ڕۆژی کوردی
ڕۆژی کوردی یان خۆری کوردی (بە کوردیی باکووری: Rojê Kurdî، بە کوردیی باشووری: خوەر کوردی، بە کوردیی لەکی: ھوەر کوردی) یەک خۆری زێڕینی سووتێنەر و ھێمای نەتەوەییی کوردانە. ئەم ھێمایە مێژوویەکی ئایینی و کولتووری لە نێوان کوردەکاندا ھەیە کە بۆ سەردەمی دێرین دەگەڕێتەوە.[١] ھەروەھا لە ناو ئاڵای کوردستان جێی گرتووە. ئەم خۆرە لە ٢١ تیشکی یەکسان و ھاوشێوە پێکھاتووە. ژمارەی ٢١ یەک ژمارەی ڕێزدارە، کە بە مانای ژیانەوە لە ئایینی مێژوویی و سەرەکی کوردی.[١] ژمارەی ٢١ ھەروەھا ھێمای ٢١ی ئازار و بۆنەکانی نەورۆزە کە ساڵی نوێی کوردی تێدا دەست پێ دەکات.[٢][٣][٤][٥][٦]
بنەڕەتی ھێماکە[دەستکاری]
ھێمای ڕۆژی کوردی لە ھێمایەکی ئایینیی کوردە ئێزیدییەکان وەرگیراوە کە ئایینێکی کۆنی کوردییە. ھێمای ڕۆژ لە سەر دەروازەی بارگەی شەرفەدین لە شنگال کێشراوە. ھەروەھا وەکوو ھێمایکی ئایینی لە سەر ھەموو بارگە و پەرەستینگاکانی ئێزدی ھەڵدەوەسترێتەوە.
-
دەروازەی بارگەی شەرفەدین لە شنگال
مێژوو[دەستکاری]
ئاڵا بەکارھێنراوەکان[دەستکاری]
-
یەکەمین جۆر لە ئاڵای مۆدێرنی کوردستان کە لەلایەن خۆیبوونەوە لە ساڵی ١٩٢٨ وەکوو ئاڵای کۆماری ئارارات (١٩٢٧-١٩٣٠) داندرا.[٧]
-
ئاڵایەک کە لە دەیەی ٤٠ لەلایەن کۆماری کوردستان بەکارھێنرا.[٧]
-
جۆری سێیەم و ئێستای ئاڵا کە لەلایەن ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەکاردێت،[٧] ھەروەھا لەلایەن پارتە کوردییەکانی ڕۆژھەڵات،[٨] باکوور[٩] و ڕۆژاوای کوردستان[١٠] بەکاردەھێنرێت.
-
ئاڵای عێراق لە ١٩٥٩ هەتا ١٩٦٣ کە بە مەبەستی گەشەکردنی یەکێتی و نەتەوەگەریی عێراقی لە ڕۆژی کورد لە پاڵی ڕەنگەکانی پان عەرەبیزم کەڵک وەرگێرابوو.
-
ئاڵای کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە لە نێویدا ئەستێرەی سووری سۆشیالیزم لە ناوەندی ڕۆژی کورد جێ گرتووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "The National Flag of Kurdistan". 2008-05-01. Archived from the original on 2008-05-01. Retrieved 2020-12-05. ١ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "For Kurds, a day of bonfires, legends, and independence – CSMonitor.com". 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
- ^ "نوروز ـ نيروز | الموسوعة العربية". 2017-09-15. Archived from the original on 15ی Septemberی 2017. Retrieved 2020-12-12.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "The Kurds: a concise handbook: Izady, Mehrdad R: Free Download, Borrow, and Streaming: Internet Archive". web.archive.org. 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
- ^ Yildiz, Kerim; Fryer, Georgina (2004). The Kurds: Culture and Language Rights. Kurdish Human Rights Project. ISBN 1-900175-74-6.
- ^ Wahlbeck, Osten (1999). Kurdish Diasporas: A Comparative Study of Kurdish Refugee Communities (Migration, Minorities and Citizenship). Basingstoke: Macmillan. ISBN 0-312-22067-7.
- ^ ئ ا ب Johannes, Chris (21 July 2017). "Years before independence talk someone had foresight to standardize the Kurdish flag". Rudaw.
- ^ Goran, Baxtiyar (12 January 2016). "PAK leader: Kurds only have one problem". Kurdistan 24.
- ^ "Rafet Şahin ölümünün 1. Yılında HAK-PAR İstanbul İl Binasında anıldı". hakpar.org.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Archived from the original on 2020-07-10. ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Arafat, Hisham (31 January 2016). "ENKS confirms representation of Kurds in Geneva". Kurdistan 24.
ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |