بزووتنەوەی گۆڕان
![]() | ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە سەبارەت بە بزووتنەوەی گۆڕان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە گۆڕان (ڕوونکردنەوە).
بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕان | |
---|---|
ناوی عەرەبی | حركة التغيير |
ناوی ئینگلیزی | Change Movement |
دامەزرێنەر | نەوشیروان مستەفا |
ڕێکخەری گشتی | عومەر سەید عەلی |
دروشم | بەرەو گۆڕان |
دامەزراندن | ٢٠٠٩ |
جیابووەتەوە لە | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
شوێنگەی سەرەکی | گردی زەرگەتە، سلێمانی، ھەرێمی کوردستان[١] |
ئایدۆلۆژیا | ڕیفۆرمخوازی ناسیۆنالیزمی کوردی لیبراڵیزم |
شوێنی سیاسی | ناوەڕاست |
ڕەنگەکان | شین |
کورسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | ٩ / ٣٢٥ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ١٢ / ١١١ |
ماڵپەر | |
gorran.net |
بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی نوێیە، قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی ١٠٠ کورسی ٢٥ کورسی بەدەستھێنا؛ و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ی ئێراقی کرد.
نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.
لەناوەڕاسی ساڵی ٢٠٠٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.
لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو سەرجەمی دەنگەکانیش ٥١٪ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی ١٨ ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی باشی شوێنەکانی خۆی (پارێزگای ھەولێر و دھۆک) دەکرد، کە ئەوەش بەھۆی ھەر بۆیە ھاوڵاتییانی ئەم شارە شەوانە دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا. بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.
لەدوای کۆچی دواییکردنی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری ٢٠١٧ ئەوا گۆران بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. عومەی سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لەمێژووی خۆیدا.
لە ی. ن. ک.ەوە بۆ گۆڕان[دەستکاری]
ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە ھێناوە و کار بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن:
- نەوشیروان مستەفا (سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان)
- مام ڕۆستەم
- فەرھاد سەنگاوی (ئیستا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)
- عوسمان بانیمارانی (ئەندام پەرلەمان)(ئیستا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)
- کوێستان محەممەد (ئەندام پەرلەمان)
- عوسمانی حاجی مەحموود (وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی پێشوو)
- جەلال جەوھەر
- دانا ئەحمەد مەجید (پارێزگای پێشووی سلێمانی)
- مستەفا سەید قادر
- مستەفا سەلیم (باژێروانی مەکۆی ڕانیە)
- عومەری سەید عەلی (ئێستا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان) ە
- شۆڕش حاجی