پارتی سۆسیالیستی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی سۆسیالیستی کوردستان Partiya Sosyalîst a Kurdistan (PSK)
سەرۆکمەسعوود تەک
دامەزرێنەرکەماڵ بورکای
دامەزراندن١٩٧٤
ئەندامێتی٢٤٠[١]
شوێنی سیاسیچەپ
ماڵپەر
http://psk-riyaazadi.org
ئاڵای حیزب

پارتی سۆسیالیستی کوردستان یان پەسەکە (بە تورکی: Kürdistan Sosyalist Partisi) پارتێکی سیاسیی کوردییە کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە باکووری کوردستاندا دامەزراوەتەوە.

پارتی سۆسیالیستی کوردستان وەرزێرەکانی چینی بندەست و ناوێن، چینی کرێکار، مەغازەداران و پێشەوەران، ڕۆشنبیران و کرێکارانای دیکە بەردەنگی خۆی دەزانێت.[٢] ھەروەھا سەبارەت بە کێشەی نەتەوەیی کورد لە سیستەمێکی فیدراسیۆنی بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە پشتگیری دەکات.[٣] پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە دەستی کەماڵ بورکای دامەزراو. کەماڵ بورکای بە شێوەی خۆبەخش لە کۆنگرەی حەفتەم لە ساڵی ٢٠٠٣ حیزبەکەی بەجێھیشت.[٤]

ئامانجی سەرەکیی حیزبەکە گەیشتن بە دیموکراسییەکی نەتەوەیی، بۆ دڵنیابوون لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی کوردییە.[٤]

ئێستاکە مەسعوود تەک سکرێتێری گشتیی حیزبەکەیە.[٥]

پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) وەکوو ڕێکخراوەیەکی نایاسایی دامەزراو و ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە بە ماوەی ٤٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی چالاکی کردووە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٦دا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئیزنیان بە بەڕێوەبەرانی پەسەکە دا کە بە شێوەیەکی ئاسایی چالاکی بکەن. بەڵام پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی بەڕێوەبەرانی حیزبی ھۆشیار کردەوە کە دەبێت وشەی کوردستان لە پاشگری ناوی حیزبەکە بسڕنەوە. سەرەڕای ئەم ھۆشیارکردنەوە بەڕێوەبەرانی حیزبەکە وشەی کوردستانیان نەسڕیوە. لە شوباتی ٢٠١٩دا پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی بەھۆی بەکارھێنانی وشەی کوردستان لە ناوی حیزبەکەیان لە دادگای دەستووری تورکیا خوازیاری داخستنی حیزبەکە بوون.[٣]

ژمارەی ئەندامەکان[دەستکاری]

بەپێی ئاماری فەرمی لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەندامەکانی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ٢٤٠ کەس بووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "پارتی سۆسیالیستی کوردستان". پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦. Retrieved 21ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "پارتی سۆسیالیستی کوردستان". کتێبخانەی کوردی (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. Archived from the original on 5ی Novemberی 2008. Retrieved 21ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  3. ^ ئ ا ب بۆزئەرسەڵان, مەحموود (٢٠ی شوباتی ٢٠١٩). "خوازیاری بۆ داخستنی پارتییەکی کوردیی دیکە". دەنگی ئەمریکا (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. Retrieved 21ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  4. ^ ئ ا "گۆتوبێژ لەگەڵ کەماڵ بورکای/سەعیدخان کورژ". ڕزگاری (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ١٠ی شوباتی ٢٠١٠. Archived from the original on 5ی Novemberی 2008. Retrieved 21ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help) ١٠ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "ئێمە ئیمڕۆژ ھەر وەکوو دوێنی لە فیدراسیۆن بەرگری دەکەین". کوردستان.نو (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]