ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (سووریا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا
Encûmena nîşimanî ya kûrd li sûrîiyê
ناوی (عەرەبی)المجلس الوطنی الکردی فی سوریا
ڕێبەرگە
دامەزرێنەرپارتەکانی ڕۆژاوا
دامەزرا لە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
پێگە سەرەکییەکانڕۆژاوای کوردستان
ئایدۆلۆجیا
سەربەخۆیی کوردی سووریا
جێگای سیاسیخۆبەڕێوەبەری کورد
ئاڵای حیزب
Flag of Kurdistan.svg

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) دامەزراوەیکی سیاسییە لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی یان شەڕی ناوخۆیی سووریا دامەزراوە، ئەم دامەزراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، لەشاری ھەولێر و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دەستی بە کار کرد.
ئەم ڕێکخراوە بەر لە ئەنجومەنی نێونەتەوەیی سووریا دامەزراوە، ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە ١١ حیزبی کوردیی سووریا پێک ھاتووە. ئەوان فەرمان بە پێشمەرگەی ڕۆژ دەکەن.

پێشینە[دەستکاری]

ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی دامەزرا. لەو سەردەمە ١٧ حیزبی کوردانی سووریا بۆ ھەولێر بانگھێشت کراون تا لەورەدا ڕێکخراوێکی کوردی لە بەرامبەر لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ڕێک بخەن و بتوانن بەری ئەو پارتی و یەکگرتییەکانی بگرن. ئەم ١٧ حیزبە حەزبەکانی بچۆک و بنەماڵەیی بوون. لە کاتی سەفەر بە ڕەو ھەولێر لە نێوان دوو باڵی حیزبی ئازادی بە ڕێبەرایەتیی مستەفا جومعە جیاوازی کەوت و بە ھۆی جیابوونەوەی باڵی مستەفا ئەوسی ژماری حیزبەکانی ئەم ڕێکخراوە بە ١٨ حیزب گەیشت.[١]

ئاکام[دەستکاری]

بە دوای ماوەیەک ١٤ حیزب لە ١٨ حیزبەکە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتیی دیموکراتی ڕۆژاوا ڕێکیان کەوت و بەشێوەی کردارییەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانی دابڕێن. بەم ھۆیە ٤ حیزب لە حیزبانەی لە ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا بوون، ھاوپەیمانییەکی ھاوبەشیان ڕایگەیاند بە ناوی ھاوپەیمانیی سیاسی کە بریتی بوون لە پارتی ئازادی (مستەفا جومعە)، پارتی ئازادی (مستەفا ئەوسی)، پارتی یەکگرتن فواد عەلێکۆ، ئەلپارتی عەبدولحەکیم بەشار. ئەم چوار حیزبە لە ساڵی ٢٠١٥دا یەکیان گرت و حیزبێکی تازەیان لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزراند بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە). ئەگەرچی لە ساڵانی پێشوو دیتر زۆربەی حیزبە بچۆکەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕێکیان کەوتووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و لایەنی ھۆگری ئەوان لە ناو و ھێماکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) کەڵک وەردەگێڕێت.[١]

شیای ئاماژەیە لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە) وەکوو ھێزی پێبەستراو و سیخڕی حکوومەتی تورکیا پیناسە دەکات و تاوانباری دەکات کە لە کاتی ھێرشی داعش بۆ کۆبانی و ھێرشی تورکیا لە سەر عەفرین ھاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کوردووە و بە پێکھێنانی ھێزێکی عەسکەری بڕیاریان دابووە کە بە دوای ڕۆخانی کۆبانی و عەفرین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەم شارانە جێگر ببن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]