بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەشێک لە ململانێی پارتی و یەکێتی
ڕێکەوت١٩٧٥–١٩٧٩
شوێن
ئەنجام چەقبەستوویی
شەڕکەرەکان
پارتی

یەکێتی

بە پیشتیوانی

سوریا
فەرماندە و سەرکردەکان

مەلا مستەفا بارزانی

مەسعوود بارزانی
سامی عبدالرحمن

جەلال تاڵەبانی
نەوشیروان مستەفا
عەلی عەسکەری  

خالید سەعید  
ھێز
٧،٥٠٠ پێشمەرگە ٨٠٠ پێشمەرگە
زەرەر و زیانە گیانییەکان
نەزانراو ٧٠٠ پێشمەرگە[١]
بە تێکڕا: ١٫٠٠٠ کەس کوژران

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یاخیبوونێکی ئاست نزمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٩ لە شکستی پاش پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەڕی دووەمی عێراق و کورد و ناچاربوونی بە بەستنی ئاگربەست و ھەڵھاتن بەرەو تاراوگە لە ئێران. بەھۆی نەبوونی پشتیوانی دەرەکی، گەریلاکانی یەکێتی تەنھا لەدورترین بەشی چیاکانی باشووری کوردستان دەیانتوانی چالاکی بکەن.[٢] لەو ماوەیەدا یەکێتی خۆی بینییەوە لە قەیرانێکی سیاسیدا لەگەڵ پارتی کە بووە ھۆی شەڕی ناوخۆیی قورس لەنێوانی هەردوو حیزب.[٣][٤] لە ساڵی ١٩٧٨ ئەن شەڕە ناوخۆییە گەیشتە لوتکە لە دوای کارەساتی حەکاری کە ٨٥٪ی پێشمەرگەی یەکێتی لەناوبرد.[٥]

پێشەکی

[دەستکاری]

ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٧٠دا نەخشەی بۆ دانرا بوو لە دوای ڕێککەوتن لەسەر ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە نێوان حکوومەتی عێراق و سەرکردە کوردەکانی عێراق. ئەنجومەنێکی یاسادانان لە شاری ھەولێر کە دەسەڵاتی بەسەر پارێزگا کوردییەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ھەبوو، ڕێککەوتنەکە کۆتایی ھات بەھۆی ناکۆکی لەسەر شاری دەوڵەمەند بە نەوتی کەرکووک و بوو بەھۆی شەڕی دووەمی عێراق و کورد لە ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥دا.

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری ئێرانی لەدەستدا و شکستی ھێنا و ناچار بوو تا ئازاری ١٩٧٥ بەرەو تاراوگە ھەڵبێت، ھاوکات سوپای عێراق دووبارە کۆنترۆڵی تەواوی باکوری عێراقی گرتەوە دەست.[٦] لە ئەنجامدا یەکێتی لە تەممووزی ١٩٧٥ لە دیمەشقی سوریا لەلایەن لقێکی کاربەدەستانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی پێکھێنرا.

کاتھێڵ

[دەستکاری]

سەرەتای سەرھەڵدانەکە

[دەستکاری]

ھێزەکانی یەکێتی لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دەستیان کرد بە تێوەگلانی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق، ئەمەش ڕێک لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد بوو، شەڕەکە لە تەواوی ساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بوو.[٦] ھەڵکوتانەکانی یەکێتی بۆ سەر حکومەتی عێراق لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە چاوێکی باشەوە نەبینران.

شەڕی ناوخۆیی کورد

[دەستکاری]

لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد (ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥)، لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ دا، گرووپەکانی سەربازییەکانی پارتی لە چەند بۆنەیەکدا کەمینیان بۆ ھێزەکانی یەکێتی دانا و ژمارەیەکیان لێکووشتن،[٧] پێکدادانی بچوکی ناوخۆیی کوردان لە نێوان یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەممووزی ١٩٧٦، کانوونی دووەمی ١٩٧٧ و شوباتی ١٩٧٧ دا ڕوویدا.[٦] جەلال تاڵەبانی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا و لە چەند کاتێکی جیاجیادا فەرمانی بە سەربازەکانی دا کە تەقە لە ھەر ھێزێکی پارتی بکەن، بەڵام یەکێتی لاواز بوو بەرامبەر پارتی و دەیناڵاند بەدەست ئەم لاوازییەی.

لە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی لە دیمەشقەوە بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٧٧، ھێزەکانی یەکێتی ڕێکخست وەک ھێزی پێشمەرگە و بارەگای لە ناوکان (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و قەندیل (باشووری کوردستان) دانا.

کارەساتی حەکاری

[دەستکاری]

یەکەم شەڕی چڕوپڕی پارتی و یەکێتی لە نیسانی ساڵی ١٩٧٨ دا لە ناوچەی برادۆست ڕوویدا کاتێک عەلی عەسکەری بە ٨٠٠ پێشمەرگەی یەکێتی ھێرشی کرایە سەر لەلایەن پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەن بە سەرکردایەتی سامی عەبدولڕەحمان ھێرشیان کرایە سەر، ھێزەکانی عەلی عەسکەری کە ژمارەییان زۆر کەمتر بوو بەراورد بە ٧٫٥٠٠ پێشمەرگەی پارتی شکستیان خوارد و نزیکەی ٧٠٠ پێشمەرگەیان لێکوژرا لەنێوانیاندا گرتنی و لەسێدارەدانی عەلی عەسکەری[٦][٨][٩] و دکتۆر خالید سەعید.[٨]

ناکۆکی و دووبەرەکی بەدرێژایی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەکان بەردەوام بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕکابەریدا بوون بۆ زیادکردنی دەسەڵاتیان و پشتیوانی دارایی لە وڵاتانی دراوسێوە.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lortz, M. G. Willing to Face Death: A History of Kurdish Military Forces - the Peshmerga - From the Ottoman Empire to Present-Day Iraq. 2005: p.52. «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. Galbraith, Peter (2006), The End of Iraq: How American Incompetence Created a War without End. Simon and Schuster. ISBN 0-7432-9423-8
  3. «Iraqi Kurdistan profile - timeline». BBC. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. Tejel، Jordi (٢٩ی ئابی ٢٠٠٨). Syria's Kurds: History, Politics and Society (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ٧٢. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٠٩٦٤٣-٥.
  5. Hama، Hawre Hasan (٣٠ی ئابی ٢٠٢٥). Peacemaking and Peacebuilding in the Kurdistan Region of Iraq post-1998 (بە ئینگلیزی). Springer Nature. لاپەڕە ٢٨-٢٩. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣١-٩٩٨١٦-٤.
  6. 1 2 3 4 Willing to face Death: A History of Kurdish Military Forces – the Peshmerga – from the Ottoman Empire to Present-Day Iraq (page 67) 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Michael G. Lortz
  7. McDowall, David. A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris, 2007 ed. p. 344
  8. 1 2 Stansfield، Gareth R. V. (٢٩ی ئابی ٢٠٠٣). Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ٨٧-٨٨. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٤١٤١٦-١.
  9. Gunes، Cengiz (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨). The Kurds in a New Middle East: The Changing Geopolitics of a Regional Conflict (بە ئینگلیزی). Springer. لاپەڕە ٢٦. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٠-٠٠٥٣٩-٩.
  10. McDowall, David. A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris, 2007 ed. p. 346