سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران
بەشێک لە یەکخستنی شۆڕشی ئێران و جیابوونەوەی کوردان لە ئێران
ڕێکەوت ئازاری ١٩٧٩ - ١٩٨١ / ١٩٨٣
شوێن ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەنجام سەرکەوتنی ئێران
  • زۆربەی هێزە ئێرانییەکان وەرگێڕدران بۆ بەرەی شەڕی ئێران و عێراق لە کۆتایی ١٩٨٠کانەوە.
  • گرووپە بەرگریکارەکانی حدکا مانەوە تا ١٩٨٣.
  • زیانی گەورە لە هەردوو هێزە کوردییەکان و هێزە ئێرانییەکان کەوتەوە.
جەنگاوەران
ئێران ئەنجوومەنی شۆڕشی ئیسلامی (دواتر حکوومەتی ئێران)
حدکا
کۆمەڵە
یەکێتیی جەنگاوەرە کۆمۆنیستەکان
گەریلا فیداییەکانی خەڵکی ئێران
موجاهیدینی خەڵکی ئێران
فەرماندە و سەرکردەکان
ئێران ڕووحووڵڵا خوومەینی

ئێران عەبدوولحەسەن بەنی سەدڕی
ئێران موحسین ڕەزایی
ئێران عەلی سەید شیرازی
ئێران سادیق خەلخالی
ئێران مووحسین هەمەدانی
ئێران بەهمەن باقڕی

عەبدولڕەحمان قاسملوو

ئەحمەد موفتیزادە
مەسنووڕ حیکمەتی
ئەشرەف دەهقانی
مەسعوود ڕەجاویی

هێز
٧٠٠٠ (بەپێی وتەی حدکا)
زیان و تیاچوونەکان
+٣٠٠٠ کوژراو +٥٠٠٠ کوژراو
١٢٠٠ زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو
١٢ ئەفسەری ئێرانی لەسێدارەدران بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردەوە کە شەڕ بکەن
تێکڕا: ٣٠٠٠ - ١٠٠٠٠ کوژراو


سەربزێویی[١] ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران (بەئینگلیزی: 1979 Kurdish rebellion in Iran) هەڵقڵیشا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ١٩٧٩دا، بەچەند مانگێک دوای تەواوبوونی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، و بووە گەورەترین شۆڕش دژ بە ڕژێمی نوێ لەنێو ڕاپەڕینی گەلان لەئێراندا و یەکێک بوو تووندوتیژترین یاخیبوونە کوردییەکان لە ئێرانی مۆدێرندا. لەسەرەتادا، بزووتنەوە کوردییەکان هەوڵیان دەدا کە هاوتەریب بڕۆن لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، بەجۆرێک کە لەدوی ئەوە کەوتبوون کە پێناسی موسوڵمانیی خۆیان نیشان بدەن و زەمینەیەکی هاوبەش لەگەڵ شیعەکاندا بدۆزنەوە. حدکا زۆر هەوڵی دەدا کە خۆی وەک ڕێکخراوێک نیشان بدات کە هەوڵ بۆ جیابوونەوە نادات، بەجۆرێک کە ڕەخنەی لەوانە دەگرت کە داوای سەربەخۆییان دەکرد، بەڵام بەهەرحاڵ داوای ئۆتۆنۆمی سیاسیی دەکرد. دواتر، پەیوەندییەکانی نێوان کوردان و حکوومەتی ئیسلامیی نوێ زوو تێکچوون، ئەگەرچی شیعە کوردەکان و هەندێک سەرۆک هۆزەکان پاڵپشتیی حکوومەتە شیعییە نوێیەکەیان دەکرد، کوردە سوونییە چەپڕەوەکان لە پارێزگای کوردستانەوە لەسەر پڕۆژە نیشتمانییەکەیان بەردەوام بوون.

لەکاتێکدا کە لەپێشدا جەنگاوەرە کوردەکان، بەتایبەتی ئەوانەی حدکا، هەندێک بەدەستهێنانی ناوچەیی و خاکییان بەئاکام گەیاند لەناوچەی مەهاباد و توانیان سەربازە ئێرانییەکان لەهەرێمەکە دەرکەن، بەڵام هێرشێکی بەرفراون لە بەهاری ١٩٨٠دا لەلایەن سپای پاسدارانەوە باردوخەکەی هەڵگێڕایەوە.

دوابەدوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ئەیلوولی ١٩٨٠دا، هەوڵێکی زۆر زیاتر لەپێشتر درا لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ لەناوبردنی یاخیبوونە کوردییەکە، کە لەوکاتەدا تاکە یاخیبوون بوو کە کپ نەکرا بوو (ڕاپەڕینی بەلووچی و عەرەبەکان و توورکوومانەکان لەو کاتەدا کپ کرا بوون). لەدرەنگانی ١٩٨٠دا، هێزە ئاساییەکانی ئێران و سپای پاسداران کوردە ڕاپەڕیوەکانیان لە قەڵاکانیان دەرکێش کرد، بەڵام هێشتا چەندین گرووپی کوردە یاخییەکان هێرشی کوشندەیان ئەنجام دەدا. پێکدادانەکان تا کۆتایی ١٩٨٣ بەردەوام بوو.

نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس کوژران لەو یاخیبوونەی کورداندا، کە ١٢٠٠ ـیان زیندانە سیاسییە کوردەکان بوون و لەسێدارەدران لە دوایین قۆناغی یاخیبوونەکەدا. ناکۆکی کوردی-ئێرانی لە ١٩٨٩دا کۆتایی هات، ئەویش دوای تێرۆرکردنی سەرکردەی حدکا.[٢]

پاشبنەما[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیشۆڕشی ئیسلامیی ئێران

لەگەڵ هەبوونی ئەزموونی شۆکدارانەی حوکمڕانی پەهلەوی هەروەها دوو شۆڕشی شکستخواردوو لە ١٩٤٦ و ١٩٦٧، حیزبە سیاسییە کوردییەکان پاڵپشتی بەپەرۆشی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوون دژ بە شا کە بووە هۆی ئەوەی خومەینی دەسەڵات بگرێتە دەست لە شوباتی ١٩٧٩دا. شا خۆی وا پیشان ئەدا کە هیچ دۆستی داواکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمییەکی گەورەتر نەبێت. لەیەکەمین ڕۆژەکانی شۆڕشەکەوە، پەیوەندییەکان لەنێوان حکوومەتی ناوەند و حیزبە کوردییەکان پڕ لە ئاستەنگ و گرانیی بوو.

کوردان، بەجیاوازیی لە شێوەزاری زمانیی و کەلتووریان، وەک کۆمەڵێکی لاواز لە بەکارهێناندا دەبینران لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە کە ئارەزوویان وا بوو ئارامیی کۆمارە نوێیەکە تێک بدەن. کوردە سووننەکان، بەپێچەوانەی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی ئێرانەوە، دەنگیان نەدا بە پشتگیریکردنی درووستبوونی کۆمارێکی ئیسلامیی لە نیسانی ١٩٧٩دا. ئەو ڕیفراندۆمە یەکەمیی و گرنگیی بۆ شیعەکان دانا و هیچ ڕێگەیەکی دەستووری نەدا بۆ هەبوونی هەرێمی ئۆتۆنۆمی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]