دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)
الدولة الاسلامیة فی العراق والشام
بەشدار لە جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی و شەڕی ناوخۆیی سوریا
Flag of Islamic State of Iraq.svg
ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ساڵانی چالاکیی٢٠٠٣ - ھەنووکە[١]
ئایدۆلۆژیاسەلەفییەت
سەلەفی-جیھادی
سەرکردەکانئەبوو بەکر ئەلبەغدادی (٢٠١٠–۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹)
شوێنگەسەرەکییەکانمووسڵ - تکریت - فەلووجە (عێراق)
ڕقە (سووریا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
 عێراق
 سووریا
 تورکیا
هێزنەزانراو
بەشێکە لەئەلقاعیدە ٢٠٠٤[٢] - ٢٠١٣[٣]
درووست بووە وەک جەماعەت ئەلتەوحید وەلجیھاد
ئەنجوومەنی شوورای موجاھیدین
دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق
هاوپەیمانان بۆکۆ حەرام
سوپای خالید کوڕی وەلید
دوژمنان یەکینەکانی پاراستنی گەل

پارتی کرێکارانی کوردستان پێشمەرگە
22x20px یەکینەکانی بەرخوودانی شەنگال
پارتی ئازادیی کوردستان
سوپای سووریا
22x20px ھێزی بەرگریی نیشتمانی
عێراق سپای عێراق
ھێزی فرەنەتەوە - عێراق
عێراق ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڕزگاریی عێراق
عێراق میلیشیا شیعەکان
تورکیا سپای تورکیا (پێکدادانی سەرسنوور)[٤][٥][٦][٧]
حیزبوڵڵا[٨]

بەرەی شۆڕشگێڕانی سووریا[٩]
سپای موجاھیدین[١٠]
سوپای ئازادی سووریا[١١]
جەنگەکان/شەڕەکانجەنگی عێراق
یاخیبوونی عێراقی
شەڕی ناوخۆیی سووریا[١٢]

دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (بەعەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی داعش بوو، گرووپێکی ئیسلامی تیرۆرستی یاخی لە عێراق و سوریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چندین ناوچە لە باکووری عێراق و سوریایان کۆنترۆڵ کردبوو. ئەم گرووپە لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادی، لە شۆڕشگێڕانی جیاوەبوو لە تۆڕی ئەلقاعیدە، بەڕێوە دەبرا. گرووپەکە لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سوریا، ئەرتەشی ئازادیخوازی سوریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدا بوون.

داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک لقی ئەننەسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.[١٣] داعش لە سوریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لە لایەن بەرەی ئەننەسرەوە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤)دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکا.[١٤] لەگەل ئەوەشدا سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ترەمپ باراک ئۆباما و ھیلاری کلینتۆنی بەوە تۆمەت بارکرد بەوەی ئەو دەستی ھەبووە لە دامەزراندنی داعش[١٥] وە ھەروەھا ئەمە تەنھا قسەیەک نییە تەنھا لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کرابێت و گومانێک بێت بەڵکو لە ڤیدیۆیەک کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعشن تەنانەت رێکخراوی ئەلقاعیدەش بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[١٦][١٧][١٨] لەناوچوونی گرووپەکە لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە ڕاگەێندراوە، بەڵام ھەندێک لە ئەندامەکانی ھێشتا وەک خانەی مردوو لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ماونەتەوە.

عێراق[دەستکاری]

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش (سوور)، ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش (سووری کاڵ)

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە نیوەی دووھەمی ساڵی ٢٠١٣ نزیک بە ١٤٠٠ ماڵی لە عێراقدا خاپوور کرد. لەم ھێرشانەدا ١٩٩٦کەس گیانی لە دەست دا و ٣٠٢١ کەسیش بریندار بوون.[١٩] لە (کانوونی دووھەمی ٢٠١٤) دوای ئاگردانی خێوەتی ڕەخنەگرانی سوننە لە پارێزگا سوننەکانی عێراق لە لایەن ھێزەکانی حکومەتی عێراق، ئەرتەش لە ھەر دوو شاری ڕەمادی و فەلووجە پاشەکشەی کرد، ھێزەکانی «داعش» دەرفەتەیان بە ھەل زانی و نیوەی شاری فەلووجە و بەشێک لە ڕەمادییان کۆنترۆڵ کرد و لەم دوو شارەدا پاسگەی ھات و چۆ و پشکنینیان دامەرزاند. سەرەڕای بەرگری و خۆڕاگری عەشیرەکان[٢٠][٢١][٢٢][٢٣] ھێزەکانی داعش بەتەواوی دەستیان بە سەر فەلووجەدا گرت، بەڵام لە شەڕی ڕەمادیدا فەرماندەی داعش دەکوژرێ[٢٤] و کۆنترۆڵی ھەر دوو شارەکە لە دەست دەدەن.[٢٥][٢٦]

مێژوو[دەستکاری]

دەوڵەتی ئیسلامی-یە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروست بووبێت کە لە [عێراق] و [سوریا] چەند ویلایەتێکیان بەدەستەوەیە و چالاکییان ھەیە بەپێی ئەو نەخشەیەی ماوەیەکی زۆرە بڵاویان کردووەتەوە سوریا و پارێزگا سونییەکانی عێراق دەگرێتەوە و نەخشەکە ھەرێمی کوردستان و پارێزگا شیعییەکانی عێراق و ناوچەیەکی سوریا لەباکور لوبنان و ناوچەیەکی تر لەباکوری ناوچەی جۆلانی سوریا ناگرێتەوە، و لەساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بەڵام بناغەی ئەم دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک ڕێکخراوی 'ئەلقاعیدە لەبیلاد رافیدەین' لەلایەن ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی دامەزرا. گرووپەکە پێک ھات و پشتگیریی دەکرێت لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانەوە، لەنێویاندا ڕیکخراوەکانی کە پێش خۆی ھەبوون وەک ئەنجوومەنی شورای موجاھیدین، ئەلقاعیدە، جەیش ئەلفاتیحین، جوندئەلسەحابە، کەتیبەکانی ئەنساڕ ئەلتوحید وەلسونە، جەیش ئەلتائیفە ئەلمەسنووڕە، و ھتد… و ھەندێکی تر لە گرووپە چەکدارە سونییەکان. ئامانجی ئەم گرووپە ئەوە بوو کە خەلافەتێکی ئیسلامیی سوننی لەناوچە سوننە نشینەکانی عێراقدا دابمەزرێنێت، کە دواتر ئەم ئامانجە سووریاشی گرتەوە.

لە لووتکەی جەنگی عێراقدا، ئامادەبوونی ھۆی لە پارێزگاکانی پارێزگای ئەلئەنبار، نەینەوا، کەرکووک و زۆرینەی پارێزگای سەڵاحەدین و ھەندێک بەشی پارێزگای بابل و پارێزگای دیالە و پارێزگای بەغدادا ڕاگەیاند. شاری بەعقووبەی بە پایتەختی خۆی ڕاگەیاند. لەشەڕی بەردەوامی ناوخۆیی سوریادا، گرووپەکە ئامادەییەکی بەرفراوانیی لە پارێزگاکانی پارێزگای ڕقە، ئیدلب و حەلەب ھەبوو.

دەوڵەتەکە بەرپرسیار ڕاگەیاندووە لە کوشتنی ھەزاران سەربازی عێراقی و ھەزاران کارمەندی ھەواڵگری حکوومەتی عێراقی و کارمەندان و ھاوڵاتییانی حکوومەتەکانی ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق. سەرباری چەندین کشانەوە و بێ ھێزبوونی ڕێکخراوەکە پێش بوونی بە دەوڵەتەکە لەکۆتا قۆناغەکانی جەنگی عێراقدا، و ئێستا ژمارەی ئەندامانی دەگاتە نزیکە ١٤٠٠٠ ئەندام. لەسەرەتای مانگی [نیسان - ٢٠١٣]ەوە، دەوڵەتەکە ئۆپەراسیۆنەکانی درێژکردۆتەوە بۆ ئەودیو سنوورەکانی عێراق و تا ناو سووریا کە تێیدا دەستوەشاندنێکی سەربازی خێرای ئەنجامداوە کە بۆتە ھۆی دەست بەسەردا گرتنی ناوچە گەورە و سەرەکییەکانی باکووری سووریا، بەجۆرێک کە "چاودێریگەی سووریی بۆ مافی مرۆڤ" وەسفیان دەکات وەک "بەھێزترین ڕەوت".[٢٧]

نامەیەک و دواتریش تۆمارێکی دەنگیی لەلایەن ئەیمەن ئەلزەواھیرییەوە، سەرکردەی ئێستای ئەلقاعیدە، لە ٢٠١٣دا کە تێیدا بەشی سووریا لە دەوڵەتی ئیسلامیی ھەڵدەوەشێنێتەوە. بەڵام ئەمیر دەوڵەتی ئیسلامی، ئەبوبەکر بەغدادی ڕەتیکردەوە کە پەیوەست بێت بەو فەرمانەوە ئەویش بەھۆکاری ئەوەی لەسەر بنەمایەکی فیقھیی ئیسلامی، پاشان دەوڵەتەکە لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ـشدا، ئەلقاعیدە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام بەھیچ جۆرێک پەیوەندی پێیانەوە نەماوە و سەر بەوان نەماوە.

ھێرش بۆ سەر بەغداد[دەستکاری]

چەکدارانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» بەنیازن ھێرش بکەنە سەر شاری بەغدادی پایتەخی عێراق‌و بۆ ئەو مەبەستەش پلان‌و بەرنامەیان داڕشتووە. ئەو پلانە خۆی لە چەن ھەنگاوێکدا دەبینێتەوە، کە تێیدا کاتژمێری سفریان دیاریکردووە بۆ ھێرشەکە، ھەنگاوی یەکەم ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری چەکدار لە ناو شاری بەغداد کە وەک «شانەی نووستوو» کار دەکەن و لە کاتی ھێرشی چەکداران بۆ سەربەغداد لە ھەنگاوی دووھەمدا دەکەونە کار و کۆنترۆڵی شار دەگرنە دەست.[٢٨]

ناو و گۆڕانکارییەکان لەناودا[دەستکاری]

سەرەتا تەنھا ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق) بوو، بەڵام لەڕۆژی ٩ی نیسانی ٣٠١٣دا فراوان کراو ناوەکە گۆڕا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و پاشان لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی[٢٩][٣٠]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

٢٠١٣[دەستکاری]

  • ٩ی نیسان بەشێوەی فەرمی لەژێرناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆیان ڕاگەیاند
  • ٥ی ئاب دەستداگرتن بەسەر فڕۆکەخانەی منغ ی سەربازی[٣١]
  • ٢٩ی ئەیلوول، تەقاندنەوە لە نزیک تەلاری ئاسایشی ھەولێر[٣٢]

٢٠١٤[دەستکاری]

  • لە ١٠ی حوزەیران دەستیان گرت بە سەر پارێزگای نەینەوا لە عێراق[٣٣]
  • لە ١٧ی حوزەیران دەست گرتن بەسەر فیرقەی ١٧[٣٤]
  • ٢٥ی تەمموز تەقاندنەوەی مەزاری نەبی یونس لە موسڵ[٣٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  4. ^ "TSK, IŞİD konvoyunu vurdu". Milliyet. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی 01.02.2014 ھێنراوە. 
  5. ^ "Türkiye IŞİD konvoyunu vurdu". dw.de. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی 01.02.2014 ھێنراوە. 
  6. ^ "TSK, Irak-Şam İslam Devleti Örgütü konvoyunu vurdu". CNN TURK. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٠١٫٠٢٫٢٠١٤ ھێنراوە. 
  7. ^ "Turkish army returns fire from al-Qaeda-affiliated fighters on Syrian border – Today's Zaman, your gateway to Turkish daily news". Today's Zaman. 16 October 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  9. ^ "Al Qaida rebels leave mass grave behind as they desert base in Syria". McClatchy. 6 January 2014. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  10. ^ "Syria rebels unite and launch new revolt, against jihadists". AFP. 4 January 2014. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  11. ^ "Al-Qaeda-linked Isis under attack in northern Syria". BBC. 4 January 2014. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  12. ^ "Jihadists push Syria rebels out of Raqqa". Now.mmedia.me. Agence France-Presse. 14 August 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  13. ^ Al-Qaeda disavows any ties with radical Islamist ISIS group in Syria, Iraq Archived ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین. Washington post
  14. ^ Who are Isis? A terror group too extreme even for al-Qaida Archived ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین. Guardian
  15. ^ "Trump Admitting". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٤ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  16. ^ "Hilary Clinton Admits ISIS/AL QAEDA organization". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٩ی ئایاری ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  17. ^ "Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  18. ^ al qaeda organization made by
  19. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  20. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  21. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  22. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  23. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  24. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  25. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  26. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  27. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  28. ^ "ماڵپەڕی شارپرێس: ئەمریکا ھۆشداریداوەتە عێراقرۆیتەرز: چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ھێرش دەکەنە سەر بەغداد". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  29. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  30. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  31. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  32. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  33. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  34. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  35. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.