ئەحمەد عارف
ئەحمەد عارف | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی نیسانی ١٩٢٧ ئامەد، تورکیا |
مردن | ٢ی حوزەیرانی ١٩٩١ ئەنقەرە، تورکیا | (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Cebeci Asri Cemetery |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی تورکی، زمانی کوردی |
زمانی نووسین | زمانی کوردی |
پیشە | شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان |
پەروەردە | School of Language and History – Geography، Ankara University |
ئەحمەد عارف (بەرێنووسی لاتینی: Ahmed Arîf)لەداکبووی ١٩٢٧ لە گەڕەکی خانچەپەکی ئامەد و کۆچکردووی ١٩٩١ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، شاعیرێکی بە رەچەڵەک کوردی باکوورە کە ھۆنراوەکانی بە زمانی تورکی ھۆنیوەتەوە.[١][٢]
کورتەی ژیانی
[دەستکاری]ناوی درووستی ئەحمەد عارف حیکمەت ئۆنال (Ahmed Önal)ـە لە شاری ئامەد (دیاربەکر) گەورەبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی (سوێرەک)دەست پێکردووە و ناوەندیی لە شاری ئورفا و پاشتر لە شاری (ئەفیون حەسار) تەواو کردووە. خوێندنی زانکۆی لە ئەنقەرە لە بەشی فەلسەفە خوێندووە و پێی تەواو نەکراوە بەھۆی جموجۆڵی سیاسیی و زیندانیکردنی. ساڵی ١٩٥٠ دەگیرێت و دووساڵ زیندانی دەکرێت. بەرھەم وشیعرەکانی ئەجمەد عارف ئەگەرچی بە زمان تورکین، بەڵام بە ھەست و خوستی کوردانە ھۆنراونەتەوە و ژان و ھەنسکی کوردەواریی پێوە دیارە.
بڵاوکراوەکانی
[دەستکاری]شیعرەکان کە بە تورکبن لە ساڵانی ١٩٤٠-١٩٥٥ لە گۆڤارەکانی ئەوسا دێنە وەشاندن. یەکەم پەرتووکی ساڵی ١٩٦٨بە ناوی ((Hasretinden Prangalar Eskittim):کەلەبچەکانم لە حەسرەتی تۆ داڕزاند)ناودەنگێکی زۆری بە دەستھێنا و تا نھا چل جار چاپکراوەتەوە و وەرگێرراوەتە سەر زمانی کوردی. ھەندێک ھەلبەستەکانی لەلایە گۆرانیبێژی کورد ئەحمەد کایا کراوەنەتە گۆرانی. پاش کۆچکردنی ١٩٩١ نووسین و شیعرەکانی کۆدەکرێنەوە کە زۆربەیان لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بە پەرش وبڵاوی بڵاوکرابوونەوە لە دووتوێی پەرتووکێک بە ناوی (Yurdum Benim Şahdamarım: وارێ من شادەمارێ من) ساڵی ٢٠٠٣ چاپ دەکرێت کە ھەندێک لە بەرھەمی بڵاونەکراوەشی لە خۆگرتووە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- شیعری Hasretinden Prangalar Eskittim بە دەنگی ئەحمەد کایا[٣]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ gündemonline ٦ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Ahmed Arif Diyarbakır'da anıldı (04/06/05)
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ http://www.dailymotion.com/video/x5qioc_ahmet-kaya-hasretinden-prangalar-es_music
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد عارف تێدایە. |