا سەید قادر
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
مستەفا سەید قادر (ناوی تەواو: مستەفا قادر مستەفا عەزیز) (لەدایکبووی: ١٩٥٨ لە قەڵادزێ) وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]
خوێندن و پیشە
[دەستکاری]مستەفا سەید قادر پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە.
لە ١٩٧٨ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە. لە ١٩٩٠ تاوەکو ١٩٩١ زیندانی سیاسی بووە، و لە ١٩٩٥ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ھەروەھا چەندین بەرپرسیاریەتیی جیای لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی ھەبووە. ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠٠١ دوای کۆنگرەی دووەم بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا جێگری فەرماندەی گشتیی پێشمەرگەی یەکێتی بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە. دوای دامەزرانی بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە ڕێکخەری ژووری کارگێڕی و داراییی بزووتنەوەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- ئەو وتارە ژکزانەی سەرچاوەیان کەمە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٥٨
- خەڵکی قەڵادزێ
- وەزیرەکانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
- ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان
- سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان
- کوردەکانی باشووری کوردستان
- سیاسەتوانانی کورد
- سیاسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- خەڵکی پارێزگای سلێمانی