پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان
| پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان | |
|---|---|
| ناوی الحزب الثوري الكردستاني | عەرەبی |
| ناوی Kurdistan Revolutionary Party | ئینگلیزی |
| دامەزرێنەر | عەبدولستار تاهیر شەریف |
| دامەزراندن | ١٩٦٤ |
| یەکی گرت لەگەڵ | پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٧٠-١٩٧٤) |
| شوێنگەی سەرەکی | باشووری کوردستان |
| ئایدۆلۆژیا | ناسیۆنالیزمی کوردی |
| ئاڵای حیزب | |
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان (بە عەرەبی: الحزب الثوري الكردستاني) پارتێکی سیاسی لە باشووری کوردستان بوو کە بە ئامانجی سەربەخۆیی کورد لە عێراق دامەزرا. ئەم حیزبە لە ساڵی ١٩٦٤ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٧٠ تێکەڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ حیزبەکە دیسانەوە لە لایەن گرووپێک لە دژبەرانی بارزانی و ڕێبەرایەتیی پارتی دیمکرات زیندوو کرا. ئەم حیزبە زیندووکراوە بوو بە ئەندامی بەرەی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی و لە یاسای سەربەخۆیی کورد کە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیار کرا پشتێوانی کرد.[١] [٢] ڕێبەری پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان عەبدولستار تاهیر شەریف بوو[٣] کە لە ساڵی ١٩٩٩ عێراقی بە جێ هیشت.
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦ی پەرلەمانی نەتەوەیی ٢ کورسیی بە دەست هێنا.[٤]
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٠ بەڕێوەبردووە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سیاسەتی هاوپەیمانی: بەرەی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی». کاونتری ئستادیز (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «عێراق و سەربەخۆبوونی کوردستان». مریل ڕیپۆرتس (بە ئینگلیزی). پرۆژەی زانیاری و لێکۆڵێنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ٢٦. نیسانی ١٩٧٤. doi:١٠.٢٣٠٧/٣٠١١٣٣٨. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ مەک داول، دەیوید (١٩٩٧). مێژووی نوێی کوردەکان. لەندەن: ئای. بی. تاوریس. لاپەڕە ٣٥٠.
- ↑ «پەرلەمانی نەتەوەیی عێراق: هەڵبژاردنی ١٩٩٦» (بە ئینگلیزی). ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ڕاپۆرتی عێڕاق: ٢٥ی ئابی ٢٠٠٠» (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئابی ٢٠٠٠. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان باک (لێدوان) ١٥:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (UTC)
