بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان یان بە کورتی کۆمەڵە (پێشتر: کۆمەڵەی مارکسی–لینینیی کوردستان) حیزبێکی چەپی کوردی بوون لە باشووری کوردستان، لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ دامەزرا.[١][٢] پێش دامەزراندنی کۆمەڵە، بەشێک لە ئەندامەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان چالاک بوون.[٣] لە ساڵی ١٩٧٦، کۆمەڵە شەڕی چەکداری لەبەرامبەر حیزبی بەعس ڕاگەیاند.[٢] چالاکییەکانی کۆمەڵە بەنھێنی ئەنجام دەدران.[٤]

لە ساڵی ١٩٨٩ کۆمەڵە ھەڵوەشایەوە.

مێژوو

[دەستکاری]

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لەلایەن ھەریەکە لە شەھاب شێخ نووری، وەستا ئەنوەر و جەعفەر کۆیی دامەزرا.[١] لە ساڵی ١٩٧٦، ھەر سێ دامەزرێنەرەکەی کۆمەڵە لەلایەن دەسەڵاتی شای ئێرانەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لەسێدارە دران.[١]

لە ساڵی ١٩٧٦، کۆمەڵە بوو بە باڵێک لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەژێر ناوی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان.[١]

لە ساڵی ١٩٨٩، لەدوای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەوا کۆمەڵەی ڕەنجدەران ھەڵوەشایەوە و ئەندام و دامەزرێنەرانی چوونە ناو حیزبە نوێیەکەوە.[٥][٦][٧] دوای کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی لە ساڵی ١٩٩٢، ناوی کۆمەڵە بەیەکجاری نەما.[١]

کەسایەتییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 کتێبی ناسنامەی حزبە کوردستانییەکان (ڕەوتیان - ئایدۆلۆژیان - ھەڵسەنگاندنیان)، لاپەڕە ١١٩–١٢٠، نووسینی مەسعوود عەبدولخالق، ھەولێر-٢٠٠٩.
  2. 1 2 قسەیەک بۆ وتن.. لەساڵیای کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی شارپرێس، ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دیپلۆماتیک مەگەزین، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. شێوازی کاری ڕێکخراوەیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، لەلایەن پێشڕەو ئیسماعیل عارف نووسراوە، لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. شەھید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوس، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  6. مەلابەختیار ڕەخنە لە ھەڵوەشانەوەی کۆمەڵە دەگرێت، ماڵپەڕی خەندان، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  7. 1 2 گۆڕان..... دوا ھەناسەی سیاسی نەوشێروان مستەفا ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سنوورمیدیا، نووسینی محەممەد حاجی، ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  8. 1 2 3 4 لە گرووپی زیندانەوە بۆ گرووپی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، ماڵپەڕی باسنیوز، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  9. «قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد». xendan.org. خەندان. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. مەسعوود بارزانی بۆ بەدوای فەرەیدون عبدولقادردا دەنێرێ!!، سپی میدیا، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.