ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران |
||||
---|---|---|---|---|
بارەگا | ھەرێمی کوردستان (سەرەکی) ڕۆژھەڵاتی کوردستان (نافەرمی) | |||
بیروڕا | کوردایەتی دیموکراسی سێکۆلاریزم ئۆتۆنۆمیزم |
|||
جۆر | ناوەندی سیاسی | |||
ئەندامێتی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران |
|||
دامەزران | ||||
- | دامەزران | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ |
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران (بە فارسی: مرکز همکاری احزاب کردستان ایران، بە ئینگلیزی: cooperation center of iranian kudistan's political parties) ناوەندێکە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دامەزرا. بەھۆی ناکۆکی لەسەر ئامانج و پرەنسیبەکانی ناوەندی ھاوکاری، سازمانی خەبات لە دەھەمین کۆبوونەوە کە ئەو ھێڵە گشتییانەی تێدا پەسەند دەکرا، بەشدار نەبوو؛[١] چەمکەکانی فێدراڵیزم بۆ بەڕیوەبردنی سیستمی داھاتووی ئێران و وتووێژ خاڵە ناتەباکان بوون، سازمانی خەبات له ڕاگهیاندراوهکهیدا)[٢] ئهو هێزانهی دیکهی بهوه تاوانبار کرد که لهپرنسیپی تهوافقی لایان داوه، خاڵێک که له یهکهم کۆبوهوهی ناوهندی هاوکاریدا ئهو لایهنانه لهسهری ڕێکهوتبوون و ناوهندی هاوکاری بە ھەڵوەشاوە ناو برد، لێ ناوەندی ھاوکاری ڕەتی کردهوه و ڕای گەیاند چوار حیزبەکەی تر لە کاری خۆیان بەردەوام دهبن.
دەستپێک
[دەستکاری]دوابەدوای خۆپێشاندانە بەربڵاوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران، پێنج حیزبی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی کۆچی ھەتاوی) بۆ تاوتوێکردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لێک کۆ بوونەوە، ھەموو لایەنەکانی بەشدار جەختیان لەسەر دانیشتین و ئاڵوگۆڕیی زیاتری بیروڕا سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، لە درێژەدا ڕۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ کۆچی ھەتاوی) ھەمان پێنج حیزب لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆ بوونەوە و پاش کاتژمێرێک گفتوگۆ، پێکھاتنی ناوەندی ھاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان ڕاگەیاند. ناوەندەکە لەو ڕۆژەوە بە فەرمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بنەما سەرەکییە سیاسسییەکانی ناوەندی ھاوکاری بریتین لە: ڕووخاندنی کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران، سێکۆلاربوون و دێموکراتیکبوونی پێکھاتەی سیاسیی داھاتووی ئێران و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان. ناوەندەکە خاوەن دوو ئەرکە: ئەرکە سەرەکییەکەی ھەوڵە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی و بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژھەڵات، ئەرکەکەی دیکەشی ھەڵوێستوەرگرتنە بەرامبەر بە بۆنەکان و ڕووداوە سیاسییە گرینگەکان لە ڕێگەی دەرکردنی بەیاننامە و ڕاگەیاندن.
کۆبوونەوەکان
[دەستکاری]- یەکەم: ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
- دووەھم: ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- سێھەم: ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦) لە بنکەی سەرکردایەتیی سازمانی خەبات
- چوارەم: ٤ی ئازاری ٢٠١٨ (١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- پێنجەمین: ٤ی نیسانی ٢٠١٨ (١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٧) لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- شەشەمین: ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧) لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
- حەوتەمین: ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧) ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- ھەشتەمین: ٧ی ئابی ٢٠١٨ (١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٧) لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات
- نۆھەمین: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧)
- ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧)یەکەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبەکان لە دەروەی وڵات
- دەیەمین: ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- یازدەھەمین: ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
- دوازدەھەمین: ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (١٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
- ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ (٥ی بانەمەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- ٦ی تەممووزی (١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- سێزدەھەمین: ١٤ی ئابی ٢٠١٩ (٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٨) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
- ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (٩ی خەرمانانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند بە میوانداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند
- چاردەھەمین: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- پازدەھەمین: ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (٢ی بەفرانباری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
- شازدەھەمین: ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (١٧ی بەفرانباری ١٣٩٨) بە سەرپەرەستیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
- ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند
- ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوە بۆ پرسی ھەنگاوە کردییەکانی پێشمەرگە
- ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند لە بنکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- حەڤدەھەمین: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
- ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین[٣]
- ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوی بەرپرسی ئەندامانی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات، لەم کۆنوونەوەیەدا بڕیار درا ناوەند لقەکەکانی خۆی لە وڵاتانی ئەرووپا، ئامریکا، کانادا و ئۆسترالیا دابمەزرێنێت.[٤]
- ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩) دوومین کۆبوونەوەی نیزامیی ناوەندی ھاوکاری لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
- ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (١١ی خەرمانانی ١٣٩٩) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
- ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
- ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (١١ی سەرماوەزی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
- ٢٦ی کانوونی دووەم (٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ناوەند بە شێوەی ئانلاین
- ٢٨ی کانوونی دووەم (٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) لە ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
- ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ئاسایی ناوەندی ھاوکاری
- ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەند لە دەرەوی وڵات بۆ تاوتوێکردنی دەستبەسەربوونی چالاکوانانی کورد
- ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (١ی پووشپەری ١٤٠٠) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
- ٣ی ئابی ٢٠٢١ (١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
- ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (٢ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری
- ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری
- ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (١ی ڕەزبەری ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی ئەندامی ناوەند بۆ ڕێکخستن لە ناوخۆی وڵات، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات[٥]
چالاکییەکان
[دەستکاری]- داواکاریی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەمەڕ بێدەنگنەبوون لە بەرامبەر حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناھی لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
- بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٨
- بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠١٨
- ئیدانەکردنی ھێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر دەروێشەکانی گۆناباد لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨
- پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شارەکانی بانە و پیرانشار لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٨
- ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
- بانگەوازی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز ساڵ لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵ لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەھیدانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨
- پشتیوانیکردنی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠١٨
- بانگەوازی ناوەند بۆ مەحکوومکردنی پەسەندکردنەوی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناھی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٨[٦]
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨
- پشتیوانیکردن لە مانگرتنی شۆفیرەکانی ماشێنی بارھەڵگر لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئەگەری ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ٢٠١٨
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە بۆنەی بیست و نۆھەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
- پەیامی ھاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ٢٧ ھاووڵاتی کورد لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا، لە سنە لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
- مەحکوومکردنی تۆپنارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و شەھیدکردنی دوو پێشمەرگە لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨
- پەیامی پیرۆزبایی بۆ کۆچەر بیرکار بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠١٨
- بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ، سی و نۆھەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھاد دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی شەھیدبوونی چوار ژینگەپارێزانی شاری مەریوان، یەک لەوان شەریف باجوەر لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی سی و نۆھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٨
- بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی گشتی بۆ ئیدانەی کارەساتەکانی ١٧ی خەرمانان (ھێرشی ١٧ی خەرمانان و زانیار مورادی، لوقمان مورادی، ڕامین حوسێن پەناھی)[٧]
- سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی پێشوازیی خەڵک لە مانگرتنەکە لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨
- نووسینی نامە بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوەرۆکی سنووردانان بۆ پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨
- پەیامی پیرۆزبایی ناوەند بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل ئاشتی لەلایەن نادیە موراد لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
- بەڕێوەبردنی سێمنیاری کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
- ڕاگەیەندراوەی ناوەند سەبارەت بە مانگرتنی گشتیی مامۆستای قوتابخانەکان لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی یەک ساڵەیی دامەزراندنی لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
- بەڕیوەبردنی سێمیناری کۆماری کوردستان سەرچاوەی ئیلھام بۆ بنیاتنانی داھاتوو لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان حەفتا و سێیەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٩
- ناردنی نامە بۆ ڕێکخراوەی یوونێسکۆ بە ناوەرۆکی چاوەدێریی ھەڵسوکەوتەکانی حوکمەتی ئێران و گوشارھێنان بۆیان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا
- بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک
- سپاسنامەی کومیتەی زمانی دایکیی ناوەند بە بۆنەی پێشوازیی بەربڵاوی چین و توێژەکان لەو بۆنەیە لە ڕێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩
- بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵ لەژێر ناوی نەورۆزی سەمای ئازادی لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٩
- سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ئاھەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩[٨]
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و دووەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩[٩]
- بانگەوازی ناوەند بۆ بەھاناچوونی سێلاولێدراوانی باشووری ڕۆژاوای ئێران لە ڕێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند سەبارەت بە تێرۆریستناسینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
- پەیامی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆماریی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٩
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە تۆپارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژھەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی ٩ی خەرمانان، ساڵوەگەری شەھیدکردنی کاک فواد لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٩
- پەمانی ناوەند بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
- مەحکوومکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەکانی سنە و سلێمانی لەلایەن یوونێسکۆوە وەک دوو شاری داھێنەری بواری مۆسیقا و وێژە لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
- پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی عەرەب لە ئەھواز لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
- پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی گرانبوونی بەنزین لە ئێران لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩[١٠]
- پەیامی ھاودەردیی ناوەند بۆ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرانی مەریوانی لە بەفر و سەرمادا لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
- بانگەوازی ناوەند بۆ ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی قوربانیانی دوایین خۆپێشاندانەکان لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
- بانگھێشتی بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
- بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن ئێرانەوە و گیان لەدەستدانی دوازدە کوردی ناوی لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە لافاوی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تەقەکردن لە کۆڵبەران لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠
- بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠
- بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠
- بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ لەسەر ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠
- سپاسنامە بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران بەھۆی بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمان لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠[١١]
- پەیامی ناوەند لەمەڕ بوومەلەرزەی شاری کۆتۆل لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە نەخۆشیی کۆرۆنا و دۆخی زیندانەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و سێھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠
- بانگەواز بۆ کەمپەینی پارێزەرانی ژیان بە درووشمی پێشمەرگانی سپی پۆش لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠
- ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکان بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ساڵوەگەڕی ئیعدامی پەنجا و نۆ لاوی مەھابادی بە دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
- بانگەوازی ناوەند لەمەڕ سووتانی دارستانەکانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھێرشەکانی ئالانە لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠[١٢]
- مەحکوومکردنی ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە شەھیدبوونی سێ ژینگەپارێز لە پاوە لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
- ئیدانەی لە سێدارەدانی دوو لاوی کورد لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠
- ئیدانەی سزای قورسی زارا محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە پەلاماری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی لە ڕێکەوتی ٦ی ئابی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٠
- پەمانی ناوەند بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠[١٣]
- مەحکووم کردنی چۆڵکردنی زۆرەملیی گوندەکانی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠
- پەمانی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
- بەیاننامەی ناوەند بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
- ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە دابەشکردنی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
- ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە ڕەشبەگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و دووەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری کورد لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە پروپاگەندەکانی ئێران دژ بە حیزبە کوردییەکان لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢١
- بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١
- ڕاگەیاندنی ناوەند لەمەڕ مووشەکبارانی شاری ھەولێر لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١
- بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢١
- بەیاننامەی ناوەند سەباەرت بە ڕووداوەکانی سەراوانی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی سەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی[١٤]
- ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند لەمەڕ ڕێکەوتنامەی ٢٥ ساڵەی نێوان ئێران و چین لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و چوارەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامێکی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢١
- بانگەوازی ناوەند بۆ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران و شوڕای شار لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠٢١[١٥]
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە گیان لەدەستدانی بێھزاد مەحموودی لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناوچەی داڵاھۆ لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی ئێران لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێیەکانی لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١
- پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تێرۆرکردنی مووسا باباخانی لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١[١٦]
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئاڵوزییەکانی شاری نەغەدە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووھەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١
- پەیامی ھاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ١٦ ھاووڵاتی خەڵکی پیرسەفای مەریوان، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
- ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھەڕەشەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١[١٧]
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سێھەمین ساڵوەگەری کارەساتی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەند بەبۆنەی بیست و نۆھەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەھیدانی میکنۆس لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
- پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی شەپۆلێکی دیکەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٨]
- ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان لە ڕیکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٩]
- بانگەوازی بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەبۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تاران لە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ بهیاننامهی کومیتهی ناوهندی سازمانی خهبات له پهیوهند بە ناوهندی هاوکاری
- ^ "کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران". کۆمەڵە سوێیس (بە فارسی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "نوێنەرایەتیی دەرەوەی ناوەندی ھاوکاری کۆبوونەوەیەکیان پێک ھێنا". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی ناوەندی ھاوکاری بەڕێوە چوو". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ڕامین حوسێن پەناھی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە – Standard Kurd".
{{cite web}}
:|first=
missing|last=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر ھێرشەکانی کۆیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە". witebej.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان کرد". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە". kurdpa.net.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕایگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە". www.zamenpress.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی ھەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد – PDKIMEDIA". pdkimedia.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ڕاگەیاندراوێک لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران". qadirzada.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی تاوانەکانی ١٧ی خەرمانان". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆت دەکات". دارکا مازی (بە ئینگلیزی). 2021-05-08.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ڕاگەیاندراوی ناوەندی ھاوکاری بەنیسبەت بە تێرۆری مووسا باباخانی". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "ڕاگەیەندراوی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ھەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران – PMNews". www.pmnews.se.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی شەپۆلێکی نوێ لە دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ "ڕاگەیەندراوی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
- ئەو پەڕانەی ژێدەری Kurdish (Arabic script)یان ھەیە (ku-arab)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
- CS1 errors: missing name
- ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
- حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
- حیزبە ناسیۆنالیستە کوردەکان
- حیزبە قێخەکان لە ئێران
- ڕێکخراوە کوردییەکان
- حیزبە دامەزراوەکانی ٢٠١٨
- دامەزراوەکانی ٢٠١٨ لە باشووری کوردستان
- دامەزراوەکانی ٢٠١٨ لە ئێران
- ھاوپەیمانییەکانی حزبە سیاسیەکانی کورد