بەرەی کوردستانی
بەرەی کوردستانی لە (٨) حزبی باشووریی کوردستان پێکھاتبوو ئەوانیش : یەکێتی نیشتمانی کوردستان،پارتی دیموکراتی کوردستان ، حسک ، پاسۆک ، پارتی گەل ، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە ڕۆژی ٢ی ئایار ساڵى ١٩٨٨ راگەیەندرا. مەبەست لە پێکھێنانی بەرەی کوردستانی کارو خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە عێراق کە لەو سەردەمە دا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرامبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی. ڕاگەیاندنی ئەم بەرەیش لە کاتێکدا بوو کە لەدوای پرۆسەیەکی ٧ قۆناغی لە باشووری کوردستاندا لە ژێر چەپۆکی داگیرکاری بەعس بە ناو پرۆسەیی ئەنفال زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ کوردیان زیندە بەچالکرد و سەدان گوند و لادێ و شارۆچکەی کوردستانیان وێران کرد و دەیان هەزار کەسیان ئاوەرەی ئۆردوگا زۆرەملیکانی خۆیان کرد.
سەرچاوە[دەستکاری]
- ئازاد مستەفا:کورتە باسێکی بەرەیی کوردستانی،دەزگای چاپەمەنی شەهید فەرهاد،سوید،١٩٨٨.