حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق
| حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق | |
|---|---|
| دامەزراندن | ١٩٤٥ وەکوو «لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق» ٣٠ی حەزەیرانی ١٩٩٣ |
| جیابووەتەوە لە | حیزبی شیووعیی عێراقی |
| پێشینە | لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق |
| ڕۆژنامە | ئازادی (١٩٤٥-١٩٦٠) |
| تەلەڤیزیۆن | ئازادی تیڤی |
| ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم |
| شوێنی سیاسی | شوێنی سیاسی |
| ئینتیمای نیشتمانی | لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان |
| ئینتیمای نێودەوڵەتی | کۆبوونەوەی نێونەتەوەییی پارتە شیوعی و کرێکارییەکان |
| ماڵپەر | |
| www | |
حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراق (بە عەرەبی: الحزب الشيوعي الكردستاني – العراق) حیزبێکی کوردیی ڕامیارییە، لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پێکھێنرا کاتێک لقی حیزبی شیووعیی عێراقی لە ناوچە کوردییەکاندا بوو بە پارتێکی جیاواز.[١] پارتەکە لەلایەن کاوە مەحموودەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
لە ھەردوو ھەڵبژاردنی یاسادانانی عێراق لە کانوونی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥دا پارتەکە بەشێک بوو لە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان. پارتەکە خاوەنی باڵێکی ژنانە بە ناوی ڕابیتەی ئافرەتانی کوردستان، کە سەرکردەکەیان نەھلە حوسێن شەلی لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کەرکووک کوژرا.[٢] ھەروەھا خاوەنی باڵێکی ئاشوورییە بە ناوی حزبی شیوعی کالدو-ئاشوور کە بنکەکەی لە عەنکاوەیە.
کاوە مەحموود بوو بە سکرتێری گشتیی پارتەکە، دوای ئەوەی پێشینەکەی، کەمال شاکر، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی کێشایەوە.[٣]
مێژووی حیزب
[دەستکاری]ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیووعیی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیووعیی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.
لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیووعیی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست و بەرنامەیەکی نیشتمانی و دیموکراسی داڕشت.
لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حیزبی شیووعیی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیووعیی کوردیە لە عێراق ١٩٤٥-١٩٦٠
ھاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی دیکە
[دەستکاری]پارتەکە بەشێکە لەوەی پێی دەوترێت «لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان»، لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان. لیژنەی ناوبراو لە ئابی ٢٠٢٢دا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە، و تێیدا داوای نەھێشتنی «سەنتەراڵیزمی ڕەھا» لە عێراق، و ھەروەھا پەسەندکردنی دەستوورێکی جیاواز بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە کاتی خۆیدا کرد. جگە لەوەش، بەیاننامەکە داوا لە حکوومەت دەکات کە دەست لە تایبەتکردنی زیاتر ھەڵبگرێت، مووچەی فەرمانبەرانی گشتی لە کاتی خۆیدا دابین بکات و ئەو چاکسازییانە پەسەند بکات کە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان باشتر دەکەن.[٤]
چالاکییەکانی ھەڵبژاردن
[دەستکاری]| ساڵی ھەڵبژاردن | ژمارەی دەنگە گشتییەکان |
ڕێژەی دەنگە گشتییەکان |
ژمارەی کورسییە گشتییە بەدەستھاتووەکان |
+/– | تێبینییەکان |
|---|---|---|---|---|---|
| ٢٠١٣ | ١٢،٣٩٢ | ٠٫٦٪ (#٨) | <div style="position: absolute; background-color:ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Political party/C' not found.; width: 0px; height: 1.5em;"> ١ / ١١١ |
بێلایەن | |
| ٢٠١٨ | ٨،٠٦٣ | ٠٫٥٪ (#٨) | <div style="position: absolute; background-color:ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Political party/C' not found.; width: 0px; height: 1.5em;"> ١ / ١١١ |
بێلایەن |
لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی ٢٠٢٣دا، حیزبی شیووعیی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان «ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە»یان پێکھێنا. ئەم ھاوپەیمانییە ھەروەھا پشتگیریی لەلایەن تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانەوە لێ کرا.[٥]
بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ٢٠٢٤، پارتەکە چووە ناو ھاوپەیمانییەکی ھەڵبژاردنەوە لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان. ھاوپەیمانییەکە بە «ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان» ناودەبرێت.[٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «IRAQ Human rights abuses in Iraqi Kurdistan since 1991» (PDF). amnesty.org.
- ↑ «Women's rights activist beheaded in Iraq». cnn.com.
- ↑ Cewad، Ramiyar (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان دەستی لەكار كێشایەوە». لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Staff member (١٠ی ئابی ٢٠٢٢). «حیزبی شیووعیی، زەحمەتکێشان، بزوتنەوەی دیموکراتی راگەیەندراوێکیان بۆ رای گشتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە». Westga. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Staff member (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «تەڤگەری ئازادی بۆ لایەنگرانی لە کەرکووک: دەنگ بە لیستەکەی یەکێتی بدەن». Awene. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Staff member (١٤ی ئازاری ٢٠٢٤). «حیزبێکی نوێیان تۆمارکرد بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن بەناوی "ھەڵوێستی نیشتمانی"». Draw Media. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی کۆمۆنیزم
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
| ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم عێراق وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |