کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ناوی فارسیسازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران (کوملە)
دامەزرێنەرفواد مستەفا سوڵتانی
حەمەحسەین کەریمی
عەبدوڵڵا موھتەدی
موسلیح شێخولئیسلامی
ساعید وەتەندۆست
شوعەیب زەکەریایی
فاتیح شێخولئیسلامی
یەدوڵڵا بیگلەری
حوسێن مرادبەیگی
ئێرەج فەرزاد
موحسین ڕەحیمی
دروشمکرێکارانی ھەموو وڵاتەکان، یەکگرن!
دامەزراندن١٩٦٩
پاشینەکۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ڕۆژنامەشۆڕش
ھەڵوەشینەوە١٩٨٣
ئایدۆلۆژیامارکسیزم-لێنینیزم
کۆمۆنیزم
ئینتەرناسیۆنالیزم
بیری ماو تسی تۆنگ
مافی چارەنووس بۆ کورد
شوێنی سیاسیچەپی ڕادیکاڵ

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (بە فارسی: سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران (کوملە)) ڕێکخراوێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکرد. ئەو ڕێکخراوەیە لە ساڵی ١٩٨٤دا لە ڕەوتی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێکەڵی ئەو حیزبە بوو و وەکوو ڕێکخراوەی ناوچەیی ئەو حیزبە بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دا.[١]

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە چەند مەکۆی کۆمۆنیستی لەنێوان خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران و تەورێز پێکھاتبوو و ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران لە ڕووداوی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەقزدا چالاکیی خۆی ئاشکرا کردەوە. بەدوای ئەو ڕووداوە وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی تازەبەھازگەیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران.[٢]

چالاکیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تەنیا تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بەردەوام بوو و لەو ڕێکەوتە بەدواوە، وەکوو ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ ھەڵووەشێندرا و وەکوو ناوچەیی بۆ ڕۆھەڵاتی کوردستان تێکەڵی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو و لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەرنامە و پەیرەو و ناو و نیشان و ئاڵایەکی تازەی بۆ دیاری کرا.

لە ساڵانی دواتر لقخواردنەوەکانێک لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕوویدا و حیزبەکانێک دامەزراون کە لە ژێر ناوی کۆمەڵە چالاکی دەکەن. ھەندێک لەو حیزبە تازەکانە ھەوڵیان دا تا دیسانەوە لە ناوە سەرەتایییەکەی ڕێکخراوەکە کەڵک وەربگرن تا لە پرۆپەگەندەکانیاندا خۆیان درێژەدەری ڕێبازی ئەو حیزبە پێشان بدەن، بەڵام ناشێت ئەو حیزبانە لەگەڵ ڕێکخراوە سەرەتایییەکە بە ھەڵە بگیردرێت.

کۆنگرەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]

کۆمەڵە لە کاتی دامەزراندنی ھەتا تێکەڵبوون بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ٣ کۆنگرەی بەڕێوە بردبوو. کۆنگەی چوارەمی کۆمەڵە بەدوای تێکەڵبوون و گۆڕاندنی ناوی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ١٣٦٣ بەسترا. سێ کۆنگەرەکە بریتین لە:

  • کۆنگرەی یەکەم: لە ساڵی ١٩٧٨ (کۆتایی پاییز، سەرەتای زستان)/ کۆتاییەکانی مانگی ئازەر ١٣٥٧، بەشێک لە سنە (گەڕەکی چوارباخ)- بەشێک لە نەغەدە (لەسەر یەک نزیکەی ٥ حەفتە درێژەی کێشاوە). بەشداربووان بریتی بوون لە: ١- فوئاد مستەفا سوڵتانی ٢-حەمەحسێن کەریمی ٣-عەبدوڵڵا موھتەدی ٤-ساعید وەتەن‌دوست ٥- حوسێن مورادبەیگی ٦-تەیەب عەباس ڕوحوڵڵاھی ٧-ئیبراھیم عەلیزادە ٨-عومەر ئیلخانیزادە ٩-موحسێن ڕەحیمی ١٠-ئیرەج فەرزاد
  • کۆنگرەی دووھەم: لە بەھاری ساڵی ١٩٨١(ساڵی ١٣٦٠) / لە خانەقای زەمیلی نێوان سەقز و بۆکان بەڕێوەچوو. بۆ یەکەمجار لە گەڵاڵەی ٨ مادەیی وتووێژەکان باس لە فێڕاڵیزم کرا- باس لەسەر ھاوکاری لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی ئێران و پێویستی لەبەرچاوگرتنیان کرا. بەشداربووانی بەرچاو بریتی بوون لە ١- شوعەیب زەکەریایی ٢-د.جەعفەر شەفێعی ٣-ئیبراھیم عەلیزادە ٤-عەبدوڵلا موھتەدی ٥-سەعید یەزدیان ٦-حەمە شافیعی ٧-موحسین ڕەحیمی ٨-حوسێن مورادبەیگی ٩-سەعید حەسەن قادری.
  • کۆنگرەی سێھەم: لە ١١ی گوڵانی (اردیبھشت) ١٣٦١/ ١٩٨٢ زایینی لە سەردەشت بەڕێوەچوو. دەفتەری سیاسی بۆ کۆمەڵە داندرا/ عەبدوڵڵا موھتەدی بە سکرتێری ھەڵبژێردرا. برنامەی ھاوبەشی کومەلە و یەکێتیی موبارزانی کۆمۆنیست پەسەند کرا. مام جەلال و شێخ عزەدین حسێنی و ئاڵای ڕزگاری کوردستانی باکوور بەشداربوون.

ڕوداوەکانی مێژووی کۆمەڵە ھەتا تێکەڵبوون بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران[دەستکاری]

  • ١٣٤٨ یەکەمین زەربەی ساواک لە کۆمەڵە (تاران)
  • ١٣٥٢ دووھەمین زەربەی ساواک لە کۆمەڵە (بانە – بۆکان)
  • ١٣٥٣ سێھەمین زەربەی ساواک لە کۆمەڵە (تاران)  ساڵی١٩٧٨ میلادی
  • ١٣٥٧ دامەزراندنی یەکێتی جووتیارانی مەریوان (زستان) ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٧ نەورۆزی خوێناوی شاری سنە (زستانی ٥٧ و بەھاری ٥٨)
  • ١٣٥٨ دامەزراندنی یەکێتی جووتیاران لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان  ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ پێکھاتنی یەکەم جەمعیەتەکانی دیموکراتیک لە شارەکانی کوردستان  ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ دامەزراندنی یەکەم فێرگەی پێشمەرگایەتی (ئالان سەردەشت) ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ کوچی مێژوویی مەریوان( لە ئیوارەی ٣٠ پووشپەڕ تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر کە تا ١٣ی گەلاوێژ درێژەی کێشا. ڕێپێوانی خەڵکی سەقز/ ھەروەھا ڕێپێوانی خەڵکی سنە بەرەو مەریوان لە سەر بانگەوازی کۆمەڵە- ٤ی گەلاوێژ بە ماوەی ٦ ڕۆژ - ھاوین ساڵی ١٩٧٩  میلادی-لە ١٠ی گەلاوێژ خەڵکی سنە گەیشتنە مەریوان. یەکەم نمونەی خەباتی مەدەنی
  • ١٣٥٨ فەرمانی ھێرشی بەربڵاوی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان (٢٨ی گەلاوێژ) ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بۆ وەستانەوەی خەڵکی کورد لە بەرانبەر ھێرشی کۆماری ئیسلامی (٢٨ی گەلاوێژ) – خلق کورد در بوتە آزمایش.ساڵی ١٩٧٩ میلادی. یەکەم بڕیاری بەرەنگاری و خۆڕاگری
  • ١٣٥٨ گەلاوێژ – خلق کورد در بوتە آزمایش. ساڵی ١٩٧٩ میلادی. یەکەم بڕیاری بەرەنگاری و خۆڕاگری
  • ١٣٥٨ پێکھاتنی یەکەم کۆموسیونی فێرکردن و بارھێنانی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ دامەزراندنی ھەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کورد بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی (خەزەڵوەر) ساڵی ١٩٧٩ میلادی- لەسەر گوشاری کۆمەڵە
  • ١٣٥٨ مانگرتنی خەڵکی شاری سنە بۆ ماوەی ٢٩ڕۆژ لە سەر بانگەوازی کۆمەڵە لە 11ی بەفرانبار ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٨ یەکەم وتووێژی ڕەسمیی کۆمەڵە لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی (١٩ی سەرماوەز) ساڵی ١٩٧٩ میلادی
  • ١٣٥٨ چەک کردنی مقەڕەکانی سپای ڕزگاری لە لایەن کۆمەڵەوە (ڕێبەندان) ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٨ دامەزرانی بنکە نیزامییەکان لە شەقام و ناوچەکانی شاری سنە (خاکەلێوە) ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٨ دامەزرانی یەکەم ناوەندیی پەروەردە و فێرکاریی کۆمەڵە (پاییز) ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٨ کۆمەڵە یەکەم حیزب بوو لە کوردستانی ڕۆژھەڵات  ٢ی ڕێبەندان  ساڵ١٣٥٨ لە شاری مەھاباد  یادی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگرت
  • ١٣٥٩ ھێرشی دووبارەی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان و خۆڕاگری ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە (١٠ خاکەلێوە) ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٩ دەرچوونی یەکەم ژمارەی پێشرەوئورگانی کومیتەی ناوەندی ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٥٩ گیانبەختکردنی کاروانی پزیشکی کۆمەڵە لە ڕێگای تورکەمەن سەحرا (٩ی خاکەلێوە) ساڵی ١٩٨٠ میلادی
  • ١٣٦٠ دەستگیری و زیندانی کردنی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە تەورێز ساڵی ١٩٨١ میلادی
  • ١٣٦٠ یەکەم تێکھەڵچوونی نێوان کۆمەڵە و دێمۆکرات (٥ی خاکەلێوە) ساڵی ١٩٨١ میلادی
  • ١٣٦١ شەپۆلی دەستگیری و زیندانی کردنی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە تاران
  • ١٣٦١ چەکداری یەکەم دەستەی ژنان (١٠ی خەزەڵوەر) ساڵی ١٩٨٢ میلادی
  • ١٣٦١ چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەمین کتێبەکانی قوتابخانە لە لایەن کۆمەڵەوە بە زمانی کوردیی (ھاوین) ساڵی ١٩٨٢ میلادی
  • ١٣٦١ کرانەوە و دەست بەکاربوونی ڕادیۆ کۆمەڵە (دەنگی شۆڕشی ئێران) ٨ی پووشپەڕ.    ساڵی ١٩٨٢ میلادی
  • ١٣٦٢ دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و تێکەڵبوونی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» لەو حیزبەدا و گۆڕینی ناوی کۆمەڵە بە «کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران»

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]