پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر دیاگڕامی سیاسی (چەپ / ڕاست)

پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پارتێکی چەپی میانەڕەوە کە لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٦ی شوباتی ٢٠٠٦ی زایینی دامەزراوە. پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە کە ڕوی خەبات و تێکۆشانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

دامەزراندنی ئەم پارتە بەرھەمی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕژیمەکانی پێشووتری زاڵ بە سەر ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەوڵ دەدات کە بیر و ھزری نەتەوەیی لە کوردستان بڵاو بکاتەوە و گەشە بە ئەو بیرە لە ناو لاوان و تازە پێگەیشتوان بدات.

درووشمی ئیستراتیژیکی ئەم پارتە پێکھێنانی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا ئامانجی دواڕۆژی پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان جێگیرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لەو بەشەی کوردستان.

بناغە و بنەمای خەبات و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر پێوەرە مرۆڤایەتییەکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، ھاوکات لە سەر ئەو پێوەرانە خەبات بۆ پیکھێنانی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]