بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
شوێنی ھەرێمی کوردستان لە ئێراقدا

     سنوورە فەرمییەکانی کوردستان      ئەو ناوچانەی لەلایەن کوردستانەوە گیراون لە شەڕی داعشدا      ئەو ناوچانەی تر کە کوردستان گرتوونی      ئەوەی ماوەتەوە لە ئێراق

     ئەو ناوچانەی کوردستان کە کۆنترۆڵ کراون لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە
ناوچەکوردستان
ڕێکەوت٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
ئەنجامە بەرایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە[١]

گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا.[٢]

بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون.[٣] ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن.[٣] لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.[٤]

پێش گشتپرسی

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.

لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.[٥][٦]

حکوومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو؛ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.[٧][٨] لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.[٩]

لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.[١٠]

ئاھەنگی لایەنگرانی سەربەخۆیی.

لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.[١١] دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت.[١٢] بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.[١٣]

لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.[١٤]

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.[١٥] ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.[١٦]

گشتپرسیەکە

[دەستکاری]
پەڕەی دەنگدان بۆ ڕێفراندۆمەکە

ھەڵبژاردن بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"

پرسیاری سەر کاغەزی ڕێفراندۆم
ئینگلیزی Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state?
کوردی ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo?
عەرەبی ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟
تورکی Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz?
ئاشووری ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟

ھەڵوێستی حیزبەکان

[دەستکاری]
حیزبەکانی پەلەمانی کوردستان
بژاردە حیزب کورسی سەرکردە ئایدیا ژءدەر.
بەڵێ پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٨ مەسعوود بارزانی ڕاست [١٧]
یەکێتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٨ جەلال تاڵەبانی سۆسیالیست [١٨]
یەکگرتوو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٠ سەلاحەدین بەھائەدین ئیسلامی - ڕاست [١٩]
سۆسیالیست حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١ محەممەد حاجی مەحموود سۆسیالیست - چەپ [٢٠]
شیوعی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ١ کەمال شاکر چەپ [٢١]
زەحمەتکێشان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ١ بەڵێن مەحموود چەپ [٢٢]
KIM بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ١ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئیسلامی [٢٢]
TDL لیستی گەشەپێدانی تورکمانی ٢ محەممەد سادین نیمچە ئیسلامی [٢٣]
CSAPC ئەنجومەنی گەلی کلدان سریانی ئاشووری ٢ ساکیس ئاغاجان زۆرینە ڕاست [٢٤]
ETL لیستی تورکمانی ئەربیل ١ زۆرینە ڕاست [٢٢]
کۆمەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ٦ عەلی باپیر ئیسلامی - ڕاست (ناوەند) [٢٥]
گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕان ٢٤ عومەر سەید عەلی ڕاست (ناوەند) [٢٦]
نەخێر ITF بەرەی تورکمانی عێراق (پشتگیری گشتپرسی دەکەن ئەگەر مەجەکان ھاتنەدی)[٢٧] ١ ئەرشەد ساڵحی نیمچە ڕاست [٢٨]
ADM بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (دژی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە دەشتی نەینەوا)[٢٩] ٢ یۆنادام کانا زۆرینە ڕاست [٣٠]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

ڕۆژھەڵاتی ناوین

[دەستکاری]

وڵاتانی دیکە

[دەستکاری]
  •  فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕای گەیاند «ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکوومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ھەبێت».[٣٨]
  •  ئوسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان «گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان».[٣٩]
  •  بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕای گەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.[٤٠] دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.[٤١]
  •  ئەڵمانیا: ھۆشداری بە حکوومەتی ھەرێمدا لەوەی کە گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت.[٤٢]
  •  ئیتاڵیا: نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رێزان قادر ڕای گەیاند کە بەرپرسانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانییان بۆ ڕیفراندۆمی کورد دەربڕیوە.[٤٣]
  •  شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکوومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە.
  •  چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕای گەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای گفتووگۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم.[٤٤]
  •  ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی «بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لە دژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق».[٤٥]
  •  سوێد: ھەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە پارتی چەپ و دیموکراتی سوێدی پشتگیرییان لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.[٤٦]

جوڵانەوە سیاسییەکانی دیکە

[دەستکاری]
  •  کەتەلۆنیا: ئارتور ماس، سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئەورووپی کەتەلۆنیا کە پێشتر سەرۆکی کەتەلۆنیاش بوو، پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆمی کوردستان ڕاگەیاند، و پشتگیری بۆ سەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند و بە بەرگریکار لە دیموکراسی پێناسەی کردن؛[٤٧] گشتپرسیی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ڕوویدا، کە تەنھا ٦ ڕۆژ دوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان ئەنجام درا.

کاردانەوەی نێوخۆیی

[دەستکاری]
  • بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای نەچوونە پاڵ ئەنجومەنی گشتپرسی، لە دوایین ساتەکانی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ڕای گەیاند دەوڵەتی سەربەخۆییی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجەکانی، بۆیە خەڵکی ئازاد دەکەین لە مامەڵەکردن لەم پرسەدا.
  • کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەروەکو بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند کاتژمێرێک زووتر لە دواساتەکانی ئێوارەی ٢٤ی ٩ی ٢٠١٧ دوایین ھەڵوێستی خۆی دەربڕی لە بارەی پشتگیری کردن و بەشداری کردنیان لە گشتپرسی و ڕایان گەیاند کە ھەرکاتێک گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت ئەوان دەنگیان (بەڵێ) دەبێت.
  • حیزبی شیووعیی عێراقی، گشتپرسی مافی ھەرێمی کوردستانە، ھیوادارین حکوومەتی عێراقیش پاڵپشتی لێبکات[٤٨]
  • پارتی کرێکارانی کوردستان - جەمیل بایک وتی «گشتپرسی مافێکی دیموکراسییە نابێت کەس لە دژی بوەستێتەوە».

بەرەی نەخێر لە ئیستادا

[دەستکاری]

ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.[٤٩][٥٠] یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە.[٥١] بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە.[٥٢] ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.

ئەنجامەکان

[دەستکاری]

دوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەرایییەکانی بڵاوکردەوە.[١]

ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
٩٢٫٧٣٪ ٧٫٢٧٪
بەڵێ نەخێر

دوای ڕیفراندۆم

[دەستکاری]

لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە زۆربەی شارەکان وەکوو بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.[٥٣]

چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن.[٥٤] ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.[٥٥]

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ھەڵوەشایەوە و شکستی ھێنا.[٥٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا [١][[٢] بەستەری مردوو]] ڕووداو
  2. ^ «UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25». Rudaw. 7 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 7 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب. ج، ئێن ئاڕ تی، بارزانی: داوایەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپم ڕەتکردنەوە بۆ دواخستنی گشتپرسی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وەرگیراوە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
  4. ^ م. ر، بارزانی بۆ نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا: بە ھیچ شێوەیەک لە بڕیاری گشتپرسی پاشگەزبوونەوە نییە[بەستەری مردوو]. ئێن ئاڕ تی. وەرگیراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
  5. ^ Morris، Loveday (19 January 2016). «Report: Kurds displacing Arabs in Iraq in what could be 'war crimes'». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠–٨٢٨٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  6. ^ «Peshmerga forces from the Kurdistan Regional Government (KRG) and Kurdish militias in northern Iraq have bulldozed, blown up and burned down thousands of homes in an apparent effort to uproot Arab communities in revenge for their perceived support for the so-called Islamic State (IS), said Amnesty International in a new report published today». Amnesty International USA (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  7. ^ «Iraq crisis: Incumbent PM Maliki left out as country moves on». BBC News. 12 August 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ «Iraqi media broadly welcome new premier». BBC News. 12 August 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  9. ^ «Iraq Kurdistan independence referendum planned». BBC News. 1 July 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  10. ^ «Kurds agree to postpone independence referendum». theStar.com. 5 September 2014. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  11. ^ «Iraqi Kurdish Leader Calls For Nonbinding Vote On Independence». Radio Free Europe/Radio Liberty. 3 February 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 3 February 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  12. ^ «Barzani: Kurdistan will hold referendum before October». Kurdistan24 (بە English). ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  13. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  14. ^ «Kurdistan will hold independence referendum in 2017, senior official». Rudaw. 2 April 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 2 April 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  15. ^ «UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25». Rudaw. 8 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  16. ^ «Iraqi Kurds plan independence referendum on Sept. 25». Reuters. 13 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 7 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  17. ^ «President Barzani to discuss independence referendum with Kurdistan parties». Rudaw. 6 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  18. ^ «PUK: referendum should be held for independence». PUK Leadership Council. 21 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ «Kurdish Islamic body calls referendum 'national and religious' right». Rudaw. 13 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  20. ^ «No party owns project of independence referendum: Kurdish Official». Iraqi News. 6 April 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  21. ^ «Kirkuk working to form committee on independence referendum». Rudaw. 19 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  22. ^ ئ ا ب «Iraq's Kurds question motives behind independence vote». Al-Monitor. 27 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  23. ^ «Turkmens Prefer Kurds to Shi'ite-Dominated Baghdad Govt: Leader». Basnews. 24 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  24. ^ «Interview with Loay Mikhael, the Representative of the Christian Chaldean Syriac Assyrian Popular Council to Washington». 25 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 9 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  25. ^ «FLAŞ - Komela Îslamî piştgirî da referandumê» (بە Kurdish). Rudaw. 24 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  26. ^ «Goranê biryara xwe da: Piştgirî da referandumê!» (بە Kurdish). 24 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  27. ^ «Partiya Tirkmenelî: Mafê tirkmenan garantî be em nabine dijberê serxwebûnê» (بە Kurdish). Rudaw. 29 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 29 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  28. ^ «Vote on Kurdish independence 'risky': Turkmen leader». Anadolu Agency. 9 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  29. ^ «You are being redirected...». www.nrttv.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  30. ^ «Holding of Kurdish referendum in Nineveh Plain is 'unacceptable'». Zowaa Official Website. 1 September 2017. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  31. ^ «Israel endorses independent Kurdish state». Reuters. 13 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  32. ^ «Jordan FM: Kurdistan referendum Iraq's domestic affair». Kurdistan24. 10 August 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 10 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  33. ^ داڕێژە:Citenews
  34. ^ «مسؤول سوري: عملیة استقلال إقلیم کوردستان تحتاج إلی نصوص قانونیة فی الدستور». Rudaw. 14 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  35. ^ «HDP offers congratulations, support for Kurdistan independence vote». Rudaw. 12 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  36. ^ «Kurdistan referendum: Erdogan says Iraqi Kurds risk 'ethnic war' and threatens military response to vote». Independent. 26 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  37. ^ «Iraqi Kurdish leader says 'yes' vote won independence referendum». Reuters. 26 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  38. ^ «سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڕووداو: لەبەردەم گشتپرسی نابینە ڕێگر (نوێکراوەتەوە)». Rudaw. 20 September 2017. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  39. ^ «Australia says it's not the right time for Kurdish independence referendum». SBS. 18 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  40. ^ «Belgian Deputy PM says all nations have the right to self-determination». NRT. 14 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  41. ^ «Bulgarian PM: 'Bulgaria has not Given Stance on Iraqi Kurdistan Independence Referendum'». novinite. 9 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 9 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  42. ^ «Iraqi and foreign reactions to Kurdish referendum plan». Rudaw. 9 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  43. ^ «Italy Supports Kurdistan's Independence Referendum: KRG Envoy - basnews». web.archive.org. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  44. ^ «China says supports Iraq's unity as Kurds vote in referendum». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە – لەڕێگەی Reuters. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  45. ^ «Spain expressed concern over referendum of Iraqi Kurdistan». Front News International. 18 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  46. ^ «Brett politiskt stöd för folkomröstning om kurdisk självständighet» (بە Swedish). 20 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  47. ^ «Catalonia, Kurdistan 'defending democracy': former Catalan leader». Defense News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  48. ^ «Kurdistan Has the Right to Hold Independence Referendum: Iraqi Communist Party». Basnews. 13 June 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  49. ^ «جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا». NRT. ٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  50. ^ «جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا». کوردستان ٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  51. ^ ئێستادا «مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرھاد سەنگاوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە». ڕووداو. شادیە ڕەسوول. ١٠ی ئابی ٢٠١٧. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)
  52. ^ «کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە». NRT. ٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  53. ^ «Iran's Kurds are growing restless, too». The Economist. 30 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  54. ^ «Iraq halts flights to Kurdistan Region». BBC News. 29 September 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  55. ^ David Zucchino (26 September 2017). «Iraq Orders Kurdistan to Surrender Its Airports». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 27 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە: |publisher= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  56. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)