ئوولیس
![]() | |
نووسەر | جەیمز جۆیس |
---|---|
زمان | ئینگلیزی |
بڵاوکەرەوە | سیلویا بیچ |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢ی شوباتی ١٩٢٢ |
جۆری کتێب | Print book |
ئوولیس (بە ئینگلیزی: Ulysses) ڕۆمانێکی نووسەری ئیرلەندی جەیمز جۆیسە کە یەکێکە شاھکارەکانی ئەدەبی ھاوچەرخ. ھەموو ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە لە یەک ڕۆژدا ڕوو دەدات. کتێبەکە، سێھەم بەرھەمی جەیمز جۆیسە، لە ساڵی ١٩٢٢ لە پاریس چاپ کرا.
جۆیس لە سەرەتادا کتێبەکەی وەک کورتە چیرۆکێک چاپ کردبوو و بەشێک بوو لە زنجیرە چیرۆکی دوبلینەکان. چیرۆکەکە ڕۆژێک لە ژیانی بەڕێز بلوم لە ڤییەنا ناوی لێنرابوو، بەڵام دواتر بە تێکەڵکردنی یەکێک لە کارەکتەرەکانی ناو کتێبی ھونەرمەند ستیڤن داداڵوس، لەگەڵ بەڕێز بلووم کتێبی ئوولیسی نووسی.
چیرۆکی ئوولیس ڕەگی لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا داکوتاوە، بە تایبەت ئۆدیسی ھۆمەر، شەکسپیر، سەردەمی کۆن و سەردەمی نوێ. ئاماژە ناسادە و دەقاودەقەکان، نزیکی فۆرم و ناوەڕۆک، و پێکھاتەی چیرۆکێکی ئاڵۆز، لە تایبەتمەندیییە دیارەکانی بەھای ئەدەبیی ئەم کارەن. ئوولیس لە پێرسی ١٠٠ باشترین ڕۆمان بەپێی کتێبخانەی مۆدێرندا، پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ulysses (novel)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١.
![]() | ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |