بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
سەرۆکعیرفان عەلی عەبدولعەزیز
دامەزرێنەرعوسمان عەبدولعەزیز
دروشموالذین جاھدوا فینا لنھدینھم سبلنا
دامەزراندن١٩٨٧
شوێنگەی سەرەکیھەڵەبجە، باشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیائیسلام وەک شەریعەت
ئیسلامیی سیاسی
ئینتیمای نێودەوڵەتیئیخوان موسلیمین
ماڵپەر
basknet.net
ئاڵای حیزب

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ڕێکخراوەیەکی سیاسی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییە و لەسەر پەیڕەوی ئەھلی سوننە کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و حکوومەتێکی ئیسلامیی لە کوردستاندا.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان یەکەمین کۆمەڵەی چەکداری سەلەفیی جیھادی بووە کە بۆ بەدیھێنانی حکوومەتی شەریعەتی ئیسلامی لە کوردستان دامەزراوەتەوە.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنە لە ئێران ڕاگەیاندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

پێشتر پەیوەندی ئیسلامی کە بە سەرکردایەتی شێخ محەممەد بەرزنجی ھەبووە کە لە سەرەتای ھەشتاکان دروست بووە پاشان ھاتوونەتە نێو بزووتنەوەوە. لە ساڵی 2000 لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاپەڕین یەکیان گرتووەتەوە کە مەلا سدیق سەرکردایەتی دەکرد و بزووتنەوەی یەکبوونیان ڕاگەیاند؛ بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەم یەکبوونە بوو بەھۆی دابەش بوونی بزووتنەوە بۆ سێ پارتی ئیسلامی. بزووتنەوە وەک حیزبی دایک وایە، چونکە زیاتر لە چەند حیزبی ئیسلامی دی لێ دروست بووە وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرکردایەتی عەلی باپیر، جوندولئیسلام بەسەرکردایەتی ئەبو عەبدوڵڵای شافیعی، باڵی ئیسڵاح بەسەرکردایەتی مەلا کرێکار کە دواتر یەکیان گرت ئەنسارولئیسلامیان بە سەرکردایەتی مەلا کرێکار دامەزراند.

دوای ئەم جیابوونەوانە بزووتنەوە تووشی لاوازییەکی گەورە بوو پاش ئەم دابەشبوونانە و بڕینی مووچەکەیان لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە دوو ملیۆن فرانکی سویسری بوو پاش ڕێککەوتنی ئێران و واژوو کردنی ئاگر بەستی نێوانیان و ھەروەھا بەپێی ڕێککەوتنەکە بزووتنەوە بە دوو وەزیر بەشداری کابینەی سلێمانی یەکێتی نیشتمانیان کرد پاش ئەم بەشدارییە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو وەزیرەکەی بزووتنەوەی لە ئیدارەی ھەولێری ئەوکات خانەنشین کرد لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ توانیان ٢ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بھێنن.

دەستگیرکردنی عەلی عەبدولعەزیز[دەستکاری]

بە دوای ڕۆخانی حکۆمەتی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، عەلی عەبدولعەزیز ڕێبەری ئەو کاتی نبزووتنەوەی ئیسلامی لە لایەن ھێزە ئەمریکییەکان دەستگیر کرا. ئەم دەستگیرییە بوو بە ھۆی ئەوەی کە بزووتنەوە دابپاشێتەوە و چالاک نەمینێتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە عیرفان عەبدولعەزیز وەکوو ڕیبەری بزووتنەوەی ئیسلامی ناسرا و بزووتنەوە دیسانەوە چالاک ببوو.[١]

ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی[دەستکاری]

ڕێبەریی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەر لە سەرەتاوە لە دەستی کوڕەکانی مەلایەکی کورد بە ناوی عەبدولعەزیز پریس مامۆستای مزگەوتی گوندی پریس سەر بە حەڵەبجە بووە. عوسمان عەبدولعەزیز کوڕی ئەو مەللایە ڕێبەر و دامەزرێنەری بزووتنەوە بووە. ھەروەھا عەلی عەبدولعەزیز، سدیق عەبدولعەزیز و عیرفان عەبدولعەزیز ھەموو لە کوڕەکانی ئەو مەلایەن کە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامییان لە دەست بووە. تا بە ئێستاکە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق چوار ڕێبەری ھەبووە:[١]

ڕێبەرەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق
ڕێبەرەکان ساڵەکان
عوسمان عەبدولعەزیز ١٩٨٧-١٩٩٧
عەلی عەبدولعەزیز ١٩٩٧-٢٠٠٣
سدیق عەبدولعەزیز ۲۰٠٨-۲۰١٩
عیرفان عەبدولعەزیز ٢٠١٩-ئێستا

ناودارانی بزووتنەوە[دەستکاری]

  1. عوسمان عەبدولعەزیز ڕابەر و دامەزرێنەری بزووتنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە دیمەشق کۆچی دوای کرد.
  2. عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.
  3. سدیق عەبدولعەزیز ڕابەر. لە نزیک کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ئێوارەی ھەمان ڕۆژ لە ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردرا.
  4. مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی کردوە.
  5. کەمال ڕەحیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  6. محمد عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  7. عیرفان عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕابەری بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستان لە ئێستادا
  8. ئەنوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  9. عەبدوڵڵا وەرتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی بزووتنەوە
  10. منیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسیی

پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران[دەستکاری]

لە ھەندیک لە میدیاکان ھەواڵەکانیک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ھەواڵەکانێک بڵاو کراوەتەوە. ئێحسان عەبدولعەزیز ئەندامە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە گفتگۆیەک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە پرسیاری پێشکەشوانی کەناڵەکە سەبارەت بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕێکخراوەیە ھیچ وەڵامێک نەدا، بەڵام وتی نێوانی ئێمە و کۆماری ئیسلامی خۆشە و دیمانەیەکمان بووە کە ئاکامەکانێکی ئەرێنیی ھەبووە.[١]

لە میدیاکان لە ئیحسان عەبدولعەزیز وەکوو باڵی توندڕەوی بزووتنەوە ناو دەبرێت کە خۆی وەکوو ڕێبەری داھاتووی ئەم ڕێکخراوە ناساندووە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پشتێوانیی لێ دەکات.[١]

پەیوەندییەکان لەگەڵ نەوەکانی سەڵاحەدینی ئەیووبی[دەستکاری]

یەکیک لە کوڕەکانی عەبدوڵعەزیز پریس بە ناوی تەحسین عەبدولعەزیز لە ساڵی ٢٠٠٣ کوردستان بەڕەو ئێران بە جێ ھێشت و ڕێکخراوەیەکی سەلەفیی جیھادی لەژێر ناوی نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیووبی دامەزراند. تەحسین عەبدولعەزیز دژایەتیەکی سەختی لەگەڵ حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان دەکرد، بەڵام بەدوای ھەڵمەت ھێنانی ئەمریکا بە ئەفغانستان بە پەیرەوی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەوانەی ئەفغانستان و پاکستان کرا تا دژ بە ھێزە ئەمریکییەکان بوەستێت و لە ئاکامدا لە ساڵی ٢٠١١دا لە ئەیالەتی وەزیرستانی پاکستان لە بەردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا کوژرا.[١]

بەدوای کوژرانی تەحسین عەبدولعەزیز نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیووبی لەلایەن ئیحسان عەبدولعەزیز پشتیوانی دەکرێن و ئیحسان عەندولعەزیز وەکوو باڵی چەکداری بزووتنەوەی ئیسلامی لە عێراق ناویان لێ دەبات.[١]

ھەروەھا برایەکی دیکەیان بە ناوی سامان عەبدولعەزیز وەکوو ئەمیری ڕێکخراوەکە لە شاری سنەی ڕۆژھەڵات دەژێت کە ئەوەش لە لایەن ئیحسان عەبدولعەزیز ڕێبەری دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]