فوئاد مەعسووم
فوئاد مەعسووم | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٣٨ |
نیشتەجێی | عێراق |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سەرۆک کۆماری عێراق |
پێش | جەلال تاڵەبانی |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | ڕوناک |
مناڵ(ەکان) | جوان |
فوئاد مەعسووم ناوی تەواوی محەممەد فوئاد مەعسووم ھەورامی سیاسەتوانێکی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا و بوو بە حەوتەم سەرۆک کۆماری عێراق و دووەمین سەرۆک کۆماری کورد کە سەرۆکایەتی عێراقیان کردبێت (لە دوای جەلال تاڵەبانی). فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە.[١]
ژیان[دەستکاری]
فوئاد مەعسووم لە شاری کۆیە لەدایکبووە. بنەماڵەی ئەو پێشتر لە ناوچەی ھەورامانەوە ھاتوون بۆ شاری کۆیە.[٢] ئەو لە قوتابخانە ئایینییەکانی کوردستان دەستی بە خوێندن کرد. دواتر لە زانکۆی بەغدا شەریعەتی ئیسلامی خوێند.[٣] لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ شاری قاھیرە کۆچی کرد ھەتاکوو بتوانێت درێژە بە خوێندنەکانی لە زانکۆی ئەزھەر بدات.[٤] دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی بەسرە بە مامۆستایی وەگیرا.[٣] فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی PhD لە فەلسەفەی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزھەر وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر ئیخوان موسلیمین بووە لەژێر ناونیشانی (إخوان الصفا فلسفتهم وأفكارهم).[٣][٥]
ژیانی سیاسی[دەستکاری]
حیزبی شیوعی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٦٢دا فوئاد مەعسووم بوو بە ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق و ھەتا ساڵی ١٩٦٤ ھەر ئەندامی ئەم حیزبە بوو. لە ئەم ساڵەدا (١٩٦٤) لە دوای سەفەر بۆ سووریا و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خالید بەکداش، سکرتێری ئەوکاتی حیزبی شیوعی،[٢] دوای پێزانین بەوەی کە خالید بەکداش ھەرچەند کە خۆی بە ڕەچەڵەک کوردە بەڵام دژ بە کورد خەبات دەکات، لە حیزبی شیوعی ھەڵگەڕاوە و بوو بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.[٦]
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٦٨دا مەعسووم نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستان بوو لە بەسرە. ھەروەھا ئەو ھەتا ساڵی ١٩٧٥ نوێنەری شۆڕشی کورد بوو لە پایتەختی وڵاتی میسر، قاھیرە.[٢] لە ساڵی ١٩٧٦دا مەعسووم یەکێک لە بناغەدانەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.[٦] ساڵی ١٩٩٢ بوو بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی کوردستان.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس، مەعسووم یەکێک بوو لە نوێنەرانی کورد کە چوونە بەغدا و لە پڕۆسەی نووسینی پێشنوونی یاسای بنەڕەتی عێراقدا بەشداریان کرد.[٢]
سەرۆک کۆماری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤دا فوئاد مەعسووم بە بەدەستھێنانی ٢١١ دەنگ لە پەرلەمانی عێراق بوو بە حەوتەمین سەرۆککۆماری عێراق.[٧]
ژیانی ھاوسەری[دەستکاری]
فوئاد مەعسووم لەگەڵ ڕووناک عەبدولوەحید مستەفا ھاوسەرگیری کردووە و پێنج کچی ھەیە: شیرین، جوان، زۆزان، شیلان و ویان. ئەو ھەروەھا کوڕێکیشی بوو بە ناوی شوان کە بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.[٨]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ تۆڕی میدیایی ڕووداو - ژیاننامەی فوئاد مەعسووم
- ^ ئ ا ب پ http://www.alsumaria.tv/news/106401/من-هو-فؤاد-معصوم-رئيس-جمهورية-العراق/ar
- ^ ئ ا ب http://www.bbc.co.uk/arabic/middleeast/2014/07/140724_fouad_massoum_profile.shtml
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Julyی 2014. Retrieved 24ی Julyی 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) - ^ http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/29072014 ، تێزی دکتۆرا
- ^ ئ ا ب "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 26ی Julyی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://www.worldbulletin.net/headlines/141288/iraq-selects-fuad-masum-as-new-president
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Julyی 2014. Retrieved 24ی Julyی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.