پارتی ئیسلامیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی ئیسلامیی کوردستان
Partiya Îslamiya Kurdistan
ناوی تورکیKürdistan İslam Partisi
سەرۆکمحەممەد ساڵح مستەفا
دامەزراندن١٩٧٩
ئایدۆلۆژیاکوردایەتیی ئیسلامی
ئیسلامەتیی سوننە
کوردایەتی
ئایینئیسلامی سوننە
ئینتیمای نیشتمانیپلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان

پارتی ئیسلامیی کوردستان یان بە کورتی پیک (بە کرمانجی: Partiya İslamiya Kurdistan‎, PÎK) حیزبێکی سیاسیی ئیسلامی لە باکووری کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و لەلایەن محەممەد ساڵح مستەفا بەڕێوەدەبرێت. لە ئەندامەکانی دیکەی حیزبەکە ئاماژە بە حەمید تورگوت، عوسمان جانەر و سوکوتی ئەڤجیم کراوە. دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیدیعا دەکەن کە پارتی ئیسلامیی کوردستان ھەڵمەتی بەرژەوەندییەکانی تورکیای ھێناوە و لە عێراق، ئەمریکا و ئەورووپا چالاکە.[١]

دکتۆرین[دەستکاری]

ئامانجی پارتی ئیسلامیی کوردستان دامەزراندنی حکوومەتێکی ئیسلامییە و ئەندامانی حیزبەکە ئەمەی وەکوو ئامانجێکی پیرۆز دەبینن. یەکەمین چالاکییەکانی حیزبەکە بەڕێخستنی کۆبوونەوەکانی جەماوەری وەکوو پرۆپەگەندەی ئایدیۆلۆجیک و ناسیۆنالیستی بووە. بەڵام دواتر ئەندامەکانی حیزبەکە بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ئیسلامی چەکدار بوون. ستراتێژیان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە تێکدانی ھێزی کۆماری تورکیا و تێکشکاندنی ھێزی دامەزراوە حکوومییەکان بووە تاکوو بتوانن شۆڕشێکی سەرانسەری دابمەزرێنن.[ژێدەر پێویستە]

بەپێی پەیڕەوی پارتی ئیسلامیی کوردستان کە لە ٢٢ خاڵ پێکھاتووە، حیزبەکە بەشێک لە بزووتنەوەی نێونەتەوەییی ئیسلامی بە ئەژمار دێت و لەپێناوی پاراستن و پێشخستنی مافەکانی گەلی کورد دامەزراوە و ھەوڵ دەدات تا وەکوو ئامانجێکی کۆتایی بە دامەزراندنی «حکوومەتی ئیسلامیی کوردستان»، کوردستانی بکات بە سەرزەوییەکی ئیسلامی. پەیڕەوەکە لەسەر نرخەکانی وەکوو بنەماڵە، یەکسانیی ژن و پیاو، ئازادی، دادگەری و زانین جەخت دەکاتەوە.[٢]

ھاوکاری[دەستکاری]

پارتی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە کە ئامانجەکانێکی ھاوبەشیان بێت ھاوکاری دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩ «پلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان»ی دامەزراند کە پارتی سۆسیالیستی کوردستان، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پارتی ڕزگاریی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان تێدا بەشدار بوون.[٣] «پلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان» لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ بەیاننامەیەک بە سەردێڕی «داواکاریی بەپەلە بۆ چارەسەریی ئاشتیانە بۆ کێشەی کورد» دەربڕی.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Türkiyede Terör Örgütleri 1: "Bozkurtlar -". Archived from the original on 2011-10-04. Retrieved 2008-07-06. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Kürdistan İslam Partisi Tüzüğü. "M.N.Yekta - Malpera Çand, Huner, Helbest, Pêkenî, Suhbet, Nivîsên Rojane, Nivîsên Olî! - Content". Archived from the original on 2011-07-14. Retrieved 2008-07-06. ١٤ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ GlobalSecurity.org. "SIX KURDISH PARTIES LAUNCH 'NATIONAL PLATFORM'". Iraq Report, 5 February 1999, Volume 2, Number 5: http://www.globalsecurity.org/wmd/library/news/iraq/1999/5-050299.html
  4. ^ http://www.hartford-hwp.com/archives/51/156.html. لە دەقی بەیاننامەکەدا ھاتووە کە پلاتفۆرمەکە تەنیا لە پێنج لایەن پێکھاتووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەخۆ ناگرێتەوە.