دەروازە:سۆشیالیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٢٠ وتار لە دەروازەی سۆشیالیزم ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

سۆشیالیزم یان سۆسیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە، لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی ھزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە، بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارھێنەر دروستکرێن نەک بۆ قازانجکردن. سۆشیالیزم خۆی وشەیەکی فەڕەنسییە بە مانای دەستە کۆمەڵ دێت، سۆشیالیزم قۆناغێکە کە ئابووری وڵات بەپێی یاسا لە دەستی حکوومەت دایە، دژی سەرمایەداری کە لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە.

ئۆین کە پیاوێکی وێڵزی بوو کە یەکەم پەیڕەوانی بانگەوازی سۆسیالیست بوو لە ساڵی ١٨٤١، کە ئێستاش ئۆین بە پێشەنگی بزووتنەوەی ھەرەوەزی چاوی لێدەکرێت، ئۆین پێی وا بوو کە کرێکاران دەبێت خۆیان خاوەنی کارخانە بن و کاریشی لێبکەن ئەوسا بەشە داھات و سوودەکەی لەنێوان خۆیان، کارل مارکس و فرێدریش ئەنگلز چەندین کتێبییان نووسی لەسەر سەرمایەداری و کرێکار و سۆشیالیزم و کۆمۆنیست کە دواییش لە مانیفێستێکیان بڵاوکردەو کە بوو بە ئایدیای کۆمۆنیستی بەنێوی مانیفێستی کۆمۆنیست.

لەماوەی سەدەی نۆزدەھەمیش چەندین شێوە پارتی سۆسیالیستی دروستبوون کە بەباڵی چەپ و باڵی ڕاست ناسران، و ئایدیای سۆسیالیست دیموکراتی کە تێکەڵەیەکی سەرمایەداری و کۆمۆنیزمییە برەوی سەند کە تا ھەنووکەش چەندین پارتی سۆسیالیست دیموکراتی وڵاتەکان بەڕێوە دەبەن لەوێنەی وڵاتی فەڕەنسا.

وتاری ھەڵبژێردراو

بینیتۆ ئەمیلکەیر ئاندریا موسۆلینی (ماوەی ژیان:٢٩ی تەمموزی ١٨٨٣ تا ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) کەسایەتی سیاسی ئیتالی بوو و ڕێبەر و سەرۆکی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو، موسۆلینی فەرمانڕەوایی ئیتالیای کرد لەنێو ساڵانی ١٩٢٢ تاکوو ١٩٤٣ ، بەر لەوەی موسلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریکی کاری ڕۆژنامەگەری بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەیەک بووە و باوکیشێ ئاسنگەر بووە ، لەسەرەتای دەسەڵاتیدا موسۆلینی کەسایەتی و فەرمانەڕەوایی دەوڵەتی بەشێوازی سۆشیالیزم بوو بەڵام لەو کاتەی چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم موسۆلینی ئایدیای سۆشیالیزمی لە خۆیی و دەوڵەتەکەی لەت کرد و ئایدۆلۆژیای فاشیسم لەجێگای دانا و کەدوور بوو لە ناسیۆنالیزم و سۆشیالیزم بەمەش موسۆلینی ئەوەی دەویست سەردەمی ئیتالیا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆم بەوەی پەلاماری دوورگەی کۆرفوی دا لە یۆنان ئەمەش لەساڵی ١٩٢٤ بوو , موسۆلینی بەیەکێ لە گەورە دیکتاتۆرەکانی جیهانی چاو لێدەکرێت

دیکتاتۆری ئیتالی (بەنیتۆ موسۆلینی) لە ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ژنە دۆستەکەیدا کە ناوی کلارا پێتاچی بوو هەردوکیان بەیەکەوە گوللە بارانکران و گاڵتەجاری بە لاشەکانیان کراو بۆئەوەی ببن بە عیبرەت بۆ هەموو جیهان لاشەی هەردوکیان لە بەنزینخانەی (ئیسسۆ) لە شاری (میلانۆ) لە ئیتالیا سەربەرەوخوار هەڵواسێنران .


زیاتر...

وتار

سۆسیالیزمی ئیسلامی بریتییە لە فەلسەفەیەکی ڕامیاری کە پرەنسیپەکانی ئیسلام تێکەڵ بە سۆشیالیزم دەکات. وەک چەمک، لەلایەن زۆر لە پێشەوا موسوڵمانەکانەوە بەکار ھاتوە بۆ نیشاندانی فۆرمێکی ڕۆحانیانەی سۆشیالیزم. موسوڵمانە سۆشیالیستەکان باوەڕیان وایە کە قورئان و فەرموودە نەک ھەر ناکۆک نین لەگەڵ سۆشیالیزم - بەتایبەتی بابەتی زەکات - بەڵکوو پشتیوانی دەکەن. ئەوان ئیلھام لە دەوڵەتی یەکەمی ئیسلامی بە پێشەوایەتی پێغەمبەر وەردەگرن. ئەمە بەتایبەتی لە نووسینەکانی سەلامە موسا دەردەکەوێت، کە بەدرێژی دەربارەی سۆسیالیزم نووسیویەتی، ھەروەھا دەربارەی نیشتیمانپەروەری میسری دژی دەسەڵاتی بەریتانی.

زیاتر...

وتار

سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Democratic Socialists of America, DSA) ڕێکخراوەیەکی سوودنەخوازی سۆشیالیست و ڕووتێکەری کرێکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ئەیدیۆلۆجیای ئەندامەکانی لە کشانێکی نێوان سۆسیالدیموکراسی ھەتا سۆشیالیزمی دیموکراتیکدایە. ڕیشەی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵدەگەڕێتەوە سەر پارتی سۆسیالیستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە یۆجین دێبز، نۆرمەن تامس و مایکل ھەرینگتۆن لە سەرکردەکانی بوون. مایکل ھەرینگتۆن کە سەرکردەی باڵی کەمینە کە دژ بە وەرچەرخاندنی حیزبەکە بەڕەو سۆسیالدیموکراتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوەیی ١٩٧٢ ڕاوەستابوو، کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتی دامەزراند. ئەم کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتە کە مایکل ھەرینگتۆن

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان