ویلیام شێکسپیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ویلیام شێکسپیر
لەدایکبوونویلیام شێکسپیر
٢٦ی نیسانی ١٥٦٤
سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا
مەرگ٢٣ی نیسانی ١٦١٦
سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیز
پیشەشانۆنووس، ھۆنراوەنووس، ئەکتەر
ھاوسەرئان ھاساوای
منداڵەکانسوزانا شێکسپیر، جۆدیس شێکسپیر، ھامێنت شێکسپیر
واژوو
Shakespeare-WillSignature3.png

ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٥٦٤–مردووی ٢٣ی نیسانی ١٦١٦)[a] ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەورەترین نووسەرەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، ھەروەھا دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھاندا.[٢][٣][٤] زۆرین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێدەنرێت.[٥][b] کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە ٣٩ شانۆگەریی،[c] ١٥٤ سۆناتا و دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا ژمارەیەکی تر لە ھۆنراوە.[٧]

شانۆگەرییەکانی بۆ ھەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون، و لەھەر شانۆگەرییەکی تر زۆرتر پێشکەش دەکرێن. شێکسپیر لەدایکبووە و گەورە بووە لە سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، لەتەمەنی ١٨ ساڵییدا چۆتە ژیانی ھاوسەرییەتییەوە لەگەڵ ئان ھاتاوای، کە ٣ منداڵی لێی بوو، سوزانا و دووانەیەک کە ھامینت و جۆدێس بوون. لەنێوان ساڵەکانی ١٥٨٥ بۆ ١٥٩٢ دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەر و نووسەر، و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی ١٦١٣، کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد. تۆمارنامەیەکی کەم ماوە لەژیانی تایبەتیی شێکسپیر.

شێکسپیر کارە ھەرە گەورە و ناسراوەکانی لەنێوان ساڵانی ١٥٨٩ بۆ ١٦١٣ بەرھەم ھێناوە،[٨][٩][d] بەشێوەیەک کە شانۆگەرییەکانی سەرەتای بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیدی و مێژووی، ئەمانەش شێوازێک بوون کە گەیانییانە ڕادەی ئاڵۆزبوون و ئاستی باڵا لە کۆتایییەکانی سەدەی شانزەھەم. پاشان ھەستا بە نووسینی تراژیدی بەشێوەیە گشتی تا نزیکەی ساڵ ١٦٠٨ ـیش، لەوانە ھاملێت، ئۆتێلۆ و پادشا لیرو ماکبێس، کە ئەم کارانە بە باشترین کارەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت،[٢][٣][٤] و لە کۆتایییەکانیشدا ھەستا بەنووسین بەشێوەی کۆمیدیای تراژیدی، بەناوی ڕۆمانسیات ـیش، ھەروەھا ھاوکاری و یارمەتی ھەبووە لەگەڵ شانۆنووسانی تر. زۆرێک لە شانۆگەرییەکانی لەماوەی ژیانییدا لەبەرگی جۆروجۆردا دەرچوون و لەچاپ دراون بەشێوەیەکی کوالیتیی بەرز. لە ساڵی ١٦٢٣، دوو ھاوڕێ/ھاوکار ی کۆنی شانۆی ھەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕەی یەکەم بۆی، ئەمەش چاپێک بوو کۆکرابووەوە بۆ کارە دراماتیکییەکان بەشێوەیەک کە ھەمووی گرتەوە جگە لەو دوو شانۆگەرییەی کە ئێستا دەزانرێت کە ھی شێکسپیر بوون.[١٠][١١][١٢]

شێکسپیر ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ڕیزداری سەردەم و ڕۆژانی خۆی بوو، بەڵام قورسییەتی بەرزنەبووە و ئەم ژیانەوەیەی ئێستای بۆخۆوە نەدیت تا سەدەی نۆزدە، بەشێوەیەک کە ڕۆمانتیکییەکان ئەوپەڕی لێھاتوویی و زانایی شێکسپیرییان بینی، وەک چۆن کە ڤیکتۆرییەکان بە پەرستن ئازایەتی شێکسپیرییان ئەپەرست گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە جۆرج بێرنارد شۆ وتی شێکسپیر (بتی ھۆنراوەنووسانی داستان)) ـە (Bardolatry) لەسەدەی بیستەمدا. ئێستاش شانۆگەرییەکانی خاوەنی زۆرترین جەماوەرە و لەوپەڕیی ناوبانگدایە بەشێوەیەکی بەردەوامیش لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ھەروەھا دووبارە نمایشکردنییان و دووبارە لێکدانەوەیان لەسەکۆ جیاوازە ڕۆشنبیریی و سیاسییەکان لەسەرانسەری جیھان.

ژیانی[دەستکاری]

سەرەتاکانی ژیانی[دەستکاری]

ویلیام شێکسپیر کوڕی جۆن شێکسپیر بوو، درووستکەرێکی زۆر سەرکەوتوو بوو لە بواری درووستکردنی دەستکێشدا، و ئەندامی شارەوانیش بوو، ڕەگەز و بنەڕەتی ئەگەڕێتەوە بۆ سنێترفێڵد، دایکیشی ماری شێکسپیر، کچی دەوڵەمەندێک بوو کۆمەڵێکی زۆر زەوی ھەبوو.[١٣] شێکسپیر لە سترادفورد ئابۆن ئافۆن و وا دانراوە کە لە ٢٦ ی نیسانی ١٥٦٤ لەدایکبووە، ڕێکەوتی لەدایکبوونی ڕاستەقینە و دڵنیایی شێکسپیر تائێستا نەناسراوە، و سێیەم منداڵ بووە لەنێو ھەشت منداڵدا.[١٤]

لەگەڵ نەبوونی ھیچ تۆمارنامەیەکی زیندوو بۆ ئەو ماوەیە، بەڵام زۆربەی پەڕتووکەکانی ژیاننامە کۆکن لەسەر ئەوەی کە شێکسپیر لە قوتابخانەی پادشای نوێ لە سترادفۆرد فێری خوێندن بووە،[١٥][١٦][١٧] ئەویش قوتابخانەیەکی ئازاد بووە، لە ساڵی ١٥٥٣ بەکرێگیراوە کە دوورییەکەی چارەکە میلێک دەبوو لە ماڵەکەیەوە، خوێندنگەکانی ڕێزمانی زمان جیاواز بوو لەڕووی ئاستەوە لەسەردەمی ئێڵیزابێسدا، بەڵام مەنھەجەکە دەنووسرایەوە بەپێی یاسا لەسەرانسەری ئینگلتەرادا،[١٨][١٩] بەوشێوەیەش خوێندنگە فێربوون و خوێندنێکی ڕاست و بەھێزی دابین دەکرد لە ڕێزمانی زمانی لاتینی و کلاسیکێتی.[٢٠]

لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا، لەگەڵ ئان ھاساوای چوونە ژیانی ھاوسەرێتییەوە کە لەوکاتەدا ئان ٢٦ ساڵ بوو، دادگای کەنیسە لەوکاتەدا مۆڵەتی ھاوسەرگیریی لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ١٥٨٢ دەرچووان. پاش ئەوەی بە چەند ڕۆژێک دوو ھاوسێ/دراوسێی ئان بەڵگەنامەیان دا کە ھیچ ڕێگریی و تەگەرەیەک نییە لەبەردەم ھاوسەرگیرییەکەیان.[٢١] پێدەچێت ھەردوو ھاوسەر لەو کاتەدا بەپەلە ھاوسەرگیرییەکەیان ڕێکخستبێت، چوونکە ڕاوێژکار و ڕسستەر ڕێگەی دا بەخوێندنەوەی ھاوسەرگیرییەکە بۆ تەنھا جارێک لەبری سێ جار خوێندنەوەی بنەڕەت.[٢٢][٢٣] ڕەنگە سکپڕیی ئان لەوکاتەدا ھۆکار بووبێت بۆ ئەو پەلە پەلە، پاش شەش مانگ لە ھاوسەرێتی منداڵێکییان بوو کە سوزانا بوو، کەدانراوە بە لەدایکبووی ٢٦ی ئایاری ١٥٨٣.[٢٤] بەدوای ئەودا دووانەیەکییان بوو کە کوڕێک بەناوی ھامنێت[٢٥] و کچێک بەناوی جودێس بوو ئەمەش لە پاش دوو ساڵ. ھەروەھا ئەوانیش بە لەدایکبووی ٢ ی شوباتی ١٥٨٥ دانراون، بەڵام ھامنت کۆچی دوایی کرد بەھۆی چەند ھۆیەکی نەزانراوەوە لەتەمەنی ١١ ساڵیدا، و نێژراوە لە ١١ی ئاب ی ١٥٩٦.[٢٦]

پاش لەدایکبوونی دوانەکە، بێ لەچەند شوێنپێیەکی کەمی شێکسپیر ھیچی تر نەبوو لەسەر مێژووی، تەنانەت وەک بەشێک لە بینراوەکانی شانۆگەرییەک لە لەندەن ساڵی ١٥٩٢ باسکرا؛ و بەھۆی ئەم بۆشایییەوە،[٢٧] لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوە دەدەن کە ساڵەکانی نێوان ١٥٨٨ و ١٥٩٢ -ساڵە لەناوچووەکانی شێکسپیرن-.[٢٨] لەھەوڵی نووسینی ژیاننامە بۆ شێکسپیر لەم ماوەیەدا، سوود وەرگیرا لە بەسەرھاتە بۆ ھەڵبەستراوەکان. نیکۆڵاس ڕۆ یەکەم ژیاننامەی شێکسپیری نووسیوە و ئەو ئەفسانەیەی سترادفۆردی نوێکردۆتەوە کە دەڵێت لە شێکسپیر ھەڵھاتووە لە دادگا بەھۆی کەیسی ڕاوکردنی نایاسایی ئاسک.[٢٩] جۆن ئۆبری ئاماژەی بەوەدا کە شێکسپیر بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی دەرشار/لادێ بووە.[٣٠] ھەندێک لە زانایانی سەدەی بیستەم پێشنیاری ئەوە دەکەن کە شێکسپیر ڕەنگە وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دانرا بێت لەڕێگەی ھوگتۆن لە لانکشایرەوە، کە خاوەنی زەوییە کاسۆلۆکییەکان بووە، و لە وەسییەتنامەکەیدا ناوبراو [ویلیام شیکشافت] ی دیاریکردووە؛[٣١][٣٢] و ھیچ بەڵگەیەکیش نین لەسەر ئەمانە و ھەم لەسەر ئەو ھەڵبەستر و قسەڵۆکانەی دوای مردنی درووست بوون.[٣٣][٣٤]

لەندەن و کاری شانۆیی[دەستکاری]

زۆر بەشێوەیەکی ڕێک و دیاریکراو، ڕوون نییە کەی شێکسپیر دەستی کردووە بە نووسین، بەڵام بەڵگە و نیشانەکانی سەردەمەکان بەگشتی ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆربەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر لەسەر تەختەی شانۆی لەندەن بووە نزیکەی ساڵی ١٥٩٢،[٣٥] و زۆر ناسراو بووە لە لەندەن لەو کاتەدا بەوەی کە ھێرشی کراوەتە سەر لەلایەن شانۆنووس ڕۆبەرت گرینەوە، ڕەنگە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕەخنەیەکی ڕۆبەرت بێت بۆ شێکسپیر:

قەلەڕەشێکی لەخۆبایی، لکاو بەپەڕمانەوە، لەگەڵ ئەوەی دڵی پڵنگ پێچراوە لەنێو یارییە سووکەڵە تایبەتییەکانەوە، کە پێویستە وابێت بتوانێت قسە بکات بە پاراوییەتی ھۆنراوە ئازاد…[٣٦]

زانایان کۆک نین لەسەر واتەیەکی دەقاودەقی ئەم وشانە،[٣٦][٣٧] جگە لەوەی کە زۆرێک لەزانایان وا دادەنێن کە گرین، شێکسپیر بەوە تاوانبار دەکات کە ویستوویەتی بگات بەپلەی باڵاتر و بەرزتر لەوەی خۆی، لەھەوڵێکدا بۆ یەککردن و ھاویەککردنی پەڕتووکی دەرچوانی زانکۆ، وەکو کریستۆڤەر مارلۆ، تۆناس ناش و خودی گرین خۆی.[٣٨]

ھێرشی گرین یەکەم یادەوەری باسکراوە لەژیانی شانۆیی شێکسپیر، و ھەندێک نووسەرەوەی ژیاننامە پێیان وایە کە ئەو ژیانە شانۆیییە لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی شانزدەھەمدا سەری ھەڵداوە،[٣٩][٤٠][٤١] تەنانەت پێش سەرھەڵدانی لێدوانەکانی گرین. لە ١٥٩٤ ـەوە، شانۆگەرییەکانی شێکسپیر ئەنجام دەدرێت لەسەر دەستی پیاوانی گەورە چامبرلین بەتەنھا، ئەمیش کۆمپانیایەکە کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمەڵێک ئەکتەرەوە، کە یەکێک لەوانە خودی شێکسپیر خۆی بوو، کە بەزوویی بوو بە کۆمپانیای نواندن ی ناسراو لە لەندەن.[٤٢] پاش کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلستان لە ساڵی ١٦٠٣، کۆمپانیاکە لەلایەن پادشای نوێوە وەرگیرا، کە جەیمزی یەکەمی ئینگلستان بوو، کە ناوی کۆمپانییەکەی گۆری بۆ پیاوانی شا.[٤٣]

لە ساڵی ١٥٩٩، ھاوبەشێتیی لەنێوان ئەندامانی کۆمپانیاکە درووست بوو لەسەر لای باشووری ڕووباری تێمز. ساڵی ١٦٠٨، ھاوبەشێتیی دەستیگرت بەسەر شانۆی بلاکفریرزی داخراودا. ھەروھا تۆمارنامەی کڕدراوەکانی شاھەنشاھیی و وەبەرھێنانەکانی شێکسپیر ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆمپانیاکە کەسێکی دەوڵەمەندی لێ درووستکردووە.[٤٤] ھەربۆیە لە ١٥٩٧ ـدا، دووەم گەورەترین خانووی سترادفۆردی کڕی؛ و لە ساڵی ١٦٠٥، ھەڵستا بە وەبەرھێنان بە بەشێتی لە یەکێک لەدەزگاکاندا لە سترادفۆرد.[٤٥]

ھەندێک لە شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بەشێوەی چوارینە دەرچوون، لە ١٥٩٨ ـەوە، ناوی بوو بە خاڵیێکی فرۆشتن. پاشان شێکسپیر بەردەوام بوو لە نواندن لە شانۆگەرییەکانیی و شانۆگەرییەکانی تردا پاش ئەوەی وەک شانۆنووس سەرکەوتوو بوو، بەشێوەیەک کە چاپی ١٦١٦ ی کارەکانی بێن جۆنسن دەرکەوت لەنێو لیستی دەستەی ھونەرمەندانی نێو ھەموو پیاوێک لە خۆشی تایبەتی خۆی دا (١٥٩٨)، و لە سیھانۆسیشدا (١٦٠٣)، ھەندێک زانایان وای دادەنێن کە شێکسپیر ناوی نەبووە لەنێو لیستی ھونەرمەندانی ڕێوییە گەورەکەی جۆنسن لە ساڵی ١٦٠٥ دا، ئەمەش وەک نیشانەیەک کە پیشەکەی بەرەو کۆتایییەکانی دەڕۆیشت، شێکسپیر لە یەکەم پەڕگەی ساڵی ١٦٢٣ بەیەکێک لە "ھونەرمەندە سەرەکییەکان لەنێو ئەو ھەموو شانۆگەرییانەداً دادەنرێت، ھەندێکیشییان یەکەم جارییان بوو پاش رێوییە گەورەکە نواندن بکەن، لەکاتێکدا کە ئێمە ناتوانین بزانین ئەو دەور و ئەرکانە چی بوون کە بینیونی لە شانۆگەرییەکاندا. لە ١٦١٠ دا، جۆن دیفیز شاە ھیرفۆرد نووسیویەتی کە "مەبەست پاک" دەوری "پادشاًی دیوە، لە ١٧٠٩، ڕۆو ئەوەی گەیاند کە وەک لاساییکردنەوە شێکسپیر دەوری شەبەح باوکی ھاملێت ببینێت. پاش ئەوە بەکاتێکی کەم لاساییکردنەوەکان وایان خواست کە دەوری ئادەم ببینێ لە "وەک چۆن ئەو دەیەوێت ببێ". لەکاتێکدا زانیان لەسەرچاوەی ئەو زانیارییارانە دوودڵن. شێکسپیر لەو کاتەدا دابەش بوو بەسەر لەندەن و سترادفۆرد دا لەماوەی کار وپیشەی شانۆییدا، بۆیە ١٥٩٦ کە ساڵێک پێش ئەو ساڵە بوو کە خانووە گەورەکەی کڕی، شێکسپیر لە ئەپریشییە سانت ھێلین دەژیا، نزیک بە ڕووباری تیمز، پاشان لەرێگەی ئەو ڕووبارەوە گوازرایەوە بۆ ساوسوارک لەدەوروبەری ١٥٩٩، ئەوەش ئەو ساڵە بوو کە کۆمپانیاکەی زۆرترینی بەخۆوە دیت لەوێ. لەدەروبەری ١٦٠٤، گەڕایەوە بۆ باکوری ڕووبارەکە دووبارە، بۆ ناوچەیەک کاتدرئایی بۆڵسی پیرۆز، کە تێیدا کۆمەڵێکی زۆر خانووی سەرنجراکێش ھەبوو، لەوێ ھەڵستا بە بەکرێ گرتنی ژوورێک یان چەند ژوورێک لە کەسێکی فەڕەنسیی بەناوی کریستۆڤەر ماونت جۆی، کە درووستکەری قژی دەستکردی ئافرەتان و داپۆشەکانی قژ بوو.

کۆتا ساڵەکان و کۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆو یەکەم نووسەرەوەی ژیاننامەی شێکسپیر بوو، ئاماژە بەوە دەکات کە شێکسپیر خانەنشین کراوە بۆ سترادفۆرد پێی کۆچی دوایی بەچەند ساڵێک، بەڵام خانەنشینیی لەھەموو کارەکانی ژیان لەو سەردەمەدا شتێکنی پێناسەنەکراوبوو، و شێکسپیر بەردەوام بوو لەسەردانکردنی بۆ لەندەن، لە ساڵی ١٦١٢ داواکرا بۆ گەواھیدان لە داوایەکی یاساییدا سەبارەت بە ڕاپەراندنی ھاوسەرێتی کچی ماونت جوی، بەناوی ماری. لە مانگی ئازار ی ١٦١٣ ھەڵستا بە کڕینی واڵاماڵ لە دێر، بلاکفریزری پێشوو، پاشان لە لەندەن بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک مایەوە لەگەڵ ھاوسەری کچەکەیدا، کە ناوی جۆن ھۆل بوو، لە تشرینی دووەمی ١٦١٤.

لەدوای ١٦٠٦–١٦٠٧، شێکسپیر ژمارەیەکی کەمتری لە شانۆگەریی نووسیی، وھیچیشییان نەگێردرانەوە بۆی لەدوا ١٦١٣. دوایین سێ شانۆگەریی پاڵپشتیی کرد لەگەڵ جۆن فلێچر، کە جێنشینی کرد وەک شانۆنووسێکی تایبەت بە پیاوانی شاھـ. شێکسپیر، لە ٢٣ ی نیسانی ١٦١٦ دا کۆچی دوایی کرد، لەدوای خۆی ژنەکەی و دوو کچەکەی بەجێھێشت، سوزانا شوویکرد بە پزیشکێک لە ساڵی ١٦٠٧، کە ناوی جۆن ھۆل بوو، ھەروەھا جۆدیس ـیش شوویکرد بە تۆماس کوینی کە بازرگانی خواردنەوەی کھولیی بوو، ئەمەش بەدوو مانگ پێش کۆچی دوایی شێکسپیر.

لە وەسییەتنامەکەیدا، شێکسپیر بەشی گەورەی سامانەکەی بەجێھێشت بۆ کچە گەورەکەی، سوزانا؛ و ڕێنمایییەکان وابوو کە تێپەڕبێت تا دەگاتە "یەکەم منداڵ لە جەستەی"، خێزانی کوینیی سێ منداڵییان بوو، ھەرسێکییان بەبێ چوونە ناو ژیانی ھاوسەرییەتییەوە مردن. بەڵام خێزانی ھۆل، یەک منداڵییان بوو کە ئێلیزابێس بوو، کە دوو جار شوویکرد بەڵام لەھیچ جارێکییاندا منداڵی نەبوو، پاشان مردووە لە ساڵی ١٦٧٠، کە کۆتا کەس بوو لە ڕەچەڵەکی ڕاستەوخۆی شێکسپیر. وەسییەتنامەکەی شێکسپیر زۆر بەکەمی باسی ئانی ژنی تێدا بوو، کە دەبوو خۆکارانە سێ یەکی سامانەکەی بەربکەوتبا. بەڵام خاڵێک ھەیە لێرەدا سەلێمێنرا، ئەویش بەجێھێشتنی "باشترین دووەم سیسەمی نووستن لام"، ئەمەش بەجێھێڵدراوێک بوو کە زۆر جێی قەبڵاندن بوو؛ و زۆرێک لەزانایان ئەم بەجێھێڵدراوە وەک سوکایەتییەک بۆ ئان دادەنێن، و ھەندێکی تر لەھەمان کاتدا وای دادەنێنی کە "باشترین دووەم سیسەمی نووستن" دەبێ سیسەمی ھاوسەرێتی بێت. شێکسپیر نێژراوە لە بەندەییگە لە کەنیسەی سالۆسی پیرۆز، پاش دوو ڕۆژ لە مردنی، لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوێک ھەڵکەندراوە کە نەعلەت دەکات دژ لەجووڵاندنی ئێسکی شێکسپیر:

Good frend for Iesvs sake forbeare, To digg the dvst encloased heare. Blest be ye man yt spares thes stones,

گۆڕی شێکسپیر

پاش ماوەیەک لەدوای ١٦٢٣، ڕێورەسمی ناشتنی یادەوریی بۆ کرا، لەگەڵ پەیکەرێکی نیوەیی، ئەو پەیکەرە جیاوازی شێکسپیر درووست دەکات لەگەڵ نستیۆر، سۆکرات و فێرجیل.

شانۆگەرییەکانی[دەستکاری]

زۆرینەی شانۆنووسەکانی ئەو سەردەمە ھاریکاریی یەکتریان دەکرد بەشێوەیەکی گشتی، ڕەخنەگران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە شێکسپیریش وەک ئەو شانۆنووسانە ئەو ھاریکارییەی ئەنجامداوە بەتایبەتی لەسەرەتاکان و کۆتایییەکانی ژیانییدا. ھەندێک بگێڕەوە دەگەڕێتەوە بۆ شێکسپیر وەک تیتوس ئاندرونیکۆس، ھەروەھا شانۆگەرییەکانی سەرەتای جێی گفتوگۆ و لێدووانە، ھەندێک بیروڕاش ھەن کە دەڵێن ھەندێک لە شانۆگەرییەکان لەلایەن کەسانی ترەوە دەستکاریکراون و خود خاوەندارێتی کراون. یەکەمین کارە تۆمارکراوەکانی شێکسپیر بریتیین لە ڕیچاردی سێیەم و ھەر سێ بەشی ھێنریی شەشەم، کە زوو لە نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمدا نووسیونی، سەرتاپا بەشێوەی درامای مێژوویی. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر تائێستاش بە گران دادەنرێت، ھەرچەند لێکۆڵینەوە دەقییەکان دەڵێن کە ھەرییەک لە تیتۆس ئاندرونیکوس، کۆمیدیای ھەڵەکان، ماڵیکردنی پڵنگەکە، دوو بەڕێز لە فیرۆنا دەشێن لە کارە سەرەتایییەکانی و زووەکان و ھەنگاوە یەکەمییەکانی شێکسپیر بن. یەکەمین مێژووی، کە بەگشتی پشتبەستوو بوو بە چاپی ١٥٨٧ ی ڕافائێل ھۆلینشد لە «رۆژانەی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و ئیرلەندا»، زەبەلاحێکە لە ئەنجامی ڕووخێنەری دەستەڵاتی بێ ھێز یان گەندەڵ، و لێکردراوەتەوە وەک پاساو بۆ بنەڕەتەکانی خێزانی تیودۆر. ھەروەھا شانۆگەرییەکانی کاریگەر بوون بە کاری شانۆیی ئێلیزابێسییەکانی تر، بەتایبەتیی تۆماس کید و کریستۆڤەر مارلۆ، و لاساییکردنەوەکانی درامای سەدەکانی ناوەڕاست، و شانۆگەرییەکانی سینیکا. بەھەمان شێوە کۆمیدیای ھەڵەکان لەسەر بنەمای نموونەی کلاسیزمیی دامەزرابوو، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە بۆ ماڵیکردنی مێشەکە، ھەرچەندە کە پەیوەندیدارە بە شانۆگەرییەکی جیاواز کە ھەڵگری ھەمان ناوە، و پێدەچێـت کە درێژکرابێتەوە لە چیرۆکێکی میللییەوە، وەکو چۆن دوو بەڕێز لە فیروناوە تێیدا دوو ھاوڕێ ڕازیین لەسەر دەستدرێژیی سێکسیی، ئەوا چیرۆکی «مێشەکە» لەسەر ماڵیکردنی ڕۆحی ژنێکی سەربەخۆیە لەلایەن پیاوێکەوە کە زۆبەی جار ڕەخنەگرە ھاوسەردەم و دەرھێنەرەکان ھیلاک دەکات. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر، کلاسیکییەت و کۆمیدیای ئیتاڵییان بۆ یەکەم جار بەخشیوە، کە لەخۆگری چیرۆکی دوویییە دژدار و بەدوای یەکدا ھاتنی کۆمیدییە، بوار لە ناوەڕاستی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمدا زۆرتر بووە بۆ کاری کۆمیدیی. خەونی شەوی ھاوین پوختەیەکی زۆر ڕەسەنی ڕۆمانسییەتە، لەگەڵ بوونی چەندین گرتەی ھەزەلیی لەژیانی چینە نزمەکان. کۆمیدیای شێکسپیر پاشکۆ بوو، ھاوسەنگ بوو لەگەڵ ڕۆمانسییەت، بازرگانی ڤینیسیا وێنەی جووتیاری جوولەکەی تۆڵەسێنەرەوەی شیلوک لەخۆدەگرێت، کە گۆشەنیگا ئێلیزابێسییەکانی ئاوەژوو کردەوە، بەڵام بۆ جەماوەری ئێستاکیی، ڕەنگە بە سووک سەیری بکەن. لێھاتوویی و یارییکردن بە قسەوە لە «جعجعة بلا طحن» بەردەوامیی دەبینێت، لەگەڵ پاشبنەمای لادێیانەی ساحرانە لە «چۆنت پێ خۆشە» و گاڵتەکردن و سەفای ئەوپەڕیی لە «شەوی دوانزدەھەم» دا، ئەمەش زنجیرەیەک لە کۆمیدیای شێکسپیریی مەزن. پاش گۆرانییبێژییەکەی ڕیچاردی دووەم، کە تاڕادەیەک ھەمووی بەشێوەی دێر و کۆپلە نووسراوە، شێکسپیر پەخشانی کۆمیدیایی بە مێژوو ناساند لە کۆتایییەکانی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەھەمی زایینیی، وەکو ھێنریی چوارەم، بەشەکانی ١ و ٢ و ھێنریی پێنجەم. وای لێھات کەسایەتییەکانی زۆرتر ئاڵۆز بوون و ئاڵوگۆری بەزەقی دەکرد لەنێوان گرتە کۆمیدیی و جدییەکاندا، و ھۆنراوە و پەخشان. ئەم سەردەمە بەوشێوەیە و بە شانگۆرییەکی تر کۆتایی دێت. ڕۆمیۆ و جولێت، ڕۆمانسییەتی دڵتەنگانەی بەناوبانگ، سەبارەت بە ھەرزەکارێکی سەرتا پڕ بە سێکس، خۆشەویستیی و مردن/مەرگ. یۆلیۆسی قەیسەر، شێوەیەکی نوێی درامای پێشکەش کرد. بەپێی لێکۆڵەرەوەی شێکسپیریی، جەیمس شابیرۆ، لە یۆلیۆسی قەیسەردا، «رەگەزە جۆراوجۆرەکانی سیاسەت، کەسایەتی، ڕووداوە سەردەمییەکان، تەنانەت ھیواکانی خودی شێکسپیر خۆی لە کردەی نووسیندا، وای کرد لەیەک بتکێن بۆ یەکتر.»

ھاملێت، ھۆراشیۆ، مارسیلۆس و شەبەحی باوکی ھاملێت. ھێنری فوسیلیی.

لەسەرەتاکانی سەدەی حەڤدەھەمدا، شێکسپیر نووسراوێکی نووسی ناودەبرا بە «شانۆگەرییەکانی کێشە»، ترۆیلۆس و کریسیدا، ھەموو شتێکی باش، بەباشی کۆتایی دێت و گەلێک تراژیدیای تری بەناوبانگ. زۆرێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە کە گەورەترین تراژیدیای شێکسپیر، لووتکەی ھوونەرەکەی دەنوێنێت. ڕەنگە ھاملێت کە یەکەم پاڵەوانە، زۆرترین لێدوانی لەسەر کرابێت لەچاو کەسایەتییە شێکسپیرییەکانی تر، بەتایبەت مۆنۆلۆگە بەناوبانگەکەی «ئەبم یان نابم، ئەوە پرسیارەکەیە». بەپێچەوانەی ھاملێتی گۆشەگیرەوە، پاڵەوانانی تراژیدیاکە، ئۆتۆلیۆ و شا لیر، ئەگەڕێنەوە لە ھەڵەی بڕیاری بەپەلە. لەکۆتایییەکانیدا شێکسپیر ڕێرەوی گۆڕی بۆ ڕۆمانسییەت یان کۆمیدیای تراژیدی، تێیدا سێ شانۆگەریی سەرەکی پێکھێنا: سیمبلین، چیرۆکی زستان، بۆران، بیریکلس ئەمیر تایر ھاوکاری بوو. تراژیدیایەکی کەمتر، بەجۆرێ ئەم شانۆگەرییانە ترسناکتر بوون لەشێوەزار لە کۆمیدیای نەوەدەکانی سەدەی شانزدەھەم، بەڵام کۆتایی دێن بە لێبووردەیی و لێخۆشبوون لەھەڵە تراژیدییە گریمانەیییەکان. ھەندێک لە بۆچووان، پێیان وایە ئەم گۆڕانە لە ھزری شێکسپیردا و گۆران بۆ کۆمیدیای تراژیدیی، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئارام بوون و لەسەرخۆ بوونی ژیانی شێکسپیر بەڕاستیی، ھەرچەند ئەو شانۆگەرییانە لەوسەردەمەدا شوێنێکی کەمییان لە بۆشایی کەمییەتی داگیرکرد.

نماییشەکان[دەستکاری]

ڕوون نییە بۆ چ کۆمپانییەک شێکسپیر یەکەمین شانۆگەرییەکانی خۆی نووسیوە، بەجۆرێ کە سەردێری پەڕەیەک لە چاپی '١٥٩٤ لتیتۆس ئاندرونیکۆس' ئاماژە بەوە دەدات کە شانۆگەرییەکە لەلایەن سێ گرووپ و تیمی جیاوازەوە نوێنراوە.[٤٦] لەپاش تاعوونی ماوەی نێوان ١٥٩٢ بۆ ١٥٩٣، شانۆگەرییەکانی شێکسپیر لەلایەن کۆمپانیا تایبەتییەکەی خۆیەوە تایبەت بە شانۆ، پەردە و شۆردیچ ـەوە ئەنجام دراوە لە باکووری ڕووباری تێمز.[٤٧] لەوێوە بینەران بەشی یەکەمی ھێنری چوارەمییان بینی، لیۆنارد دیگز ھەموو کەسی بانگھێشت کرد بۆ تۆمارکردن و بینین، جگە لە فالستاڤ، ھاڵ، بوینز و ئەوانی تر.[٤٨]

سەرچاوە دەقییەکان[دەستکاری]

لە ١٦٢٣ دا، جۆن ھمینگز و ھێنریی کۆندڵ کە دوو ھاوڕێی شێکسپیر بوون لە پیاوانیی شاھـ، ھەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕگەی یەکەم، ئەمیش چاپێکی کۆکراوەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بوو، پێکھاتبوو لە ٣٦ دەق، لەنێوییاندا ١٨ دەق یەکەم جار بوو چاپ بکرێن.[٤٩] بەکرداریی، زۆربەی شانۆگەرییەکان بەشێوەی چاپی چوارنەیی دەرکەوتن - نووسراوی چاپکراو، درووستکراو لە پەڕەی وەرەقەی نووشتاوە دووجار، تا ببێتە چوار وەرەقە.[٥٠] ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە شێکسپیر ڕازیی بووبێت لەسەر ئەم چاپانە،[٥١] کە پەڕگەی یەکەم بە «روونووسی دزراو» وەسفی دەکات.[٥٢]

ئالفرێد پۆلارد ھەندێکییان بە چوارینەی خراپ وەسف دەکات، بەپێی دووبارە سواغدانەوەیان، یان تێکدراون، کە دەشێـت ھەندێکییان لەڕێگەی بیرەوە لەھەندێک شوێندا بنیاد نرابنەوە.[٥٠][٥١][٥٣] کاتێک ژمارەیەک چاپی شانۆگەرییەک زیندوو بێت، ھەرییەکەیان جیاواز دەبێت لەوی تر. ڕەنگە جیاوازییەکان لەسەر ھەڵەکانی چاپ و ڕوونووس بن، یان لە یادەوەرییەکانی ھونەرمەندان/نوێنەران و جەماوەران بێت، یاخود لە لەخودی پەڕگەکانی شێکسپیر خۆیەوە بن.[٥٤][٥٥] و لەھەندێک باردا وەکو ھاملێت و ترویلوس کریسیدا، پێدەچێت شێکسپیر پێداچوونەوە لەدەقەکاندا لەنێوان وەشانە چوارینەکان و پەڕگەکەدا کردبێت. بەجۆرێ ڕوونووسی پەڕگەی «پادشا لیر» زۆر جیاوازە لە چوارینەی ١٦٠٨ کە ئۆکسفۆرد شێکسپیر ھەرییەکەیانی چاپکردووە، کە ناکرێت بێ وریایی تێکەڵ کرابن.[٥٦]

ھۆنراوە و بەستەکان[دەستکاری]

سۆنێتەکان[دەستکاری]

شێواز[دەستکاری]

کاریگەر[دەستکاری]

ڕووخساری ڕەخنەیی[دەستکاری]

پێشبینیی سەبارەت بە شێکسپیر[دەستکاری]

داڕشتن[دەستکاری]

پاش ٢٣٠ ساڵ لەدوای مردنی شێکسپیر، گوومانەکان دەرکەوتن سەبارەت بە ھەندێک کار کە خرابوونە پاڵ شێکسپیر.[٥٧] پاڵێوراوە جێگرتووە پێشنیارکەرەکان، فرانسیس بیکۆن، کریستۆڤەر مارلۆ، ئێدوارد دی فیر و ئێرڵ ئێکسفۆرد،[٥٨] کە ھەرییەک لە پاڵێوراوانی جێگرەوە، ڕەتکرابوونەوە لەنێو ناوەندیی ئەکادیمیا بەشێوەیەکی جیانگیرییانە/لەسەرانسەری جیھاندا.[٥٩] بەڵام گرنگییپێدانی میللیی ھەربەردەوام بوو،[٦٠] زۆر بەتایبەتیی تیۆری ئۆکسفۆردیی، کە تا سەدەی بیست و یەک بەردەوام بوو.[٦١][٦٢][٦٣]

ئایین[دەستکاری]

ڕوونە کە شێکسپیر کەسێکی دیندار بووە،[e] بەڵام ڕوانینەکانی بۆ ئایین ئەوا جێگای مشتوومڕ بوونە. ھەندێک لە زانایان دەڵێن کە ئەندامانی خێزانی شێکسپیر کاسۆلۆکیی بوون، لەکاتێکدا کە پەیڕەوکردن و بەجێھێنانی کاسۆلۆکییەت دژ بە یاسا بووە.[٦٥] دایکی شێکسپیر، ماری ئاردن، بە دڵنیایییەوە لە خێزانێکی کاسۆلۆکی خوداناس بووە، ڕەنگە دیارترین و بەھێزترین بەڵگە لەسەر ئەوە، بەیاننامەی کاسۆلۆکی واژوو کراو لە جۆن شێکسپیر ـەوە، بێت. کە لە ساڵی ١٧٥٧ لە نێو تەختە بەسەرییەکدا ھەڵچنراوەکانی ماڵە کۆنەکەی خۆی لە شەقامی ھینلی دۆزرایەوە. ئەو بەڵگەنامەیە لە ئێستادا ونە، لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان لەسەر درووستیی ئەو بەڵگەنامەیە ناکۆکن.[٦٦][٦٧] لە ساڵی ١٦٠٦ دا، ویلیام شێکسپیر ی کوڕی سوزانا لەنێو ئەو لیستەدا نەبوو کە ئاماژەی بە سەردانکەرانی جەژنی فوسح لە سترادفۆرد کردووە،[٦٨][٦٩][٧٠] بەواتایەکی تر ئامادەی ئەو جەژنە نەبووە و نەچووە، کەجەژنێکی کاسۆلۆکییەکانە. زانایان بەڵگە بۆ ھەردووک لەگەڵ بوون و دژایەتی کاسۆلۆکیی بوونی شکێسپیر دەدۆزنەوە لە شانۆگەرییەکانییەو، بەڵام ڕاستی ئەوەیە ڕەنگە گەیشتن بە ئەنجام، ئەستەم بێت.[٧١][٧٢]

چالاکی سێکسیی[دەستکاری]

زانیاریی کەم ھەیە لەسەر چالاکیی سێکسیی شێکسپیر. لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا، ئان ھاساوای ٢٦ ساڵی ھێناوە، سکپڕبووە. سوزانا، یەکەم منداڵییان بووە لە سێ منداڵ، پاش شەش مانگ لەدایکبوو لە ٢٦ ی ئایاری ١٥٨٣، لەگەڵ ئەوەشدا، خوێنەران بە درێژایی سەدەکان لە سۆناتاکانی شێکسپیرەوە[٧٣] ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆناتاکانی بەڵگەن بۆ ئەوەی کە کوڕێکی گەنجی خۆشویستووە؛ و ھەندێک گرتە خۆی وەک ئامرازێک دەخوێنێتەوە بۆ دەربڕین لە ھاوڕێیەتییەکی بەھێز نەک خۆشەویستییەکی سێکسیی.[٧٤][٧٥][٧٦]

تابلۆکان[دەستکاری]

کارەکانی[دەستکاری]

پۆڵێنی شانۆگەرییەکان[دەستکاری]

شانۆگەرییەکانی شێکسپیر. سێر جۆن گیلبێرت، ١٨٤٩

شانۆگەرییەکانی شێکسپیر ٣٦ شانۆگەریی نووسراو لەسەر پەڕەی یەکەم لەخۆ دەگرێت کە لە ساڵی ١٦٢٣ نووسراونەتەوە، ڕیزبەندیی کراون بەپێی بەرزیی بۆ نزمیی لە کۆمیدییەکان، مێژوویییەکان و تراژیدییەکان.[٧٧] دووان لە شانۆگەرییەکان ڕیزبەند نەکران لە پەڕەی یەکەم دا، کە دوو پیاوچاکە نزیکەکە و بیریکڵز بوون، ئێستا وەک بەشێک لە شوێن پێی قبووڵکراون،[٧٨][٧٩] زانایانیش لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە شێکسپیر بە درووستکردنییانەوە ھیلاک بووە.

لەکۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا، ئێدوارد داودن چوار لە کۆمیدیایەکانی کۆتایی ڕیزبەند کرد وەک ڕۆمانسییەکان ئاماژەی پێدان، ھەرچەند کە زۆربەی زانایان ناویدەنێن "کۆمیدیای تراژیدیی".[٨٠][٨١] ئەم شانۆگەرییانە و دوو پیاوچاکە نزیکەکە بەستراون بە ھێماکراوی ئەستێرەوە (*) لەخوارەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ دا فرێدریک س. بواس زاراوەی شانۆگەرییەکانی کێشەی درووستکرد بۆ وەسفکردنی چوار شانۆگەریی: کارەکان بە کۆتایییەکانییانەوە، صاعە بصاع، ترۆیلۆس و کریسیدا و ھاملێت.[٨٢] نووسی، "دراما بە تاکێتی خۆی لە بابەت و سروشتی دا، ناتوانێت بە توندی کۆمیدیی یان تراژیدیی بێت'". "'لەبەرئەوەی ڕەنگە زاراوەی لەجێ ون بکەین لە شانۆی ئەمڕۆدا، و پێکەوە ھاوپۆلییان بکەین وەک شانۆگەرییەکانی کێشەی شێکسپیر".[٨٣] زاراوەکە زۆر لەسەری گفتوگۆ کراوە و جێبەجێ کراوە ھەندێک جار لەسەر شانۆگەرییەکانی تر، تا ئێستاش بەکاردێت، ھەرچەندە کە ھاملێت تەواو و کۆتا وا ھاوپۆل کراوە کە تراژیدیایە.[٨٤][٨٥][٨٦]

شانۆگەرییەکانی کێشە بە ھێمای خەنجەرێکی بەیەکداچوو ئاماژەی پێکراوە (‡). ئەو شانۆگەرییانەی کە شێکسپیر بەشێوەیەکی بەشیی نوسیونی بە خەنجەر (†) ھێماکراون لە خوارەوە.

کۆمێدیی[دەستکاری]

  • کارەکان بەکۆتایییەکانییانەوە ‡
  • وەک چۆن خۆشت دەوێت
  • کۆمیدیای ھەڵەکان
  • خۆشەویستیی کۆششکراوی بەباچوو
  • صاعە بصاع ‡
  • بازرگانی ڤینیسیا
  • ژنە خۆشەکانی وێندسۆر
  • خەونی شەوی ھاوین
  • ژاوەژاوی بێ ھاڕین
  • بێریکڵز ئەمیر تایر
  • ماڵیکردنی پڵنگەکە
  • بۆران
  • شەوی دوانزدەھەم
  • ھەرجۆر تۆ پێت خۆشە
  • دوو بەڕێزە فیرۆنییەکان
  • دوو پیاوچاکە نزیکەکە *†
  • چیرۆکی زستان *

مێژوویی[دەستکاری]

  • پادشا جۆن
  • ڕیچاردی دووەم
  • ھێنری چوارەم، بەشی ١
  • ھێنری چوارەم، بەشی ٢
  • ھێنری پێنجەم
  • ھێنری شەشەم، بەشی ١ †
  • ھێنری شەشەم، بەشی ٢
  • ھێنری شەشەم، بەشی ٣
  • ڕیچاردی سێیەم
  • ھێنری ھەشتەم †

تراژیدیی[دەستکاری]

  • ڕۆمیۆ و جولێت
  • کۆریولانۆس
  • تیتۆس ئاندرۆنیکۆس †
  • تیمۆنی ئەسینایی †
  • یۆلیۆس قەیسەڕ
  • ماکبێس †
  • ھاملێت
  • ترۆیلۆس و کریسیدا †
  • پادشا لیر
  • ئۆتێللۆ
  • ئەنتۆنیۆ و کلیۆپاترا
  • سیمپڵین *

ھۆنراوە[دەستکاری]

  • سۆناتاکانی شێکسپیر
  • فینۆس و ئەدینۆس
  • لاقە کردنی لووکرێس
  • حاج ی عاشق
  • پاکیی و کیسەڵەکان
  • گازندەی خۆشەویست

شانۆگەرییە ونبووەکان[دەستکاری]

  • خۆشەویستیی کۆششکراوی براوە
  • کاردینیۆ †

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dates follow the Julian calendar, used in England throughout Shakespeare's lifespan, but with the start of the year adjusted to 1 January (see Old Style and New Style dates). Under the Gregorian calendar, adopted in Catholic countries in 1582, Shakespeare died on 3 May.[١]
  2. ^ The "national cult" of Shakespeare, and the "bard" identification, dates from September 1769, when the actor David Garrick organised a week-long carnival at Stratford to mark the town council awarding him the freedom of the town. In addition to presenting the town with a statue of Shakespeare, Garrick composed a doggerel verse, lampooned in the London newspapers, naming the banks of the Avon as the birthplace of the "matchless Bard".[٦]
  3. ^ The exact figures are unknown. See Shakespeare's collaborations and Shakespeare Apocrypha for further details.
  4. ^ Individual play dates and precise writing span are unknown. See Chronology of Shakespeare's plays for further details.
  5. ^ For example, A.L. Rowse, the 20th-century Shakespeare scholar, was emphatic: "He died, as he had lived, a conforming member of the Church of England. His will made that perfectly clear—in facts, puts it beyond dispute, for it uses the Protestant formula."[٦٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Schoenbaum 1987، پ. xv.
  2. ^ ی ا Greenblatt 2005، پ. 11.
  3. ^ ی ا Bevington 2002، پ. 1–3.
  4. ^ ی ا Wells 1997، پ. ٣٩٩.
  5. ^ Dobson 1992، پ. 185–186.
  6. ^ McIntyre 1999، پ. ٤١٢–٤٣٢.
  7. ^ Craig 2003، پ. ٣.
  8. ^ Chambers 1930a، پ. 270–271.
  9. ^ Taylor 1987، پ. 109–134.
  10. ^ Shapiro 2005، پ. xvii–xviii.
  11. ^ Schoenbaum 1991، پ. 41, 66, 397–398, 402, 409.
  12. ^ Taylor 1990، پ. ١٤٥, ٢١٠–٢٢٣, ٢٦١–٢٦٥.
  13. ^ Schoenbaum 1987، پ. ١٤–٢٢.
  14. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٢٣–٢٤.
  15. ^ Schoenbaum 1987، پ. 62–63.
  16. ^ Ackroyd 2006، پ. 53.
  17. ^ Wells et al. 2005، پ. xv–xvi.
  18. ^ Baldwin 1944، پ. 179–180, 183.
  19. ^ Cressy 1975، پ. ٢٨–٢٩.
  20. ^ Baldwin 1944، پ. ١١٧.
  21. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٧٧–٧٨.
  22. ^ Wood 2003، پ. 84.
  23. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٧٨–٧٩.
  24. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٩٣.
  25. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٩٤.
  26. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٢٢٤.
  27. ^ Bate 2008، پ. 314.
  28. ^ Schoenbaum 1987، پ. 95.
  29. ^ Schoenbaum 1987، پ. 144–145.
  30. ^ Schoenbaum 1987، پ. 110–111.
  31. ^ Honigmann 1999، پ. 1.
  32. ^ Wells et al. 2005، پ. xvii.
  33. ^ Honigmann 1999، پ. 95–117.
  34. ^ Wood 2003، پ. 97–109.
  35. ^ Chambers 1930a، پ. 287, 292.
  36. ^ ی ا Greenblatt 2005، پ. 213.
  37. ^ Schoenbaum 1987، پ. 153.
  38. ^ Ackroyd 2006، پ. 176.
  39. ^ Wells 2006، پ. 28.
  40. ^ Schoenbaum 1987، پ. 144–146.
  41. ^ Chambers 1930a، پ. 59.
  42. ^ Schoenbaum 1987، پ. 184.
  43. ^ Chambers 1923، پ. 208–209.
  44. ^ Chambers 1930b، پ. 67–71.
  45. ^ Bentley 1961، پ. 36.
  46. ^ Wells et al. 2005، پ. xx.
  47. ^ Wells et al. 2005، پ. xxi.
  48. ^ Shapiro 2005، پ. ١٦.
  49. ^ Wells et al. 2005، پ. xxxvii.
  50. ^ ی ا Wells et al. 2005، پ. xxxiv.
  51. ^ ی ا Pollard 1909، پ. xi.
  52. ^ Mays & Swanson 2016.
  53. ^ Maguire 1996، پ. ٢٨.
  54. ^ Bowers 1955، پ. 8–10.
  55. ^ Wells et al. 2005، پ. xxxiv–xxxv.
  56. ^ Wells et al. 2005، پ. ٩٠٩, ١١٥٣.
  57. ^ Shapiro 2010، پ. ٧٧–٧٨.
  58. ^ Gibson 2005، پ. ٤٨, ٧٢, ١٢٤.
  59. ^ McMichael & Glenn 1962، پ. ٥٦.
  60. ^ The New York Times 2007.
  61. ^ Kathman 2003، پ. 620, 625–626.
  62. ^ Love 2002، پ. 194–209.
  63. ^ Schoenbaum 1991، پ. ٤٣٠–٤٤٠.
  64. ^ Rowse 1988، پ. ٢٤٠.
  65. ^ Pritchard 1979، پ. ٣.
  66. ^ Wood 2003، پ. 75–78.
  67. ^ Ackroyd 2006، پ. ٢٢–٢٣.
  68. ^ Wood 2003، پ. 78.
  69. ^ Ackroyd 2006، پ. 416.
  70. ^ Schoenbaum 1987، پ. ٤١–٤٢, ٢٨٦.
  71. ^ Wilson 2004، پ. 34.
  72. ^ Shapiro 2005، پ. ١٦٧.
  73. ^ Lee 1900، پ. ٥٥.
  74. ^ Casey 1998.
  75. ^ Pequigney 1985.
  76. ^ Evans 1996، پ. ١٣٢.
  77. ^ Boyce 1996، پ. ٩١, ١٩٣, ٥١٣..
  78. ^ Kathman 2003، پ. 629.
  79. ^ Boyce 1996، پ. ٩١.
  80. ^ Edwards 1958، پ. 1–10.
  81. ^ Snyder & Curren-Aquino ٢٠٠٧.
  82. ^ Schanzer 1963، پ. ١–١٠.
  83. ^ Boas 1896، پ. ٣٤٥.
  84. ^ Schanzer 1963، پ. 1.
  85. ^ Bloom 1999، پ. 325–380.
  86. ^ Berry 2005، پ. ٣٧.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کارەکانی ویلیام شێکسپیر لە لایبریڤۆکس (دۆمەینی گشتی پەرتووکە دەنگییەکان)