حیزبی دەعوەی ئیسلامیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی دەعوەی ئیسلامیی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
ڕێبەرنووری مالیکی
وڵاتعێراق
شوێنی بارەگاکانبەغدا
وێبگەhttp://www.islamicdawaparty.org

حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق یەکێکە لە حیزبە سیاسییەکانی عێراق و یەکێکە لە حیزبە سەرەکییەکانی شیعە. ئەو پارتە ھاوپەیمانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو لە ھەڵبژاردنی عێراقدا کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ بەڕێوەچوو تا ساڵی ٢٠١٤. حیزبەکە پشتیووانی لە شۆڕشی ئێران و ڕووحوڵڵا خومەینی کرد لەکاتی شەڕی ئێران-عێراقدا، ئەم کۆمەڵەیە سەرەڕای ناکۆکی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی، کە خومەینی باوەڕی بە ویلایەی فەقێ ھەیە، لەکاتێکدا حیزبی دەعوە پێی وایە کە دەسەڵات دەبێت لە دەستی میللەتدا چڕ ببێتەوە، حیزبەکە تا ئێستاش پشتیووانی دارایی لە تارانەوە وەردەگرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «حزب الدعوة الإسلامية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣٠ی ٩ی ٢٠٢٣.