پێڕستی خزمەتگوزاری و چاکسازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازیەوە ڕەوانە کراوە)

لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی ئەو لیستە هاوبەشی حیزبەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (کەئەوکات ناوی حیزبی ئایندەی کوردستانی سەربەخۆ بوو) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٠٩ ، لەئەنجامی هەڵبژاردنەکەشدا ٢٤٠٨٤٢ دەنگیان بەدەست هێنا کەدەکاتە زیاتر لە ١٢.٥% دەنگەکان و ١٤ کورسییان مسۆگەر کرد ، لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لیستەکە جیابۆوە و جگە لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە بەشداری لە حکوومەتی هەرێم کرد ئەوانی دیکە چوونە بەرەی بەرهەڵستیکاران (ئۆپۆزسیۆن) .

سەرچاوەکان[دەستکاری]