بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
دامەزراندن٢٥ی ئابی ١٩٩٥ (1995-08-25)
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزم
دیموکراسی
ئینتیمای نیشتمانیلیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان
ماڵپەر
https://ashte.org/index/

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ڕێکخراوەیەکی سیاسیی چەپ لە باشووری کوردستانە کە لە ٢٥ی ئابی ١٩٩٥ دامەزراوە. بەپێی پرۆگرامی بزووتنەوەکەدا بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ھێزێکی سیاسی، دیموکراتی، جەماوەری و پێشکەوتنخوازە کە لە پێناوی بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان تێدەکۆشێت.[١]

حیزبەکە بەشێکە لەوەی پێی دەوترێت «دەستەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان»، لەگەڵ حیزبی شیووعیی کوردستان‒عێراق و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان. ئەم دەستەیە لە ئابی ٢٠٢٢دا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا داوای نەھێشتنی «ناوەندگەرایی ڕەھا» لە عێراقدا کرد، ھەروەھا داوای پەسەندکردنی دەستوورێکی جیاواز بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا کرد. سەرەڕای ئەوەش، ڕاگەیەندراوەکە داوا لە حکوومەت دەکات کە پرۆسەی زیاتری تایبەتکردن ڕابگرێت، مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لەکاتی خۆیدا دابین بکات و ئەو چاکسازییانە پەسەند بکات کە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان باشتر دەکەن.

ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی حیزب بریتین لە ئازادی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دیموکراسیی فرەحیزبی، ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ کورد و ھەموو گەلانی عێراق. جگە لەوەش، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ڕەخنە لەوە دەگرێت کە دابەشبوونی نێوان ھێزە کوردییەکان بووەتە ھۆی قەیرانی کۆمەڵایەتی کە زیاتر خەڵکی زەحمەتکێش ھەستی پێ دەکەن. عێراقی بەعسی لە سەردەمی سەددام حوسێن لەلایەن حیزبەکەوە وەک «فاشیست» ناو دەبرێت.

حزبەکە لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی ساڵی ٢٠٢٣یان ڕاگەیاند. وەک ھۆکاری بایکۆتەکە، ئاماژەیان بە نەبوونی لیستێکی یەکگرتووی کوردی کرد، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی دەنگەکانی کورد پەرتەوازە بن.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی تورکیا دەکات». ڕۆژنیوز (بە کوردی). ٢ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ↑ https://westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=116226&Jor=1
  3. ↑ https://ashte.org/index/?p=13225

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]