پارتی شۆڕشی کوردستان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئازاری ٢٠٢٦) |
| پارتی شۆڕشی کوردستان Partiya Şoreşa Kurdistan (PŞK) | |
|---|---|
| بەشدار لە ناکۆکیی تورکیا و کورد | |
| ساڵانی چالاکیی | ١٩٦٠–ئێستا |
| ئایدۆلۆژیا | ناسیۆنالیزمی کوردی مارکسیزم-لێنیزم |
| شوێنگەسەرەکییەکان | باکووری کوردستان |
| ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | باکوور و باشووری کوردستان |
| دوژمنان | |
| جەنگەکان/شەڕەکان | ناکۆکیی تورکیا و کورد |
پارتی شۆڕشی کوردستان (بە کوردیی باکووری: Partiya Şoreşa Kurdistan (PŞK)، بە تورکی: Kürdistan Devrim Partisi) پارتێکی نایاسایی چالاک لە تورکیا و باکووری کوردستانە. مەبەستی ئەم پارتە سەربەخۆیی بۆ خەڵکی کورد، بەپێی بنەماکانی مارکسیزم-لێنینیزمە.
مێژوو
[دەستکاری]پارتی شۆڕشی کوردستان لقێکی جیابووەوەی پارتی یەکێتیی سۆسیالیستی کوردستانە، کە بە تورکی بە «Kürdistan Sosyalist Birlik Partisi» و بە کوردی بە «Partiya Yekitiya Sosyalista Kurdistane» ناسراوە. پارتی یەکێتیی سۆسیالیستی کوردستان لە تەممووزی ١٩٩٨دا دوای کۆبوونەوەیەک لە ئەڵمانیا خۆی ھەڵوەشاندەوە. لە ئەنجامدا، کۆمیتەی ناوەندیی «یەکبوون» یان پارتی یەکگرتوویی گەلی کوردستان، کە بنکەکەی لە سوێد بوو، بڕیاری دا ڕێکخراوێکی نوێ پێکبھێنێت بۆ ئەنجامدانی خەباتی چەکداری دژی حکومەتی تورکیا. بەڵام پارتی شۆڕشی کوردستان ھەرگیز خەباتی چەکداریی دژی حکوومەتی تورکیا ئەنجام نەداوە و تەنھا پارتێکی سیاسی بووە. ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتادا ناوی «یەکێتیی شۆڕشی کوردستان» بوو. بەڵام دواتر کۆمیتەی ناوەندی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ھێشتا یەکێتییەک لە ئارادا نییە، وشەی «یەکێتی» گۆڕی بۆ «پارت»؛ بەم شێوەیە پارتی شۆڕشی کوردستان دروست بوو.
دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە لە ساڵی ١٩٩٩ و پاشەکشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە بەو ھۆیەوە ڕوویدا، پارتەکە ھەوڵی دا ئەندامانی ئەوان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، ھەرچەندە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەھێنا. ڕێکخراوەکە نە لە گەیاندنی زیانێکی گرنگ بە ھێزەکانی تورکیا و نە لە ناساندنی خۆی بە ڕای گشتی سەرکەوتوو نەبوو.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Revolutionary Party of Kurdistan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١.