بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارتی ئازادی و یەکسانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی ئازادی و یەکسانی
Özgürlük ve Eşitlik Partisi, ÖZEP
ناوی کرمانجیPartiya Azadî û Wekheviyê
دامەزراندن٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢
پێشینەپارتی کاری گەل
پاشینەپارتی کاری گەل
قێخەکران٤ی تەممووزی ١٩٩٢
ئایدۆلۆژیادیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافی چارەنووس بۆ کورد
شوێنی سیاسیچەپی ناوەندی

پارتی ئازادی و یەکسانی یان بە کورتی ئۆزەپ (بە تورکی: Özgürlük ve Eşitlik Partisi, ÖZEP) پارتێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە بۆ لایەنگری لە مافی کوردەکان دامەزرابوو و تەمەنی زۆر کورت بوو. پارتی ئازادی و یەکسانی لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢ بەر لە ئەوەی کە پارتی کاری گەل قێخە بکرێت لەلایەن ١٨ پەرلەمەنتاری ئەو حیزبە دامەزرا، بەڵام خۆی لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٢ قێخە کرا و نەیتوانی درێژە بە چالاکیی خۆی بدات. ئەندامانی پارتی ئازادی و یەکسانی تێکەڵی پارتی کاری گەل بوون.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]