ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا
Hevbendiya Niştimanî a Kurdî li Sûriyê, HNKS
ناوی عەرەبیالتحالف الوطني الكردي في سوريا
ناوی ئینگلیزیKurdish National Alliance in Syria
سەرۆکمستەفا مەشایخ
دامەزراندن١٣ی شوباتی ٢٠١٦
شوێنگەی سەرەکیعاموودێ، حەسیچە، سووریا
ئایدۆلۆژیافیدرالیزم بۆ سووریا
مەجلیسی گەل
٠ / ٢٥٠
مەجلیسی دیموکراتیک
٣ / ٤٣
مەجلیسەکانی ھەرێمی جزیرە
٤٠ / ٢٬٩٠٢
مەجلیسەکانی ھەرێمی فرات
٤٠ / ٩٥٤
مەجلیسەکانی ھەرێمی عەفرین
٧٢ / ١٬١٧٦

ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا یان بە کورتی ھەنەکەسە (بە کرمانجی: Hevbendiya Niştimanî a Kurdî li Sûriyê, HNKS؛ بە عەرەبی: التحالف الوطني الكردي في سوريا) ھاوپەیمانییەکی حیزبە سیاسییە کوردییەکانی کوردەکانی سووریایە کە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە عاموودێی حەسیچە لەنێوان پێنج پارتێکی سیاسیی کورد بەستراوەتەوە. چوار حیزب لەوانە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) بوون کە بە ھۆی ھاوکاریکردن لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکرات لەو ھاوپەیمانییە دەرکرابوون.

ئەندامان[دەستکاری]

  1. پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا، (سەرۆک: شێخ عەلی)
  2. پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی)، (س: نەسرەددین ئیبراھیم)
  3. ئاشتەوایی دیموکراتی کوردی سوریا
  4. پارتی چەپی کوردستان لە سوریا (س: ساڵح گەدۆ)
  5. بزووتنەوەی چاکسازی کورد لە سوریا (س: ئەمجەد عوسمان)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]