ئاڵای ڕزگاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ڕزگاری
ناوی کرمانجیAla Rizgarî
دامەزراندن١٩٧٨
جیابوونەوەڕزگاری
ڕۆژنامەئاڵا رزگاری
ھەڵوەشینەوە١٩٨٠
ئایدۆلۆژیامارکسیزم-لێنینیزم
کۆمۆنیزم
ئینتەرناسیۆنالیزم
مافی چارەنووس بۆ کورد
شوێنی سیاسیچەپی ڕادیکاڵ

ئاڵای ڕزگاری (بە کرمانجی: Ala Rizgarî) ڕێکخراوەیەکی چەکداری کورد بوو کە بەدوای جیابوونەوە لە ڕێکخراوەی ڕزگاری لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزرا. ئەندامانی ڕێکخراوەی ڕزگاری بەدوای شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٨، لە نێوان دوو ئۆردووگای لایەنگری پارتی و یەکێتیدا دابەشبوون. ئەو چەکدارانە کە لایەنگریان لە یەکێتی دەکرد، ڕێکخراوەی ئاڵای ڕزگارییان دامەزراند و بەدوای ئەوەیش کەمپێکیان بۆ ڕاھێنانی سەربازی لە باشووری کوردستان دامەزراند. ئاڵای ڕزگاری بەدوای کودەتای ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا نەیتوانی درێژە بە چالاکیی خۆی بدات و ھەڵوەشێندرا.[١]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]