تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا یان تەڤگەرا جوانێن شۆرەشگەرێ سووریێ (بە کوردیی باکووری: Tevgera Ciwanên Şoreşger ê Sûriyê، بە عەرەبی: حركة الشبيبة الثورية السورية‎) کە پێشتر لەژێر ناوی یەکێتیی گەنجانی ڕۆژاوا (بە کوردیی باکووری: Yekîtiya Ciwanên Rojava, YCR) چالاک بوو، ڕێکخراوەیەکی گەنجانی سووریاوەیە کە لە گونجانی کورد، عەرەب، سووریانی و ئەرمەنی بە شێوەیەکی ھاوبەش پێک ھاتووە.

ئەم ڕێکخراوە تەنیا لە خاکی وڵاتی سووریادا چالاکی دەکات و لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر کە لە باکووری کوردستان چالاکە سەربەخۆ و جیاوازە. بەڵام سەرەڕای ئەم سەربەخۆبوونەوە، لە بواری ئایدیۆلۆجیاوە ھەر دوو ڕێکخراوە لە بیرۆکەی ئاپۆییستی پەیڕەوی دەکەن و ھزر و ڕایەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە بنەما دەگرن.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا لە خۆپێشاندانەکان دژ بە داعش و ھەڵمەتھێنانەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژاوای کوردستان، بەرگریکردن لە زیندانییە سیاسییەکان، ھەوڵدان بۆ ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چالاکییەکانی ھاوتا بەشدارن.

کۆڤار[دەستکاری]

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا مانگانە کۆڤارێک لە ژێرناوی جوانێن شۆرەشگەر بڵاو دەکات.[١]

کۆنگرەکان[دەستکاری]

دوویەمین کۆنگرەی یەکێتیی گەنجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە بەشداریکردنی ٥ ھەزار کەس لە گەنجانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ھۆلی ناوەندی چاند و ھونەری ئارام تیگران لە ڕمێلان بەڕێوەچوو. لەم کۆنگرەیە یەکێتیی گەنجانی ڕۆژاوا ناوی خۆی گۆڕاند بە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا و لۆگۆیەکی تازەیش بۆ خۆی پەسەند کرد و بۆ مەبەستی پێکھێنانی مەجلیسی ئەم تەڤگەرە ھەڵبژاردنێک بەڕێوەچوو کە لە تێدا ٤٩ گەنجی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بە ئەندامێتیی مەجلیسی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا ھەڵبژێردران.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]