حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان)
مەلەکەپە
دامەزراندن١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٤
شوێنگەی سەرەکیتورکیا، باکووری کوردستان
باڵی سەربازیھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان
باڵی ژنانڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست
باڵی لاوانڕێکخراوەی لاوانی کۆمۆنیست
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم
دژەپێداچوونەوەخوازی
خۆجەئیزم
شوێنی سیاسیچەپگری ڕادیکال
ئینتیمای نیشتمانیبزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان[١]
ئینتیمای نێودەوڵەتیڕێکخستنی ناونەتەوەییی ڕێکخراوە و پارتییە شۆڕشگێڕەکان
لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی
ماڵپەر
mlkp.info
ئاڵای حیزب
MLKP Banner.svg

پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (بە تورکی: Marksist-Leninist Komünist Partisi, MLKP) ناسراو بە مەلەکەپە پارتێکی کۆمۆنیستی خۆجەئیستی شاراوەیە. ئەم حیزبە جگە لە تورکیا، لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش دژ بە حکۆمەتی تورکیا خەباتی چەکدارانە دەکات.

مێژوو[دەستکاری]

پارتیی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (مەلەکەپە) لە ئەیلوولی ١٩٩٤ لە یەکگرتنی دوو پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) و بزووتنەوەی کرێکارانی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکیھ) ھاتە ئاراوە. تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە لە ئەوەیدی مەزنتر بوو. بنەڕەتی ھەردووگیان لە خێوەتگەی لایەنگری ئالبانیا بوو. ڕەوتی ڕێککەوتنی دوو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٨٩ دەستیپێکرد. لە سەرەتاوە مەلەکەپە ناوی مەلەکەپە-دامەزراندن لە سەری خۆی داناو.

لە یەکەمین کۆنگرەی مەلەکەپە-کە لە ئەیلوولی ١٩٩٥، پارتێکی دیکە بە ناوی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-نێنینیست (ڕێکخراوی نوێسازی) (تەکەپە/مەلە (یەئییۆ)) بەم دوو پارتە زێدە بوو و ناوی پارتی نوێیەکەش گۆڕاو بە مەلەکەپە. لە ساڵی دوای ئەوە، دابڕانەوەیەک ڕووی دا و پارتی کۆمۆنیستی تورکیا - ڕێکخراوی نوێسازی (کەپە-ئیئۆ) لەم پارتە لق خوارد.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بە پێی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ناوی مەلەکەپە لە پێڕستی ١٢ ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.[٢]

ڕێکخستن[دەستکاری]

باڵی لاوانی مەلەکەپە ناوی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیستە کە کورتەناوی لە تورکی دەبێتە کەگەئۆ.

مەلەکەپە باڵێکی چەکداری ھەیە بە ناوی ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان، کە کورتەناوەکەی لە تورکیدا دەبێتە فەسک. ئەم گرووپە بە بۆمبدانانەوە لە دانیشتنی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ کە لەناوی ئۆتێلی ھیلتۆنی بۆسفۆری ئەستەمول بەڕێوەدەچوو، بوونی خۆیان بە جیھان ڕایگەیاندن کە لەم ڕووداوە ٤ کەس کوژراو.[٣] لە نیسانی ٢٠١٥دا، ڕایگەیاندراو کە مەلەکەپە ناوەندێکی ھەمیشەیی بۆ پەروەردەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێری کۆنترۆلی پەکەکە لە کوردستانی عێراق دامەزراوەتەوە.[٤] لە تەممووزی ٢٠١٥دا، مەلەکەپە ھەوڵی دا تا لە گرووپی میدیای ئیستار ھەڵمەت بھێنێت.[٥]

مەلەکەپە خاوەنی سێ بڵاڤۆکە: ئالتیلیم (بە واتای پەرکین)، بۆلتەنی ھەواڵی ڕۆژانە بە ناوی پارتینین سەسی (دەنگی پارتەکە)، و چاپەمەنیی دەمودەزگایی کە سیاسی-تیۆریکە بە ناوی تیۆریدە دۆغرولتۆ (بە واتای ئاراستە لە تیۆریدا).[٦] ٢٦ەمین و دواھەمین ژمارەی تیۆریدە دۆغرولتۆ لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە.[٧]

سەرچاوەکانی ئینسانی[دەستکاری]

بە پێی خوێندنەوەیەک کە لەلایەن فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش کراوەتەوە، لە سەری نموونەکانێک لە تاکگەلێگ کە بە پێی یاساکانی تورکیا بە تیرۆریست ناسرابوونەوە، و بریتی بووە لە ٨٢٦ چەکدار لە مەلەکەپە و ھەروەھا ٣ کەسی دیکە، ئاشکرا بووەتەوە کە ٦٥٪ی ئەوانە لە تەمەنی ١٤ ھەتا ٢٥ ساڵ، ١٦/٨٪ لە تەمەنی ٢٥ ھەتا ٣٠، و ١٧/٥٪یش بەشالچووتر لە ٣٠ ساڵ بوونە. ھەروەھا ٢٠/٤٪ لەوانە دەرچوویی زانکۆ، ٣٣/٥٪ دەرچوویی قوتابخانەی دوایی، ١٤٪ خولی دووھەمی قوتابخانە، ٢٩/٩٪ خولی یەکەمی قوتابخانە و ١/٩٪یش نەخویندەوار بوونە.[٨]

بەشداریکردن لە شەڕی ناخۆی سوریا[دەستکاری]

مەلەکەپە لە ساڵی ٢٠١٢دا تاکگەلێک خۆبەخشی ھەناردووتەوە بۆ سوریا تا وێڕای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوادا خەبات بکەن. لانیکەم چوار کەس لەم شەروانان لە شەڕی سەریکانی و سێ کەسیش لە گەمارۆی کۆبانی کوژراوەتەوە. مەلەکەپە ھەروەھا دەیھەوێت لە ناوی یەپەگە لیوایەکی ناونەتەوەیی دابمەزرێنێت، کە بەشێوەی لیواکانی ناونەتەوەیی بەناوبانگێک بێت کە لە کۆماری دووھەمی ئیسپانیا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا بێت.[٩] مەلەکەپە لە کوتاییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڤیدەیۆیەک بڵاو کردووە کە چەندین خۆبەخشی کۆمۆنیستی ئیسپانیایی و ئەلمانی زمان نیشان دەدات کە لە ئەورووپا بە ڕێزەکانی مەلەکەپە لە کانتۆنی جزیرە پەیوەست بوونەتەوە.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٥دا، ئیڤانا ھۆفمان ئەندامی ئەلمانیی مەلەکەپە کە کچی دایکێکی ئەلمانی و باوکێکی تۆگۆیی بوو،[١١] لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش کوژراو.[١٢] لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دامەزراندنی لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی ڕاگەیاندراو کە ھەڵبژاردەیەک لە گرووپە چەپەکانییە کە وەکوو بەشێک لە یەپەگە خەبات دەکەن.[١٣]

مەلەکەپە ھەروەھا لقێکی سیاسی لە ناوچەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕۆژاوا دامەزراندووە کە ناوی مەلەکەپە (ڕۆژاوا)یە.[١٤][١٥]

شەڕوانانی مەلەکەپە ھەروەھا لە بەرگریکردن لە ئێزدییەکانی شنگال لە ھێرشی ساڵی ٢٠١٤، لەناوی ڕێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتیان کرد.[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی گەلان لە پێناوی خەباتی ھاوبەش پێکھات، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ پۆلیسی تورکیا: ڕێکخراوە تیرۆریستیانەیک کە چالاکیان بەردەوامە؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  3. ^ چاینا دەیلی: بەر لە ھاتنی جۆرج بوش و دانیشتنی ناتۆ لە تورکیا بومبەکانێک تەقیندران، نووسراو لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٤؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  4. ^ جان فەرماندەری مەلەکەپە: ژیانی گەریلایی داھاتووی ئێمەیە، نووسراو لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥؛ Archived ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  5. ^ دەیلی ساباح: ھەڵمەتی بۆمبدانان لە گرووپی میدیای ئیستاری تورکیا بەدوای وەتارخوێندنەوەی دەمیرتاش سەرۆکی ھەدەپە، نووسراو لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  6. ^ برۆد لێفت: پارتە چەپگرەکانی تورکیا، نووسراو لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٤؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  7. ^ تیۆریدە دۆغرولتۆ، نووسراو لە ١٨ی ئازاری ٢٠٠٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  8. ^ زەمان: ئاگاداری: کی ئەندامی ڕێکخراوە نایاساییەکانە؟، نووسراو لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  9. ^ فرات: ئامادەکاری بۆ لیوایەکی ناونەتەوەیی لە ڕۆژاوا، نووسینی ئارزوو دەمیر، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  10. ^ ئتھا: شۆڕشگێڕانی ئینتەرناسییۆنالیست: ئێمە بە ھەر زمانێک لە شۆڕشەکە بەرگری دەکەین (بە تورکی)، نووسراو لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  11. ^ وێستێن: باوکی شەڕوانی کوژراوی خەڵکی دیسبۆرگ سەری سووڕ ماوە (بە ئەڵمانی)، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  12. ^ ئەلجەزیرە: ژنێکی ئەڵمانی کە دژ بە داعش شەڕی دەکرد لە سووریا کوژراو (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٩ی ئازاری ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  13. ^ تەلەسوورە: ڕێکخراوی چەپگرێکی نوێ «لیوای ئازادی» چوو بۆ لای کوردەکان لە ڕۆژاوادا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  14. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: مەلەکەپە ٢٥ەمین ساڵوەگەڕی لە کۆبانی جەژن دەگرێت (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  15. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: «مەلەکەپە-ڕۆژاوا» شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژاوا جەژن دەگرێت (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  16. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: شەڕوانی مەلەکەپە: تا ڕزگاریی شنگال لە بەرەی شەڕ دەمینینەوە (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]