بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:سیاسەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی سیاسەت

بەخێربێیت بۆ دەروازەی سیاسەت

سیاسەت چییە؟

سیاسەت یان ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە سیاسەت بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام سیاسەت لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.

زانستی سیاسەت بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی سیاسی و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر. تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی سیاسەتی کردووە «کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن». . زیاتر...


ھەنووکە ٥٬١٦٦ وتار لە دەروازەی سیاسەتدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گێرڤان ئێڵک، دیمه‌نێکی دیپلۆماسی له‌ ١٩٧٥ . مۆزه‌خانه‌ی گڕۆنینگێڕ.
گێرڤان ئێڵک، دیمه‌نێکی دیپلۆماسی له‌ ١٩٧٥ . مۆزه‌خانه‌ی گڕۆنینگێڕ.

دیپلۆماسی بە واتای پەیماننامەی فەڕمی دێت داتاشراوی (وشەی diploma ی لاتینییە کە بەواتای پەڕ یان کاغەزی فەرمی دێت) بریتییە لە ڕژێمێک یان ھۆکارێکی پەیوەندی بۆ پەیوەست بوونی دوو وڵات یان زیاتر بە پێکھێنانی کۆمەڵەیەک یان پەیماننامەیەک. یان ھۆکارێکە بۆ دانوستاندن لە نێوان نەتەوەکان، کە ھەریەکە لە دوولایەنەکە بە گوێرەی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ دەکەن. ئەگەر نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک زۆر جار جەنگ جێگای دەگرێتەوە. (تەواوی وتار...) و لە ڕووی کەڵتورییەوە ئەم بابەتە بوونی ھەبووە لە دێر زەمانەوە کە زۆر جار خێلەکان لەناوەوەی نەتەوەیەک یاخود نەتەوەکانی ناوەوەی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغەزیان ئالوگۆڕکردوە بەمەبەستی دانیشتن و ئاخاوتن لەمەر چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاری کراو. ھەمان بیرۆکە تەشەنەی کردووە بۆ بارێکی فەرمی لەنێوان وڵاتان؛ کە ھەریەکە لە وڵاتان کۆمەڵە کەسانێکیان داناوە تایبەتمەندن لەم بوارە بەجۆرێک دەزانن چۆن پەیوەندییەکان دروست بکەن و گەشەی پێبدەن و بیپاڕێزن. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سەرکردەکانی حیزبی مێنشێڤیک لە سوید

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سەلاحەددین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتوانی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەددین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە. (تەواوی وتار...) ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئەنقەرەیە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی چالاک بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ھەروەھا ناوبراو لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان

خۆیبوون ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی بوو کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بە سەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا. (تەواوی وتار...) زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان